UNDP In Iraq

ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام بە كردار

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام چین؟

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام کە بە ئامانجە جیهانیەکانیش ناسراون لەلایەن هەموو دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2015 ەوە، كە بریتین لە داوایەکی جیهانی بۆ کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری و پاراستنی هەسارەکەمان و دڵنیابوون لەوەی هەموو کەس لە ئاشتی و ئاوەدانیدا دەژین بەگەیشتن بە ساڵی 2030.

ئەم هەڤدە ئامانجە گشتگیرە – زۆرجار كاركردن لەسەر بەدیهێنانی هەر یەكێك لەم ئامانجانە دەبێتە هۆی سەركەوتنی بەشێك پەیوەندیدار بە ئامانجێکی ترەوە، و ئەم پێشكەوتنە دەبێتە مایەی هێنانەكایەوەی هاوسەنگیەكی بەردەوام لە ڕوویی كۆمەڵایەتی و ئابووری و ژینگەییەوە.

لە رێگەی بەڵێندان بەوەی کەس پشتگوێ ناخەین ،  وڵاتان پابەندبوونی خۆیان نیشانداوە بەوەی كەوا پێشكەوتنێكی خێرا بەدێ بهێنن بۆ یەكەم جار لەو وڵاتانەی لە سەرەتای ڕێرەوەكاندانە بۆ بەدێهانانی ئەم ئامانجانە. هەر بۆ ئەم مەبەستە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام وادیزاینكراوە بۆ گەیاندنی جیهان بۆ ڕێژەیەكی كەمتر لە هەژاریی و برسێتیی و پەتایی ئێدز و جیاكاریی بەرامبەر ئافرەتان و كچان بەشێوەك كەوا بەرو ئاراستیەكی باش بڕوات.

ئامانجی یەكەم:

نەهێشتنی هەژاری

ڕیشەکێشکردنی هەژاری بەهەموو جۆرەکانیەوە هێشتا ئاستەنگیەکە لە ڕووی هەموو مرۆڤایەتیدا. هەرچەندە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەوپەڕی هەژاریدا دەژین زیاتر لە نیوە دابەزیوە لە نێوان ساڵانی 1990 و 2015 دا. بەڵام هێشتا ڕێژەیەکی زۆری خەڵك دەناڵێنن بەدەست وەدەستکەوتنی بنەڕەتیترین پێویستیە مرۆییەکانەوە.

لە ساڵی 2015 ەوە، جیهاندا، نزیكەی 736 ملیۆن کەس هێشتا ڕۆژانە تەنها بە 1.29 دۆلاری ئەمریکی دەژین، ناتوانن ڕابگەن بە خواردنی شیاو و ئاوی خواردنەوە و پاکژیی. گەشەکردنی خێرایی ئابووری لە وڵاتەکانی وەکو چین و هیندستان بۆتە هۆی ئەوەی ملیۆنان کەس لە هەژاری ڕزگاریان بێت، بەڵام ئەم بەرەوپێشچوونە بە یەکسانی نەبووە. ئافرەتان زیاتر ئەگەری هەیە لە هەژاریدا بژین بەبەراود لەگەڵ پیاوان، ئەمەش بەهۆی پێڕاگەشتنی نایەکسانانە بە کارێکی موچەدار و پەروەردە و موڵکدارێتیەوە.

بەرەوپێشچوون هێشتا لە هەرێمەکانی تردا سنوردارە، وەکو باشوری ئاسیا و ئەفریقای باشوری بیابانی گەورە، کە ئەم دوو هەرێمە بڕی %80 ی  سەخترین هەژارانی جیهانی تێدا دەژی. هەڕەشەی نوێ بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەوا و ململانێ و نەبوونی ئاسایشی خۆراک بەواتای ئەوە دێن کە هێشتا کاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی خەڵکی لە هەژاری دەربهێنرێن.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پابەندبوونێکی پتەوە بە کۆتایی هێنان بەوەی دەستمان پێکردوە، وە تا ساڵی 2030 هەژاری بەهەموو جۆر و شێوەکانیەوە بنەبڕ بکرێت. ئەمە بەئامانجگرتنی دۆخناسکترین کەسەکان دەگرێتەوە، لەگەڵ زیادکردنی پێڕاگەشتن بە سەرچاوە و خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکان و پشتیوانیکردنی ئەو کۆمەڵگایانەی لەلایەن ململانێ و گۆڕانکاری کەشوهەوا و کارەساتی هاو شێوەوە کاریگەرییان تێکراوە.

736

ملیۆن

736 ملیۆن کەس هێشتا لە هەژاریی سەختدا دەژین.

10

%

10 لە سەدای دانیشتوانی جیهان لە هەژاری سەختدا دەژین کە لە 1990 دا % 36 بووە.

1.3

ملیار

1.3 ملیار کەس لە هەژاریی هەمەلایەنەدا دەژین.

50

%

نیوەی ئەو هەموو خەڵكەی كە لە هەژاریدا دەژین لە ژێر تەمەنی 18 ساليدایە.

1

لە 10

یەك كەس لە هەر دە كەسێك لە ژێر هەژاریەكی سەختدا دەژیت.

Goal targets

  • By 2030, reduce at least by half the proportion of men, women and children of all ages living in poverty in all its dimensions according to national definitions
  • Implement nationally appropriate social protection systems and measures for all, including floors, and by 2030 achieve substantial coverage of the poor and the vulnerable
  • By 2030, ensure that all men and women, in particular the poor and the vulnerable, have equal rights to economic resources, as well as access to basic services, ownership and control over land and other forms of property, inheritance, natural resources, appropriate new technology and financial services, including microfinance
  • By 2030, build the resilience of the poor and those in vulnerable situations and reduce their exposure and vulnerability to climate-related extreme events and other economic, social and environmental shocks and disasters
  • Ensure significant mobilization of resources from a variety of sources, including through enhanced development cooperation, in order to provide adequate and predictable means for developing countries, in particular least developed countries, to implement programmes and policies to end poverty in all its dimensions
  • Create sound policy frameworks at the national, regional and international levels, based on pro-poor and gender-sensitive development strategies, to support accelerated investment in poverty eradication actions

ئامانجى دووەم:

نەهێشتنی برسێتی

گەشەکردنی خێرای ئابووری و زیادبوونی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردووەوە، بۆتە هۆی دابەزینی ژمارەی خەڵکانی برسی بە ڕێژەی نزیکەی نیوە. زۆربەی وڵاتە تازە گەشەکردووکان کە دەیانناڵاند بەهۆی قاتوقڕی و برسێتیەوە، لە ئێستادا دەتوانن پێداویستیە خۆراکیەکانی خەڵکە دۆخناسکەکانیان پڕ بکەنەوە. ناوەند و خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتین و دورگەی کاریبی هەموو بەرەوپێشبوونی گەورەیان ئەنجامداوە لە ڕیشەکێشکردنی برسێتی سەختدا.

بەداخەوە، برسێتی سەخت و بەدخۆراکی هێشتا بەربەستێکی گەورەن لە پەرەپێدانی زۆرینەی وڵاتەکاندا. بە خەمڵاندن ڕێژەی 821 ملیۆن کەس لە ساڵی 2017 دا بە شێوەیەکی درێژخایەن بەدخۆراکن، ئەمەش زۆرجار بەهۆی دەرەنجامی ڕاستەوخۆی خراپبوونی ژینگەیی و وشکەساڵی و لەدەستدانی هەمەچەشنێتی ئەندامی. زیاتر لە 90 ملیۆن منداڵ خوار تەمەنی پێنج ساڵی بە شێوەیەکی مەترسیدار کەمکێشن.وادیار بەد خۆراكی و نەبوونی ئاسایشی خۆراك بەشێوەكی سەخت بەرەو زیاد بوونە، نزیكەی هەموو ناوچەكانی ئەفریقا، وهەروەها لە ئەمریكایی باشوودا.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، ئامانجی بنەبڕکردنی هەموو جۆرەکانی برسێتی و بەدخۆراکیە تا ساڵی 2030، وە دڵنیابوون لەوەی هەمووان، بە تایبەتی منداڵان، دەتوانن ڕابگەن بە خۆراکی تەواو و بەسوود بە درێژایی ساڵ. ئەمە برەودان بە کارە کشتوکاڵیە بەردەوامەکان دەگرێتەوە، کە بریتین لە: پشتیوانیکردنی جوتیارانی کێڵگە بچووک و ڕێگەدان بە پێڕاگەشتنی یەکسان بە زەوی و تەکنۆلۆجیا و بازاڕەکان. ئەم کارە بەهەمان شێوە پێویستی بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتیش هەیە بۆ دڵنیابوون لە وەبەرهێنان لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیادا بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.

گەشەکردنی خێرای ئابووری و زیادبوونی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردووەوە، بۆتە هۆی دابەزینی ژمارەی خەڵکانی برسی بە ڕێژەی نزیکەی نیوە. زۆربەی وڵاتە تازە گەشەکردووکان کە دەیانناڵاند بەهۆی قاتوقڕی و برسێتیەوە، لە ئێستادا دەتوانن پێداویستیە خۆراکیەکانی خەڵکە دۆخناسکەکانیان پڕ بکەنەوە. ناوەند و خۆرهەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای لاتین و دورگەی کاریبی هەموو بەرەوپێشبوونی گەورەیان ئەنجامداوە لە ڕیشەکێشکردنی برسێتی سەختدا.

بەداخەوە، برسێتی سەخت و بەدخۆراکی هێشتا بەربەستێکی گەورەن لە پەرەپێدانی زۆرینەی وڵاتەکاندا. بە خەمڵاندن ڕێژەی 821 ملیۆن کەس لە ساڵی 2017 دا بە شێوەیەکی درێژخایەن بەدخۆراکن، ئەمەش زۆرجار بەهۆی دەرەنجامی ڕاستەوخۆی خراپبوونی ژینگەیی و وشکەساڵی و لەدەستدانی هەمەچەشنێتی ئەندامی. زیاتر لە 90 ملیۆن منداڵ خوار تەمەنی پێنج ساڵی بە شێوەیەکی مەترسیدار کەمکێشن.وادیار بەد خۆراكی و نەبوونی ئاسایشی خۆراك بەشێوەكی سەخت بەرەو زیاد بوونە، نزیكەی هەموو ناوچەكانی ئەفریقا، وهەروەها لە ئەمریكایی باشوودا.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، ئامانجی بنەبڕکردنی هەموو جۆرەکانی برسێتی و بەدخۆراکیە تا ساڵی 2030، وە دڵنیابوون لەوەی هەمووان، بە تایبەتی منداڵان، دەتوانن ڕابگەن بە خۆراکی تەواو و بەسوود بە درێژایی ساڵ. ئەمە برەودان بە کارە کشتوکاڵیە بەردەوامەکان دەگرێتەوە، کە بریتین لە: پشتیوانیکردنی جوتیارانی کێڵگە بچووک و ڕێگەدان بە پێڕاگەشتنی یەکسان بە زەوی و تەکنۆلۆجیا و بازاڕەکان. ئەم کارە بەهەمان شێوە پێویستی بە هەماهەنگیی نێودەوڵەتیش هەیە بۆ دڵنیابوون لە وەبەرهێنان لە ژێرخان و تەکنۆلۆجیادا بۆ باشترکردنی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی.

821

ملیۆن

ژمارەی ئەو کەسانەی بەدخۆراکن گەیشتۆتە 821 ملیۆن لە ساڵی 2017.

63

%

لە ساڵی 2017 دا بەنزیكەی دوو لەسەر سێی، 63 لەسەدای ڕێژەی برسێتیی جیهان لە ئاسیادا بووە.

22

%

لە ساڵی 2017 دا، بەرێژەی 22 لەسەدا، دەکاتە نزیکەی 151 ملیۆن منداڵی خوار تەمەن 5 ساڵان کە خراونەتە مەترسیەوە.

1

لە 8

زیاتر لە 1 کەس لە کۆی 8 کەسی پێگەشتوودا قەڵەون.

1

لە 3

1 ئافرەت لە کۆی 3 ئافرەت کە لەتەمەنی زاووزێدان نەخۆشیی کەمخوێنییان هەیە.

26

%

26 لەسەداى ڕێژەی کرێکاران لە بوارى کشتوکاڵدا کاردەکەن.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، کۆتایی هێنان بە برسێتی و دڵنیابوون لەوەی هەموو کەسێك پێڕاگەشتنی هەبێت بە خۆراکی پڕ سود و پێویستەوە هەموو کاتێك بەتایبەتی هەژاران و دۆخناسکان بە منداڵانی ساواشەوە.
  • تا ساڵی 2030، کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی بەدخۆراکی و تا ساڵی 2025 بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی ڕێکەوتنکراوە لەسەریان بە شێوەی نێودەوڵەتی لەسەر خستنە مەترسیی منداڵانی خوار تەمەن 5 ساڵان و خستنەڕووی پێویستیە خۆراکیەکانی کچانی هەرزەکار و ئافرەتانی دووگیان و ئافرەتانی شیردەر و کەسانی بەتەمەن.
  • تا ساڵی 2030، دووهێندە کردنی بەرهەمدارێتیی کشتوکاڵی و داهاتی بەرهەمهێنەرانی بچوکی خۆراک، بە تایبەتی ئافرەتان و خەلکانی ڕەسەنی شوێنەکان و خێزانە جوتیاریەکان و خاوەن کێڵگەکان و ماسی گران بە پێڕاگەشتنی یەکسان بە زەوی و سەرچاوە بەرهەمدارەکانی تر و زانیاری و خزمەتگوزاریی دارایی و بازاڕ و دەرفەتەکان بۆ زیادکردنی بەها و خستنەسەرکاری جگە کێڵگەیی.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە سیستەمەکانی بەرهەمهێنانی خۆراکی بەردەوام و جێبەجێکردنی کاری کشتوکاڵیی توانادار کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمدارێتی و بەرهەم کە یارمەتیدەر دەبێت لە هێشتنەوەی سیستەمەکانی بەهێزکردنی توانستی لەخۆگرتن و هەڵکردن لەبەرامبەر گۆڕانکاری کەشوهەوا و کەشی سەخت و وشکەساڵی و لافاو و کارەساتەکانی تر و هەروەها بەردەوام باشترکردنی زەوی و جۆرایەتی خاك.
  • تا ساڵی 2020، بەردەوامیدان بە هەمەچەشنێتیی بۆماوەیی تۆوەکان و ڕووەکە چێنراو و کێڵراوەکان و ئاژەڵە ماڵیکراوەکان و ئاژەڵە کێویەکان لەڕێی بانکی تۆو و ڕووەکی هەمەچەنشنی بەڕێوەبردراو بە شێوەیەکی گونجاو لەسەر ئاستی نیشتیمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی و برەودان بە پێڕاگەشتن بە سوودە یەکسان و گونجاوە بەشداریپێکراوەکان کە دروست دەبن لە بەکارهێنانی سەرچاوە بۆماوەییەکان و زانیاریە نەریتیە پەیوەندیدارەکان بەو شێوەیەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیی کراوە لەسەریان.
  • زیادکردنی وەبەرهێنان لەڕێی هەماهەنگیی باشترکراوی نێودەوڵەتی لە ژێرخانی دەرەوەی شارەکان و لێکۆڵینەوەی کشتوکاڵی و خزمەتگوزاریە درێژکراوەکان و پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیا و بانکی بۆماوەیی ماڵات و ڕووەك بەمەبەستی باشترکردنی توانستی بەرهەمدارێتیی کشتوکاڵی لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکاندا بە تایبەتی لەو وڵاتانەی کەمترین گەشەکردنی تێدا ڕووداوە.
  • ڕاستکردنەوە و ڕێگرتن لە سنوردارکردنی بازرگانی و تێكدان لە بازاڕی کشتوکاڵی جیهانیدا لەڕێی لەناوبردنی هاوتەریبی هەموو جۆرەکانی هەناردەکردن و هەموو ڕێکاریەکانی هەناردەکردن بەپێی یاسای خولی پەرەپێدانی دۆحە.
  • لەخۆگرتنی ڕێکاریەکان بۆ دڵنیابوون بازاڕەکانی کاڵای خۆراکی کە بەگونجاویی کاردەکەن لەگەڵ لقەکانیان و ئاسانکردنی پێڕاگەشتنی کات گونجاو بە زانیاریی بازاڕ و عەمبارەکانی خۆراك بەمەبەستی یارمەتیدان لە سنوردارکردنی شلۆقیی سەختی نرخی خۆراک.

ئامانجى سێ یەم:

تەندروستی باش و خۆشگوزەرانی

هەنگاوی گەورەمان ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی زۆربەی هۆكارەكانی سەرەكی مردن و نەخۆشی. بەرزبوونەوەی تەمەنی خەڵكی بەشێوكی بەچاو زیاد بووە. ڕێژەی مردنی منداڵانی ساوا و دايكان كەمی كردووە، هەنگاوی باشمان ناوەبۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی ئێدز و  مەلاریا و ڕێژەی مردن بۆ نێوە كەمبۆتەوە.

تەندروستی باش گرنگە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و ڕەنگدنەوەیەكە بۆ ڕوانگەی ئەجێندای 2030 لە ئاڵۆزیی و پەیوەندنی نێوانیان هەردووكیان. هەروەها ئەم لایەنەش بە بەرچاو دەگیرێت كە نایەكسانیەكی بەرفروانی ئابووری وكۆمەڵایەتی هەیە،خێرایی بوون بە  باژێرسازى، مەترسیەكانی دوچاری كەوشوهەوا وژینگە دەبێت، وبارگرانی بەردەوام بۆ ڤایرۆسی ئێدز و نەخۆشەیكانی تر، و ئاستەنگەكانی تر كە دروست دەبێت بە هۆی ئەو نەخۆشیانەی كە گواستراو نین. تەندروستی گشتگیر و جیهانی بەشێكی دانەبڕاوە لە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی  3 لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام، و كۆتایی هێنان بە هەژاریی و ریشەكیشكردنی نایەكسانی. ئەولەویاتەكانی تەندوروستی جیهانی كە دانەنراوە بە شێوەكی ڕوون لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام، لەگەڵ دژەتەنەكانی میكرۆبەبەكان، كە پێویستی بە گرتنەبەری رێوشوێن هەیە.

بەڵام جیهان لە دەرەوەی ڕێڕەویی ڕاست دایە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام  پەیوەندارە بە تەندروستییەوە.بەرەوپێشوونەكە نایەكسانی تێدا بینراوە لە نێو وڵاتان و هەروەها لە ناوخۆیی ولاتاندا. بۆشاییەكی ماوە 31 ساڵی بەدیدەكرێت لە نێو وڵاتان كە كورترین و درێژترین ماوەی تەمەنی ژیان تیایدایە. لە كاتێكدا كە هەندێك لە وڵاتان دەستكەوتی كاریگەريان  بەدەست هێناوە، ڕیژەی نیشتمانی مام ناوەندە وئەمە نیشان نادات و زۆرێك لە وڵاتان پشتگوێ خراوەن. كەرتە جۆراوجۆرەكان، و ئەوانەی دانراون لەسەر ماف و دەستپێشخەری یەكسانی ڕەگەزیی بەهەند وەردەگرێت وەگرنگە بۆ چارەسەركردنی شێوازەكانی نایەكسانی و بنیاتنانی تەندروستیەكی باش بۆ هەمووان.

400

ملیۆن

بەلای کەمەوە 400 ملیۆن کەس تەندروستیی بنەڕەتیان نیە و % 40 پاراستنی کۆمەڵایەتیان نیە.

1.6

ملیار

زیاتر لە 1.6 ملیار کەس لە دۆخی ناسکدا دەژین کە قەیرانی درێژکراوە یەکی گرتووە لەگەڵ توانستی لاوازی نیشتیمانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بنەڕەتی کە ئەم دووانە دەبنە هۆی ئاستەنگیەکی بەرچاو بۆ تەندروستیی جیهانی.

15

ملیۆن

لە کۆتایی 2017 دا، 21.7 ملیۆن کەس نەخۆشیی ئایدزی هەیە و چارەسەری دژە رێترۆڤایرۆسیان وەرگرتووە، بەڵام هێشتا 15 ملیۆن کەس چاوەڕێی چارەسەرن.

2

چرکە

هەر دوو چرکە جارێك، کەسێکی تەمەن 30 بۆ 70 ساڵان کە بە پێشوەختە لە دایک بووە بەهۆی نەخۆشیی نەگوازراوەوە دەمرێت، وەکو نەخۆشیی دڵ و نەخۆشیی درێژخایەنی کۆئەندامی هەناسە و شەکرە یان شێرپەنجە.

7

ملیۆن

7 ملیۆن کەس هەموو ساڵێك دەمرن بەهۆی گەردیلەی وردی ناو هەوای پیسەوە.

1

لە 3

زیاتر لە یەك ئافرەت لە سێ ئافرەت توشی توندوتیژیی سێکسی یان جەستەیی دەبنەوە لە ژیانیاندا و دەرەنجامی ماوە کورت یان ماوە درێژی جەستەیی و دەروونی و سێکسی یان تەندروستی زاووزێی لێدەکەوێتەوە.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی ڕێژەی مردنی دایکان بۆ کەمتر لە 70 لە کۆی 100,000 لەدایکبوون.
  • تا ساڵی 2030، کۆتایی هێنان بە مردنی ڕێگیرلێکراو لە تازە لەدایکبوان و منداڵانی خوار 5 ساڵان کە هەموو وڵاتان ئامانجیان کەمکردنەوەی مردنی تازە لەدایکبوان بێت بۆ بەلای کەمەوە کەمتر لە 12 لە کۆی 1000 لەدایکبوون و مردنی منداڵانی خوار 5 ساڵان بۆ بەلای کەمەوە 25 لە کۆی 1000 لەدایکبوون.
  • تا ساڵی 2030، کۆتایی هێنان بە نەخۆشیەکانی ئایدز و سیل و مەلاریا و نەخۆشیە پشتگوێخراوەکانی هێڵی ئاسۆیی و جەنگان لە دژی هێپەتایتەس و نەخۆشیە گوازراوەکان بە ئاو و نەخۆشیە گوازراوەکانی تر.
  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی یەك لەسەر سێی مردنی منداڵانی لەدایکبووی پێشوەختە بەهۆی نەخۆشیە نەگوازراوەکانەوە لەڕێی ڕێگریی و چارەسەر و برەودان بە تەندروستیی دەروونی و خۆشبژێویی.
  • بەهێزکردنی ڕێگریی و چارەسەری بەکارهێنانی مادەی بێهۆشکار و بەکارهێنانی زیانبەخشی کحول.
  • تا ساڵی 2020، نیوەکردنی ژمارەی مردن و برینداربوون لە جیهاندا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی جیهانی بە خزمەتگوزاریە تەندروستیە سێکسی و زاووزێکردنەکان بۆ پلاندانان بۆ خێزان و زانیاری و پەروەردە و یەکخستنی تەندروستیی زاوزێ بۆ ناو ستراتیژیەت و بەرنامە نیشتیمانیەکان.
  • بەدەستهێنانی ڕووماڵکردنی جیهانی تەندروستی و پاراستنی مەترسیی دارایی و پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە ئاست بەرزەکانی تەندروستی و پێڕاگەشتن بە ڤاکسین و دەرمانی گرنگی ئاست بەرز و کاریگەر و سەلامەت بۆ هەمووان.
  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی بەرچاوی ژمارەی مردن و نەخۆشیی بەهۆی مادە کیمیاییە مەترسیدارەکان و پیسبون و ژەهراویبوونی هەوا و ئاو و خاك.
  • بەهێزکردنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی چێوەی کاری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر کۆنترۆلکردنی توتن لە هەموو جیهاندا بە شێوەی گونجاو.
  • پشتیوانیکردنی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی ڤاکسین و دەرمان بۆ نەخۆشیە گوازراوە و نەگوازراوەکان کە بە شێوەیەکی سەرەکی کاریگەری دەکەنە سەر وڵاتە تازە گەشەکردووەکان و دابینکردنی پێڕاگەشتن بە دەرمان و ڤاکسینی گرنگیی کەمتێچوو بەپێی جاڕنامەی دۆحە لەسەر ڕێکەوتنی TRIPS و تەندروستیی گشتی کە مافی وڵاتە تازە گەشەکردووەکان پشتڕاست دەکاتەوە بۆ بەکارهێنانی تەواوەتیی بەو جۆرەی هاتووە لە ڕێکەوتنی بازرگانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ مافی موڵكدارێتیی ژیری پەیوەندیدار بە نەرمێتیی لە پاراستنی تەندروستی گشتی و دابینکردنی پێڕاگەشتن بە دەرمان بۆ هەمووان.
  • زیادکردنی بەرچاوی دارایی تەندروستی و خستنەسەرکار و پەرەپیدان و ڕاهێنان پێکردن و پاراستنی هێزی کاری تەندروستی لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکاندا بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کەمترین گەشەکردنی تیایە لەگەڵ وڵاتانی تازە گەشەکردووی دورگە بچوکەکان.
  • بەهێزکردنی توانستی هەموو وڵاتان بە تایبەتی لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکاندا بۆ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و کەمکردنەوەی مەترسی و بەڕێوەبردنی مەترسیی تەندروستیی نیشتیمانی و جیهانی

ئامانجی ٤:

فێركردن به‌شێوه‌یه‌كى باش

لە ساڵى 2000 ه‌وه‌، به‌ره‌وپێشچوونێكى زۆر گه‌وره‌بینراوه‌ له‌به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى فێركردن له‌سه‌ر ئاستى جیهان بۆ قۆناغى سه‌ره‌تایى خوێندن. تێكڕاى ڕێژه‌ى چوونى قوتابیان بۆ هۆڵه‌كانى خوێندن‌گه‌یشتۆته ‌زیاتر 91 له‌سه‌ددا له‌ 2015، له‌م وڵاتانه‌ى كه‌وا گه‌شه‌كردن تێیایدا ده‌بینرێت، له‌ ده‌رنجامدا ڕێژه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى‌كه‌وا له‌خوێندن بێبه‌ش كراون بۆ نزیكه‌ى نیوه كه‌مبۆته‌وه‌‌‌له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا.هه‌ر‌وه‌ها به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاوه‌ڕێژه‌ى خوێنده‌وارى زیادى كردووه‌، وئێستا ڕێژه‌یكى زیاتر كچ له‌قوتابخانه‌ده‌خوێنن به ‌به‌راود له‌گه‌ڵ پێشوودا. ئه‌مه‌ش هێما وئاماژه‌یه‌كى باشه‌بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م‌بواره‌دا.

له‌هه‌ندێك هه‌رێمدا كه‌په‌ره‌سه‌ندن تێیایدا به‌دى ده‌كرێت پڕۆسه‌كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت به‌رێوه‌چووه‌ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ئاستێكى زۆر له‌هه‌ژارى وململانێیه‌چه‌كداریه‌كان وهه‌روه‌ها بوونى حاڵه‌تى بارى ناكاو كتوپڕ له‌م هه‌رێمانه‌دا. له‌ڕۆژئاوایى ئاسیا وباكورى ئه‌فریقیا، به‌هۆى به‌رده‌وامى شه‌رى چه‌كداریه‌وه‌ڕێژه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌وا‌ له‌قوتابخانه‌ بێبه‌شبوویه‌نه‌ زیادى كردووه‌. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره.‌له‌كاتێكدا كه‌وا به‌شێكى باشورى بیابانى گه‌وره‌له‌ئه‌فریقیا به‌ره‌و پێشچوونێكى گه‌وره‌ى به‌خۆوه‌بینیوه‌له‌نێو قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى وڕێژه‌ى به‌شدارى له‌نێوه‌هه‌ڕێمه‌كانى كه‌وا له‌بوارى په‌ره‌سه‌ندندان – كه‌وا 52 له‌سه‌ددا له‌ساڵى 1990، بۆ 78 له‌سه‌ددا به‌رز بووه‌له‌ساڵى 2012 – وشایه‌نى باسه‌كه‌وا ڕێژه‌یه‌كى زۆریش هێشتا ماوان كه‌وا له‌خوێندن بێبه‌شكراون. منداڵان له‌خانه‌واده‌كه‌م درامه‌ته‌كان له‌وانه‌یه‌كه‌چوارئه‌ونده‌ زیاتر له‌ده‌ره‌وه‌ى قوتابخانه‌بن ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و خانه‌وادانه‌ى كه‌وا ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌نێو هه‌ردوو چینى شارو لادێ به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌دیهێنانى خوێندنێكى یه‌كگرتوو وباش بۆ هه‌مووان ‌جه‌خت ده‌كاته‌وه‌سه‌ر خوێنده‌وارى كه‌یه‌كێكه ‌له‌فاكته‌ره‌هه‌ر گرنگ و به‌تواناكان بۆ په‌رپێدانى به‌رده‌وام. ئه‌م ئامانجه‌ دڵنیایى ده‌داته‌هه‌موو كچ و كوڕ بۆ ئه‌وه‌ى به‌خۆڕایى قۆناغى سه‌ره‌تایى وه‌دواناوه‌ندى خوێندن ته‌واو بكه‌ن تا 2030. هه‌روه‌ها یارمه‌تى دابینكردنى ڕاهێنانى پیشه‌یى به‌نرخێكى هه‌رزان به‌شێوه‌كى یه‌كسان، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دیار‌ده‌ى نا یه‌كسانى له‌نێو ڕه‌گه‌زه‌كان وهه‌روه‌ها جیاوازى له‌نێو چینه‌كان له‌ڕووى سامانه‌وه‌‌، وتا بتوانرێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان خوێندن به‌شێوه‌كى باش فه‌راهه‌م بكرێت.

91

%

ناونوسکردن لە خوێندنی سەرەتایی لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا گەشتۆتە % 91.

57

ملیۆن

هێشتا 57 ملیۆن مندالی تەمەنی خوێندنی سەرەتایی لە دەرەوەی قوتابخانەن، ئەمە نیوە زیاتری منداڵانی نیمچە بیابانی ئەفریقایە.

1

لە 4

لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا، یەك کچ لە کۆی چوار کچ لە خوێندندا نین.

50

%

نزیکەی نوەی منداڵانی تەمەن خوێندنی سەرەتایی کە لە دەرەوەی قوتابخانەن لەو ناوچانەدا دەژین کە ململانێی تێدایە.

103

ملیۆن

103 ملیۆن گەنج لە جیهاندا کارامەیی خوێندنەواریی بنەڕەتییان نیە، زیاتر لە % 60 ی ئەم ژمارەیە ئافرەتانن.

6

لە 10

6 منداڵ لە کۆی 10 منداڵ و هەرزەکار ناگەنە کەمترین ئاستی شیاوێتی لە خوێندنەوە و بیرکاریدا.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لەوەی هەموو کچان و کوڕان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی گونجاو بە خۆرایی تەواو بکەن و ببێتە هۆی ئامانجی ژمارە 4 و دەرەنجامی فێربوونی کاریگەر.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لەوەی هەموو کچان و کوڕان پێڕاگەشتنیان هەبێت بە پەرەپێدانی ئاست بەرزی منداڵی و خوێندنی باخچە بۆ ئەوەی ئامادەی خوێندنی سەرەتایی بن.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لەوەی هەموو ئافرەتان و پیاوان پێڕاگەشتنی یەکسانیان هەبێت بە خوێندنی ئاست بەرزی تەكنیكی و پێشەیی و ئامادەیی بە زانکۆشەوە.
  • تا ساڵی 2030، زیادبوونی بەرچاو ڕووبدات لە ژمارەی گەنجان و پێگەشتوان کە کارامەیی پەیوەندیداریان هەیە بە کارامەیی تەکنیکی و پیشەییشەوە بۆ خستنەسەرکار و کاری گونجاو و کارسازی.
  • تا ساڵی 2030، لەناوبردنی جیاکاریی ڕەگەزی لە پەروەردە و دڵنیابوون لە پێراگەشتنی یەکسان بە هەموو ئاستەکانی خوێندن و ڕاهێنانی پیشەیی  بۆ کەسانی دۆخناسک و کەمئەندامان و خەلکانی ڕەسەنی شوێنەکان و منداڵانی دۆخناسک.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لەوەی هەموو گەنجان بەشێکی بەرچاوی پێگەشتوان لە پیاوان و ئافرەتان خوێندەواریی نوسین و ژمارەیی فێربن.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لەوەی هەموو فێرخوازان زانیاری و کارامەیی پێویست بەدەست بێنن بۆ برەودان بە پەرەپێدانی بەردەوام لەڕێی پەروەردە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و شێوازی ژیانی بەردەوام و مافی مرۆڤ و یەکسانی ڕەگەزی و برەودان بە کەلتوری ئاشتی و ناتوندوتیژی و هاوڵاتیبوونی جیهانی و پێزانینی هەمەچەشنێتیی کەلتوری و بەشداریبوونی کەلتور بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو.
  • بنیادنان و بەرزکردنەوەی ئاستی دامەزراوە پەروەردەییەکان کە دۆستی منداڵ و کەمئەندامی و ڕەگەزی بن و ژینگەیەکی سەلامەت و ناتوندوتیژ و گشتگیر و کاریگەر و فێرکار بۆ هەمووان دابین بکات.
  • تا ساڵی 2020، فراوانکردنی بەرچاوی ژمارەی كۆمەكی خوێندن جیهانیی بەردەست بۆ وڵاتە تازە گەشەکردووەکان بە تایبەتی بەلای کەمەوە لە وڵاتە گەشەکردووەکان و ولاتانی گەشەکردووی دورگەی بچوك و وڵاتانی ئەفریقا بۆ ناونوسکردن لە خوێندنی ئامادەیی و ڕاهێنانی پیشەیی و تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندیەکان و تەکنیکی و ئەندازیاری و بەرنامەی زانستی لە وڵاتە گەشەکردووەکان و وڵاتانی تری تازە گەشکردوودا.
  • تا ساڵی 2030، زیادەیەكی بەرچاو لە ئەو مامۆستایان كارامە ئامادە دەبێت، لەگەڵ ئەو هەماهەنگیە ڕاهێنانەی نێودەوڵەتی لە وڵاتە تازە گەشەكردووەكان، و بە تایبەتی لەو وڵاتانەی كە ڕێژەی گەشەكردن تێیدا كەمە و ئەو دورگانەی كە وڵاتن و لە بواری گەشەكردندانە.

ئامانجی ٥:

یەکسانی ڕه‌گه‌زى

نەهێشتنی هەموو جۆرەکانی جیاکاری بەرامبەر ئافرەتان و کچان نەک تەنها مافێکی بنەڕەتیی مرۆڤە، بەڵکو زۆر گرنگیشە بۆ خێراکردنی پەرەپێدانێکی بەردەوام. چەندین جار سەلمێندراوە کە بەهێزکردنی ئافرەتان و کچان کاریگەریی چەندین قاتی هەیە، وە یارمەتیدەر دەبێت لە بزواندنی گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابووریی لەهەموو لایەکدا.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەكسانی ڕەگەزیی كردۆتە كرۆكی كارەكانی و بەروپێشچوونێكی بەرچاو بینراوە لەم بوارە لە بیست ساڵی لەم ڕابردوودا.

لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆر لە كچان لە قوتابخانەكانن بە بەراورد بە 15 ساڵی ڕابردوودا، وە لەزۆربەی هەرێمەكاندا گەیشتۆتە ڕیژەیەكی یەكسان بۆ دەرفەتی خوێندنی سەرەتایی. لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان لە بواری بازار كاردەكەن لە هەموو كاتێك زیاتر، بەڵام جیاوازیەكی زۆر بەدی دەكرێت لە نێوان هەندێك لە هەرێمەكان، كە ئافرەتان لەم دەفەتانە بێبەشدەكرێن بە شێوەیەكی سیستەماتیك، بە بەراورد وەكو ئەو مافەی كە پیاوان هەیانە.

تا ئێستا توندوتیژی و چەوساندنەوەی سێكسی، و ئەو دابەشكردنە نا هاوسەنگەی چاودێریكردن و كاركردن بە بێ موچە، و جیاكاری لە پۆستەكانی گشتی، هەموو ئەمانە ئاستەنگی گەورەن كە بەدیدەكرێت.

گۆڕانكاریەكان لە كەش و هەوا و كارەساتەكان كاریگەریكی نا ڕێكی هەیە لەسەر ئافرەتان و منداڵان، و هەروەها ململانێەكان و كۆچ. زۆر شتێكی باشە كە ئافرەتان دەرفەتێكی چاڵاك و یەكسانیان پێبدرێت لە زەویوزار و موڵكدارێتی، و تەندرەستی سێكسی و منداڵبوون، و تەكنەلۆژیا و ئەنتەرنێت.

ئەمڕۆكە بەشێكی زۆر لە ئافرەتان كە هەن لە پۆستە گشتیەكان لە هەموو كاتێك زیاتر، هاندانی ئافرەتانی سەركردە بەشێوەكی زیاتر دەبێتە هاوكارێك بۆ بەدیهێنانی ڕیژەیەكی زیاتر لە یەكسانی لە نێو ڕەگەزەكاندا.

77

سەنت

ئافرەتان بڕی 77 سەنتیان پیدەدرێت لەبەرامبەر یەك دۆلار کە دەدرێت بە پیاوان بۆ هەمان کار.

1

لە 3

% 35 ی ئافرەتان دووچاری توندوتیژی سێکسی و/ یان جەستەیی بونەتەوە.

13

%

تەنها % 13 ی خاوەن موڵكی کشتوکاڵیی ئافرەتانن.

750

ملیۆن

نزیکەی 750 ملیۆن ئافرەت و کچ کە لە ژیاندان پێش 18 ساڵیی دراون بە شوو.

2

لە 3

دوو لەسەر سێی وڵاتە تازە گەشەکردووەکان یەکسانیی ڕەگەزییان بەدەستهێناوە لە خوێندنی سەرەتاییدا.

24

%

تەنها % 24 ی پەرلەمانتارە نیشتیمانیەکان ئافرەتان بوون لە بەرواری تشرینی دووهەمی 2018 دا، کە زیادبوونێکی کەمە لە ساڵی 1995 ەوە کە ڕێژەکە % 11.3 بووە.

مەبەستەكانی ئامانج

  • کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی جیاکاری لە دژی ئافرەتان و کچان لە هەموو شوێنێکدا.
  • لەناوبردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان و کچان لە کەرتی تایبەتی و گشتی و لەناوبردنی بەکارهێنان بۆ بازرگانی و سێکس و جۆرەکانی تر.
  • لەناوبردنی کارە زیانبەخشەکان وەکو هاوسەرگیریی منداڵ و پێشوەختە و بەزۆر و شێواندنی ئەندامی زاووزێی مێینە.
  • دركکردن و بەهادان بە کاری ناوماڵ لەڕیی دابینکردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکان و ڕێسای پاراستنی ژێرخان و کۆمەڵایەتی و برەودان بە بەرپرسیارێتیی بەشداریپێکراو لەنێو ماڵ و خێزاندا بەو جۆرەی لەڕووی نەوەوە گونجاوە.
  • دڵنیابوون لە بەشداریکردنی تەواوەتیی و کاریگەری ئافرەتان و دەرفەتی یەکسان بۆ سەرکردایەتیکردن لە هەموو ئاستەکانی بریاردان ژیانی سیاسی و ئابووری و گشتیدا.
  • دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی جیهانی بە مافی زاووزێکردن و تەندروستیی زاووزێ و سێکسیی وەکو ڕێکەوتن کراوە لەسەری بە بەرنامەی کار بۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر دانیشتوان و پەرەپێدان لە سەکۆی پەکین بۆ کار و بەڵگەنامە دەرەنجامیەکان بۆ پێداچوونەوەی کۆنفرانسەکە.
  • ئەنجامدانی چاکسازی بۆ پێدانی مافی یەکسان بە ئافرەتان بۆ سەرچاوەی ئابووری و پێڕاگەشتن بە خاوەندارێتی موڵك و کۆنترۆلی زەوی و جۆرەکانی تری موڵك و خزمەتگوزاریی دارایی و میرات و سەرچاوە سروشتیەکان بەپێی یاسا نیشتیمانیەکان.
  • باشترکردنی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا بەتایبەتی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندی بۆ برەودان بە بەهێزکردنی ئافرەتان.

 

  • لەخۆگرتن و بەهێزکردنی ڕێسای دروست و یاسادانانی سەپێنراو بۆ برەودان بە یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ئافرەتان و کچان لە هەموو ئاستەکاندا.

ئامانجى شەشەم:

ئاوی پاك و پاکوخاوێنی

کەمیی ئاو کاریگەری دەکاتە سەر زیاتر لە %40 ی دانیشتوانی جیهان، ئەمەش ڕێژەیەکی زەنگدەرە و وادانراوە زیاتر بێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەویدا لە دەرەنجامی گۆڕانکاری کەشوهەواوە. هەرچەندە 2.1 ملیار خەڵك پێڕاگەشتنی باشتریان بۆ ئاوی پاك بۆ دابینکراوە لەساڵی 1990 ەوە، بەڵام کەمبونەوەی ڕێژەی ئاوی پاكژ کێشەیەکی هەرە گەورەیە کە کاریگەریی کردۆتە سەر هەموو کیشوەرێك.

زۆر یا زۆرتر لە وڵاتان دووچاری كەم ئاویی بونەتەوە،و زیادبوونی وشکەساڵی و بە بیابانبوون لە خراپتربووندان.

دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی جیهانیی بۆ ئاوی سەلامەت و ئاوی خواردنەوەی هەرزان بۆ هەمووان تا ساڵی 2030 پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە لە ژێرخانی پەیوەندیدار و دابینکردنی دامەزراوەکانی پاڵاوتن و هاندانی پاکژیی لە هەموو ئاستێکدا. پاراستن و گێڕاندنەوەی ژینگەی پەیوەندیدار بە ئاوەوە زۆر گرنگن.

زامنكردنی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و سەلامەت و بەردەستكردنی بە شێوەیكی گشتی لە جیهاندا بۆ زیاتر لە 800 ملیۆن كەس كە بەدەست خزمەت گوزاریە سەرەكییەكان دەناڵێنن و باشتركردن گەیشت بە خزمەتگوزاریەكان كە سەلامەت بێت لە ڕووی بەكارهێنان بۆ زیاتر لە دووملیار كەس.

لە ساڵی 2015 دا،  4.5 ملیار كەس خزنەتگوزاریەكانی ژێرخانی ئاوەڕۆ بە شێوەیەكی سەلامەت بۆ دابین نەكراوە ( لەگەڵ فرێدانی پاشەڕۆكان یان چارەسەكردنی بە شێوەكی گونجاوە.) و 2.3 مليار كەس خزمەتگوزرایی ئاوەڕۆ بە شێوەیەكی بنەڕەتی بۆ دابین نەكراوە.

5.2

ملیار

سەدا 71ی دانیشتوانی جیهان کە دەکاتە 5.2 ملیار کەس، بە سەلامەتیی ئاوی خواردنەوەیان بەڕێوەبردووە تا ساڵی 2015، بەڵام 844 ملیۆن کەس تەنانەت هێشتا ئاوی خواردنەوەی بنەڕەتییان نیە.

2.9

ملیار

سەدا 39 ی دانیشتوانی جیهان کە دەکاتە 2.9 ملیار کەس، تا ساڵی 2015 پاکژیی سەلامەتیان هەبووە، بەڵام 2.3 ملیار کەس هێشتا پاکژیی بنەڕەتییان نیە. 892 ملیۆن کەس پیساییان لە شوێنی کراوەدا کردووە.

80

%

سەدا 80 ی پاشەڕۆی ئاو دەچێتەوە ناو ئاوەکان بەبێ چارەسەرکردنی گونجاو.

2

ملیار

بارگرژیی ئاو کاریگەری کردۆتە زیاتر لە 2 ملیار کەس، ئەم ژمارەیە پێشبینی دەکرێت زیاد ببێت.

80

%

سەدا 80 ی وڵاتان بناغەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکانیان داڕشتووە.

70

%

جیهان بڕی % 70 ی زەویی شێدارە سروشتیەکانی لەدەستداوە لەماوەی سەدەی ڕابردوودا.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی پێڕاگەشتنی یەکسان و جیهانیی بە ئاوی خواردنەوەی کەمتێچوو بۆ هەمووان.
  • تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی پاکژی و خاوێنی گونجاو و یەکسان بۆ هەمووان و کۆتایی هێنان بە پیساییکردن لە شوێنی كراوە و ئاگاداربوون لە پێویستیەکانی ئافرەتان و کچان و دۆخناسکان.
  • تا ساڵی 2030، باشترکردنی جۆرایەتی ئاو لەڕێی کەمکردنەوەی پیسبوون و لەناوبردنی خاشاک ڕۆکردن و کەمکردنەوەی دەردانی مادەی کیمایی مەترسیدار و نیوەکردنی بڕی پاشەڕۆی ئاویی چارەسەرنەکراو و زیادکردنی بەرچاوی دووبارەسازی و بەکارهێنانەوەی سەلامەتی جیهانی.
  • تا ساڵی 2030، زیادکردنی بەرچاوی کارایەتیی بەکارهێنانی ئاو لە هەموو کەرتەکاندا و دڵنیابوون پاشەکشەکردنی بەردەوام و دابینکردنی ئاوی سازگار بۆ خستنەڕووی کەمی ئاو و کەمکردنەوەی بەرچاوی ئەو کەسانەی دەناڵێنن بەدەست بێ ئاویەوە.
  • تا ساڵی 2030، جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویە یەکخراوەکان لەسەر هەموو ئاستەکان لەڕێی هەماهەنگی نێو سنوری بە شێوەی گونجاو.
  • تا ساڵی 2020، پاراستن و گێڕاندنەوەی سیستەمی ژینگەیی پەیوەندیدار بە ئاو و شاخەکان و دارستانەکان و زەویی شێدارەکان و ڕووبارەکان و ئاوی ژێر زەوی و دەریاچەکان.
  • تا ساڵی 2030، فراوانکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و پشتیوانی بۆ بنیادنانی توانست بۆ وڵاتە تازە گەشەکردووەکان لە بەرنامە و چالاکیی پەیوەندیدار بە ئاو و پاکژیەوە وەکو کۆکردنەوەی ئاو و سازگارکردنی ئاو و کارایەتی ئاو و چارەسەرکردنی پاشەڕۆی ئاو و تەکنۆلۆژیاکانی دووبارەسازی و دووبارە بەکارهێنانەوە.
  • پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی بەشداریکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و پاکژیدا.

ئامانجی ٧:

وزەی پاك و هەرزان

لە نێوان ساڵانی 2000 و 2016 دا، ژمارەی ئەو كەسانەی كە كارەبایان بۆ دابینكراوە بەرزبۆوە لە  78 بۆ 87 لە سەدا، و ژمارەی ئەو كەسانەی كە كارەبایان بۆ دابین نەكراوە نزمبۆوە بۆ كەمتر یەك ملیۆن. لەگەڵ زیادبوونی دانیشتوانی جیهاندا، بەهەمان شێوە داواکاری لەسەر وزەی هەرزان زیاد دەکات، و ئابووریەکی جیهانیی کە پشتی بە سوتەمەنی ئەندامی بەستووە دەبێتە هۆیی گۆڕانکارییەكی ڕیشەیی لە کەشوهەواکەماندا.

وەبەرهێنان لە ووزەی خۆر و  وزەی با و گەرمی، باشتركردنی وبەرهمهێنانی ووزە وزامنكردنی وزە بۆ هەمووان بە كارێكی گرنگ دادەنرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجی حەفتەم لە ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام بەدەست بێنین تا ساڵی 2030.

فراوانکردنی ژێرخان و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیا بۆ دابینکردنی وزەی پاکژ لە هەموو وڵاتەكاندا هاندەری گەشەکردن و یارمەتی ژینگەش دەدات.

10

%

یەک کەس لە کۆی 10 کەس هێشتا کارەبای نیە و زۆرینەیان لە ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان دەژین لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا. و زياتر لە نيوەیان لە بەشی لاوەكی بيابانى باشورى ئەفریقادان.

73

%

وزە بەشێوەیەكی درێژخایەن بۆتە هۆكارێكی سەرەكی بۆ گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا. لە سەدا 73ی ئەو گازە گەرمخانەییانەی کە بەهۆی مرۆڤەوە دروست دەبن پێکدەهێنێت.

40

%

کارامەیی لە بەكارهێنانی وزە وەكو بناغەیەك وایە: پەیڕەوكردنی سیاسەتێكی كارامە لەجیهاندا بۆ چۆنیەتی بەكارهێنانی وزە دەتوانێت زیاتر لەسەدا 40ی دەردانی گازە ژەهراوییەكان لە جیهاندا كەم بكات، کە پێویستە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کەشوهەوا بەبێ بەكارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ.

2.8

ملیار

نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان - 2.8 ملیار - پشتیان بەستووە بە سوتەمەنیەك بۆ چێشت لێنان کە ژینگە پیس دەکات و ناتەندروستە.

17.5

%

تا ساڵی 2017 زیاتر لە سەدا 17.5 ی وزە لەڕێی سەرچاوەی نوێبۆوەوە بەرهەمهاتووە.

18

ملیۆن

کەرتی وزەی نوێبووەوە لە ساڵی 2019 دا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماركرد كە 11.5 ملیۆن کەسی دامەزراندووە. ئەو گۆڕانکاریانەى كە پەیوەستن بە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانەکانی وزە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی ڕێککەوتنی پاریس بۆ سنووردارکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ خوار 2 پلەی سەدیی، دەتوانێت نزیكەی 18 ملیۆن هەلی کار دروست بکات.

Goal targets

  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنێکی جیهانی بە خزمەتگوزاریەکانی وزەی سەردەمیانە و پشت پێبەستراو و کەمتێچوو.
  • تا ساڵی 2030، زیادکردنی بەرچاوی پشکی وزەی نوێبۆوە لە تێكەڵەی وزەی جیهانیدا.
  • تا ساڵی 2030، دووهێند کردنی ڕێژەی جیهانی لە باشترکردنی کارایەتی وزە.
  • تا ساڵی 2030، باشترکردنی هەماهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ ئاسانکردنی پێڕاگەشتن بە لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیای وزەی خاوێن وەکو وزەی نوێبۆوە و کارایەتی وزە و تەکنۆلۆژیای سوتەمەنی ئەندامیی پێشکەوتوو وە خاوێن و برەودان بە وەبەرهێنان لە ژێرخانی وزە و تەکنۆلۆژیای وزەی خاوێن.
  • تا ساڵی 2030، فراوانکردنی ژێرخان و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیا بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانی وزەی بەردەوام و سەردەمیانە بۆ هەموو وڵاتە تازە گەشەکردووەکان بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە لەگەڵ وڵاتانی تازە گەشەکردووی دورگە بچوکەکان و وڵاتانی تازە گەشەکردووی بێ کەناردەریا بەپێی بەرنامەکانی پشتیوانیکردن.

ئامانجی ٨:

کاری ڕێکوپێك و گەشەی ئابووری

لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا، ژمارەی ئەو کرێکارانەی لە هەژاری سەختدا دەژیان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە، سەرباری کاریگەریە بەردەوامەکانی قەیرانی ئابووریی ساڵی 2008 و پاشەکشەی جیهانیشدا. لە وڵاتە تازە گەشەکردوەکاندا، چینی ناوەند لە ئێستادا %34 ی فەرمانبەران پێکدێنن، ئەمەش ژمارەیەکە لە نێوان ساڵانی 1991 و 2015 دا سێ هێندە زیادی کردووە.

بەڵام، لەگەڵ چاکبونەوەی ئابووری جیهاندا، گەشەیەکی خاوتر دەبینین و نایەکسانیەکان فراوانتر دەبن و ئیشوکاری پێویست لەگەڵ زیادبوونی هێزی کاردا هاوتەریب نیە. بەپێی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، زیاتر لە 204 ملیۆن کەس لە ساڵی 2015 دا بێکاربوون.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام هانی گەشەکردنی بەردەوامی ئابووری و ئاستی بەرزتری بەرهەمهێنان و نوێگەریی لە تەکنۆلۆژیادا دەدات. هاندانی کارسازیی و دروستکردنی هەلی کار لایەنێکی سەرەکیە بۆ ئەم بابەتە، هەروەها پێوەر و ڕێوشوێنی کاریگەر بۆ ڕیشەکێشکردنی کاری بەزۆر و کۆیلایەتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەهەمان شێوە کاری سەرەکین. بە لەیادبوونی ئەم چینانە، ئامانجمان بریتیە لە وەدەستهاتنی خستنەسەرکاری تەواوەتی و بەرهەمدار و کاری ڕێکوپێك و شیاو بۆ گشت ئافرەتان و پیاوان تا ساڵی 2030.

5

%

نزیکەی 172 ملیۆن کەس لە جیهاندا بێکار بوون لە ساڵی 2018 دا، ئەمەش ڕێژەی بێکاریی سەدا پێنجە.

1

ملیۆن

لە دەرەنجامی فراوانکردنی هێزی کارەوە ژمارەی بێکاران پێشبینی دەکرێت ساڵانە 1 ملیۆن زیاد بکات و لە 2020 دا بگاتە 174 ملیۆن.

700

ملیۆن

نزیکەی 700 ملیۆن کرێکار لە هەژاریی سەخت یان مامناوەنددا دەژین لە 2018 دا، کە ڕۆژانە کەمتریان هەیە لە 3.20 دۆلاری ئەمریکی.

48

%

بەشداریی ئافرەتان لە هێزی کاردا سەدا 48 بووە لە 2018 دا بە بەراورد بە سدا 75 ی پیاوان. نزیکەی 3 لە 5 کەی 3.5 ملیار کەسی هێزی کار لە 2018 دا پیاوان بوون.

2

ملیار

نزیکەی 2 ملیار کرێکار لە کاری نافەرمیدابوون لە 2016 دا، ئەمەش بڕی سەدا 61 ی کۆی هێزی کاری جیهانە.

85

ملیۆن

ئافرەتانی زیاتر بەراورد بە پیاوان کاری هێزی کار دەکەن لە کۆی 85 ملیۆن کرێکاردا بەراورد بە 55 ملیۆن.

مەبەستەكانی ئامانج

  • بەردەوامیدان بە گەشەی ئابوری بەپێی ناوچە هاوتا لەگەڵ هەلومەرجە نیشتیمیانیەکان و بەتایبەتی بەلای کەمەوە بڕی سەدا 7 ی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی لە ساڵێکدا لەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە.
  • بەدەستهێنانی ئاستی بەرزتری بەرهەمدارێتیی ئابووری لەڕێی بەهەمەچەشنکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی تەکنۆلۆژیا و داهێنان لەڕێی جەختکردنەوە سەر خستە سەری بەهای بەرز بۆ کەرتەکانی هێزی کار.
  • برەودان بە ڕێسای جەختکراو لەسەر پەرەپێدان کە پشتیوانی دەکات لە چالاکی بەرهەمدار و دروستکردنی هەلی کاری شیاو و کارسازی و داهێنەرایەتی و هاندانی بە فەرمیکردنی گەشەی کارسازیی قەبارە بچوك و مامناوەند لەڕێی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە داراییەکانەوە.
  • باشترکردنی کارایەتی سەرچاوەی جیهانی لە 2030 دا بۆ بەکاربردن و بەرهەمهێنان و هەوڵدان بۆ جوداکردنەوەی گەشەی ئابووری لە خراپکردنی ژینگەیی هاوتا لەگەڵ بەرنامەکانی چێوەی کاری 10 ساڵەیی لەسەر بەکاربردنی بەردەوام و بەرهەمهێنان بەوەی وڵاتە گەشەکردووەکان پێشڕەوی بکەن.
  • تا ساڵی 2030، بەدەستهێنانی خستنە سەرکاری بەرهەمدارێتی تەواو و کاری شیاو بۆ ئافرەتان و پیاوان و گەنجان و کەمئەندامان و کرێی یەکسان بەرامبەر بەهای یەکسان.
  • تا ساڵی 2020 کەمکردنەوەی بەرچاوی ڕێژەی گەنجان لە بێکاری و نەخوێندەواری و ڕاهێنان نەکردندا.
  • گرتنەبەری ڕێکاریی کاریگەر و دەستبەجێ بۆ ڕیشەکێشکردنی کارپێکردنی بەزۆر و کۆتایی هێنان بە کۆیلەیەتی سەردەمیانە و بازرگانیکردن بە مرۆڤ و زامنکردنی ڕێگرتن و لەناوبردنی خراپترین شێوەکانی کارکردن بە منداڵ و بەکارهێنانیان وەکو منداڵی سەرباز و تا ساڵی 2025 کۆتایی هێنان بە کارکردن بە منداڵ بە هەموو شێوەکانیەوە.
  • پاراستنی مافی کرێکار و برەودان بە ژینگەی کارکردنی سەلامەت و پارێزراو بۆ هەموو کرێکاران و کرێکاری کۆچبەر بەتایبەتی ئافرەتانی کۆچبەر و ئەوانەی لە کاری مەترسیداردان.
  • تا ساڵی 2030، داڕشتن و جێبەجێکردنی ڕێساکان بۆ برەودان بە گەشتیاریی بەردەوام کە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەلی کار و برەودان بە بەرهەمە کەلتوریە ناوخۆییەکان.
  • بەهێزکردنی توانستی دامەزراوە داراییە ناوخۆییەکان بۆ هاندان و فراوانکردنی پێڕاگەشتن بە کاری بانکی و خزمەتگوزاریەکانی دڵنیایی و دارایی بۆ هەمووان.
  • زیادکردنی پشتیوانیی هاریکاریی بازرگانی بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو بەلای کەمەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە لەڕێی چێوەی کاری باشترکراوی یەکخراو بۆ هاریکاریی تەکنیکیی پەیوەندیدار بە بازرگانیەوە بۆ ئەو وڵاتانەی کەمترین گەشەیان کردووە.
  • تا ساڵی 2020، پەرەپێدان و بەکردارکردنی ستراتیژیەتی جیهانی بۆ خستنەسەرکاری گەنجان و جێبەجێکردنی پەیمانی هەلی کاری جیهانیی ڕێکخراوی هێزی کاری نێودەوڵەتی.

ئامانجی ٩:

پیشەسازی و داهێنان و ژێرخان

وەبەرهێنان لە ژێرخان و داهێناندا بزوێنەری گرنگی گەشەکردن و پەرەپێدانی ئابوورین. بەهۆی ئەوەی کە نیوەی دانیشتوانی زەوی لە شارەکاندا دەژین، هۆیەکانی گواستنەوەی گشتی و وزەی نوێبۆوە و گەشەکردنی پیشەسازی و زانیاری نوێ تەکنۆلۆژیاکانی پەیوەندیکردن زۆر زیاتر لە جاران گرنگن.

بەرەوپێشچوونی تەکنۆلۆژیا لایەنێکی سەرەکیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاستەنگی و بەرەنگاریە ئابووریەکان و ژینگەییەکان، وەکو دابینکردنی کاری نوێ و هاندانی باش بەکارهێنانی وزە. هاندانی پیشەسازیە بەردەوامەکان و وەبەرهێنان لە لێکۆڵینەوە و داهێنانی زانستیدا هەموو ڕێگەی گرنگن بۆ ئاسانکردنی پەرەپێدانی بەردەوام.

زیاتر لە 4 ملیار خەڵک هێشتا ئینتەرنێتیان بەردەست نیە، وە ڕێژەی %90 ی ئەم خەڵکە لە وڵاتە تازە پێگەشتوەکاندان. پێکبەستنەوەی ئەم دابەشبونە دیجیتاڵیە زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لەوەی هەمووان بە یەکسانی دەستیان ڕادەگات بە زانیاری و زانین و لەخۆگرتنی داهێنان و کارسازی.

2.3

ملیار

لە جیهاندا 2.3 ملیار کەس پاکژیی بنەڕەتییان نیە.

40

%

2.6 ملیار کەس لە ولاتانی تازە گەشەکردوودا کارەبای بەردەوامیان نیە.

2.6

ملیار

2.6 ملیار کەس لە ولاتانی تازە گەشەکردوودا کارەبای بەردەوامیان نیە.

90

%

زیاتر لە 4 ملیار کەس لە جیهاندا هێشتا ئینتەرنێتیان بەردەست نیە، سەدا 90 ی ئەم ژمارەیە لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودان.

2.3

ملیۆن

کەرتەکانی وزەی نوێبۆوە لە ئێستادا بڕی 2.3 ملیۆن کەسیان خستۆتە سەرکار، ئەم ژمارەیە ئەگەری هەیە بگاتە 20 ملیۆن تا ساڵی 2030.

30

%

لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا ئەوپەڕی سەدا 30 ی بەرهەمی کشتوکاڵیی چارەسەرسازی پیشەسازییان بۆ دەکرێت، بە بەراود بە سەدا 98 ی وڵاتانی داهات بەرز.

Goal targets

  • Develop quality, reliable, sustainable and resilient infrastructure, including regional and transborder infrastructure, to support economic development and human well-being, with a focus on affordable and equitable access for all
  • Promote inclusive and sustainable industrialization and, by 2030, significantly raise industry’s share of employment and gross domestic product, in line with national circumstances, and double its share in least developed countries
  • Increase the access of small-scale industrial and other enterprises, in particular in developing countries, to financial services, including affordable credit, and their integration into value chains and markets
  • By 2030, upgrade infrastructure and retrofit industries to make them sustainable, with increased resource-use efficiency and greater adoption of clean and environmentally sound technologies and industrial processes, with all countries taking action in accordance with their respective capabilities
  • Enhance scientific research, upgrade the technological capabilities of industrial sectors in all countries, in particular developing countries, including, by 2030, encouraging innovation and substantially increasing the number of research and development workers per 1 million people and public and private research and development spending
  • Facilitate sustainable and resilient infrastructure development in developing countries through enhanced financial, technological and technical support to African countries, least developed countries, landlocked developing countries and small island developing States 18
  • Support domestic technology development, research and innovation in developing countries, including by ensuring a conducive policy environment for, inter alia, industrial diversification and value addition to commodities
  • Significantly increase access to information and communications technology and strive to provide universal and affordable access to the Internet in least developed countries by 2020

ئامانجی ١٠:

سنورداركردى شێوازه‌كانى نایه‌كسانى

بەڵگەنامەی تەواو هەیە لەسەر ئەوەی نایەکسانی لە داهاتدا ڕوو لە زیادبوونە، %10 ی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان نزیکەی %40 ی داهاتی جیهانی بەدەستدێنن. وە %10 ی هەژارترینیش لەنێوان % 2 بۆ % 7 ی داهاتی جیهان بەدەستدێنن. لە وڵاتە تازە گەشەکردوەکاندا، نایەکسانی بە ڕێژەی %11 زیادی کردوە، ئەگەر زیادبوونی دانیشتوان بەهەند وەربگرین.

نایەكسانی پاڵی كێشاوە بە سە ناوخۆ و لە هەموو شوێنێكدا بەنزیكراوەیی لەم كۆتا دەساڵەدا، بەڵام بەخێراییەكی جیاوز. كەمترینە لە ئەوروپا و زۆرترینە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

ئەم جیاوازیە کە بەردەوام لە فراوانبووندایە پێویستی بە لەخۆگرتنی سیاسەتی دروستە بۆ بەهێزکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی داهاتیان کەمە، وە هانی ئابووریەکی گشتگیر بکرێت بەبێ ڕەچاوکردنی ڕەگەز و نەتەوە و ئیتنی.

نایەکسانی داهات کێشەیەکی جیهانیە و پێویستی بە چارەسەری جیهانیشە. ئەمە بە ڕێکوپێكکردن و چاودێریکردنی بازاڕ و دامەزراوە داراییەکان و هاندانی هاریکاری پەرەپێدان و وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی دەبێت بۆ ئەو هەرێمانەی لە زۆرترین پێویستیدان. ئاسانکردنی کۆچکردن و جوڵەیەکی سەلامەت بۆ خەڵکی لایەنێکی سەرەکیە بۆ پڕکردنەوەی ئەم بۆشاییە فراوانە.

22

%

لە 2016 دا سەدا 22 ی داهاتی جیهانی تەنها بۆ سەدا 1 بووە بەراورد بە سەدا 10 ی داهات کە تەنها بۆ سەدا 50 بووە.

16

%

لە 1980 دا سەدا 1 ی لوتکە سەدا 16 ی داهاتی جیهانیان هەبووە. سەدا 50 ی خواروو تەنها سەدا 8ی داهاتیان هەبووە.

33

%

نایەکسانی ئابوریی بە شێوەیەکی گەورە بەڕێوەدەبرێت لە خاوەندارێتی نایەکسانی سەرمایە. لە 1980 ەوە حەواڵەی هەرە گەورەی سامانی کەرتی گشتی بۆ کەرتی تایبەت ئەنجامدراوە لە هەموو ولاتێکدا. پشکی سامانی جیهانی سەدا 1 لە 2016 دا سەدا 33 بووە.

39

%

لەژێر ناونیشانی "تەنها کارکردن" سەدا 1 ی سامانی جیهانی دەبێتە سەدا 39 لە 2050 دا.

2

هێنده

ئافرەتان دوو هێند بە تێكرا زیاتر کات بەسەر دەبەن لە کاری بێ بەرامبەری ناو ماڵدا وەك لە پیاوان.

60

%

ئافرەتان پێراگەشتنیان هەیە بۆ خزمەتگوزاریە داراییەکان تەنها لە سەدا 60 ی وڵاتاندا کە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە بۆ خاوەنداریتی زەوی و تەنها سەدا 42 ی وڵاتان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، بەدەستهێنان و بەردەوامیدان بە گەشەی داهاتی سەدا 40 ی دانیشتوان بە ڕێژەی بەرزتر لە تێكرای نیشتیمانی.
  • تا ساڵی 2030، بەهێزکردن و برەودان بە گشتگیرکردنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی بۆ هەمووان بێ گوێدانە تەمەن و رەگەز و کەمئەندامی و نەتەوە و ئیتنی و ڕەسەنێتی و ئاین و ئابووری و چینایەتیەکانی تر.
  • دڵنیابوون لە دەرفەتی یەکسان و کەمبونەوەی نایەکسانی لە داهاتدا، لەڕێی لەناوبردنی یاساکانی جیاکاری و ڕێسا و کردارەکان و برەودان بە یاسادانانی گونجاو و ڕێسا و کارەکانی پەیوەندیدار بەم لایەنەوە.
  • لەخۆگرتنی ڕێساکان بەتیابەتی ڕێسای دارایی و کرێ و پاراستنی کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی یەکسانیەکی گەورەتر.
  • باشترکردنی یاسادانان و چاودێریکردنی بازارەکان و دامەزراوە داراییە جیهانیەکان و بەهێزکردنی جێبەجێکردنی ئەم یاسادانانە.
  • دڵنیابوون لە نوێنەرایەتیکردنی باشترکراو و گوێگرتن لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکان لە بڕیاردانی دامەزراوە دارایی و ئابوریە جیهانیەکاندا بەمەبەستی دابینکردنی دامەزراوەی یاسایی و بەرپرس و متمانەدار و کاریگەرتر.
  • ئاسانکاریی لە کۆچکردن و جوڵاندنی ڕێکخراو و سەلامەت و ڕێكوپێك و بەرپرسانە لەڕێی جێبەجێکردنی ڕێسا دانراوەکان و باش بەڕێوەبراوەکانی کۆچکردنەوە.
  • جێبەجێکردنی بنەما تایبەتیەکانی مامەڵەی جیاواز لەگەڵ ولاتە تازە گەشەکردووەکاندا بە تایبەتی ولاتە کەمتر گەشەکردووەکان هاوتا لەگەڵ ڕێکەوتنامەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیدا.
  • هاندانی هاریکاریی پەرەپێدانەکیی فەرمی و دابینکردنی لایەنی دارایی وەکو وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی بۆ ئەو ولاتانەی زۆرترین پێویستیان پێیە بە تایبەتی ولاتە کەمتر گەشەکردووەکان و ولاتانی ئەفریقا و دورگە گەشەکردووە بچوکەکان و ولاتانی بێ کەناراو هاوتا لەگەڵ بەرنامە و پلانە نیشتیمانیەکانیان.
  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی تێچووی حەواڵەکان بۆ کەمتر لە سەدا 3 ی قەرەبووی کۆچکردن و لەناوبردنی دابینکردنی قەرەبووکردنەوەی یەکلایەنە بە تێچووی بەرزتر لە سەدا 5.

ئامانجی ١١:

شار و کۆمەڵگا بەردەوامیپێدراوەکان

زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی جیهان لە ئێستادا لە ناوچە شاریەکاندا دەژین. تا ساڵی 2050، ئەم ڕێژەیە بۆ 6.5 ملیار کەس لەدایك دەبن، کە دوو لەسەر سێی هەموو مرۆڤایەتیە. پەرەپێدانی بەردەوام ناکرێت بەدەستبێت بەبێ گۆڕانکاری بەرچاو لەو شێوازەی شارەکانمانی پێ بنیاد دەنێین و بەڕێوە دەبەین.

گەشەی خێرای شارەکان لە وڵاتە تازەگەشەکردوەکاندا پێکەوە لەگەڵ زیادبوونی کۆچی دەرەوەی شار بۆ ناو شارەکان، بۆتە هۆی تەشەنەکردنی لەپڕ لە شارە گەورەکاندا.

شارە بەردەوامیپێداروەكان مانای دروستكردنی هەلی كارە و دەرفەتی بازرگانیە، و یەكەی نیشتەجێبوونە و گونجاو لە ڕووی نرخەوە، وبنیاتنانی كۆمەڵگەكان و ئابووری خۆڕاگرە.

هەروەها وەبەرهێنان لە گواستنەوەی گشتی و دروستکردنی ناوچەی گشتیی سەوز و باشترکردنی پلاندانان و بەڕێوەبردنی شارەکان لەخۆ دەگرێت بە شێوەیەک کە گشتگیر و بەشداریپێکارانە بێت.

4.2

ملیار

لە 2018 دا 4.2 ملیار کەس کە دەکاتە سەدا 55 ی دانیشتوان لە شارەکاندا ژیاون و لە 2050 دا دانیشتوانی شارەکان پێشبینی دەکرێت بگاتە 6.5 ملیار.

3

%

شارەکان تەنها ڕێژەی سەدا 3 ی خاکی زەوییان داگیر کردووە بەڵام بڕی سەدا 60 بۆ 80 ی وزەی بەکاربردنن و بەلای کەمەوە سەدا 70 ی دەردراوی کاربۆنی دەردەدەن.

828

ملیۆن

828 ملیۆن کەس خەملێنراوە لە ناوچە هەژار نشینەکاندا بژین و ئەم ژمارەیەش لە بەرزبونەوەدایە.

33

شار

لە 1990 دا تەنها 10 شار هەبووە دانیشتوانەکەی 10 ملیۆن یان زیاتر بێت، لە 2014 دا ژمارەی شارە گەورەکان گەشتە 28 و پێشبینی دەکرێت بگاتە 33 لە 2018 دا. لە داهاتوودا، 9 لە 10 شاری گەورە لە وڵاتە تازە گەشەکردووەکاندا دەبێت.

90

%

لە دە ساڵی داهاتوودا، سەدا 90 ی فراوانبوونی شاریی لە وڵاتانی تازە گەشەکردوودا دەبێت.

80

percent

ڕۆلی ئابووری لە شارەکاندا بەرچاوە. بڕی سەدا 80 ی بەرهەمی جیهانی بەرهەم دێنێت.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی یەکسان و سەلامەت و کەمتێچوو بۆ هەمووان بۆ نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاری بنەرەتی و بەرزکردنەوەی ئاستی ناوچە هەژارنیشنەکان.
  • تا ساڵی 2030، دابینکردنی سیستەمی گواستنەوەی بەردەوام و گونجاو و کەمتێچوو بۆ هەمووان و باشترکردنی سەلامەتی ڕێگا و فراوانکردنی گواستنەوەی گشتی و گرنگیدان بە پێویستیەکانی خەلکانی دۆخناسک و ئافرەتان و منداڵان و کەمئەندامان و بەساڵاچوان.
  • تا ساڵی 2030، باشترکردنی بە شارکردنی گشتگیر و بەردەوام و توانست بۆ بەشداریکردن لە پلاندانان و بەڕێوەبردنی نیشتەجێکردنی یەکخراو و بەردەوام لە هەموو وڵاتاندا.
  • بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستن و زامنکردنی کەلەپووری سروشتی و کەلتوری جیهان.
  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی بەرچاوی ژمارەی مردوان و ژمارەی زیانلێکەوتوان و کەمکردنەوەی بەرچاوی زیانی ئابووری ڕاستەوخۆ بە بەرهەمی ناوخۆیی بەهۆی کارەساتەکانەوە وەکو کارەساتی ئاوی و جەختکردنەوە سەر پاراستنی کەسانی هەژار و دۆخناسک.
  • تا ساڵی 2030، کەمکردنەوەی کاریگەریی سەختی ژینگەیی بۆ سەر شارەکان وەکو ئاگاداربوون لە جۆرایەتی هەوا و بەڕێوەبردنی پاشەڕۆی شارەوانی و پاشەڕۆی تر.
  • تا ساڵی 2030، دابینکردنی پێڕاگەشتنی جیهانیی بە مەودای سەوزی سەلامەت و گشتگیر بۆ هەمووان بە تایبەتی بۆ ئافرەتان و منداڵان و بەساڵاچوان و کەمئەندامان.
  • پشتیوانیکردن لە ئابووری ئەرێنی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ژینگەیی لەنێوان شار و دەرەوەی شار و ناوچە دوورەدەستەکان لەڕێی بەهێزکردنی پلاندانانی پەرەپێدانەکی هەرێمی و نیشتیمانی.
  • تا ساڵی 2020، زیادکردنی بەرچاوی ژمارەی شارەکان و نشینگە مرۆییەکان و لەخۆگرتن و جێبەجێکردنی ڕێسا و پلانی یەکخراو بەرەو گشتگیرکردن و کارایەتی لە سەرچاوە و کەمکردنەوەی زیان و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا و توانداربوون بەرامبەر کارەسات و پەرەپێدان و جێبەجێکردن هاوتا لەگەڵ چێوەی کاری سێندای بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کارەسات 2015-2030 و بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەسات بە شێوەیەکی گشتگیر لەسەر هەموو ئاستەکان.
  • پشتیوانیکردنی وڵاتە کەم گەشەکردووەکان لەڕێی هاریکاریی دارایی و تەکنیکی و بنیادنانی باڵەخانەی بەردەوام و توانادار و بەکارهێنانی مەوادی ناوخۆیی.

ئامانجی ١٢:

بەکاربردنی بەرپرسانە و بەرهەمهێنان

بەدەستهێنانی گەشەکردنی ئابووری و پەرەپێدانی بەردەوام پێویستی بەوەیە دەستبەجێ شوێنەواری ژینگەییمان کەمبکەینەوە لەڕێی گۆڕانکاری لە شێوازی بەرهەمهێنانمان و بەکاربردبی کاڵا و سەرچاوەکاندا. کشتوکاڵ گەورەترین بەکاربەری ئاوە لە جیهاندا، وە ئاودێری لە ئێستادا نزیکەی %70 ی هەموو ئاوە سازگارەکان بۆ بەکارهێنانی مرۆیی بۆ خۆی دەبات.

بەڕێوەبردنی کارایانەی سەرچاوە سروشتیە بەشداریپێکراوەکانمان و شێوازی فڕێدانی پاشماوەی ژەهراوی و مادە پیسکارەکان هەمووی لایەنی گرنگن بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە. هاندانی پیشەسازی و کار و بەکاربەران بۆ ئەوەی کاری دووبارەسازی ئەنجامبدەن و پاشماوەکانیان کەمبکەنەوە گرنگە، لەگەڵ پشتیوانیکردنی وڵاتە تازە گەشەکردوەکان بۆ ڕۆشتن بەرەو شێوازی بەکاربردنی بەردەوامیپێدراو لە ساڵی 2030 دا بەهەمان شێوە گرنگە.

بەشێکی گەورەی دانیشتوانی جیهان هێشتا بڕێکی زۆر کەم بەکاردەبەن تەنانەت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیە بنەڕەتیەکانیان. نیواونیو کردنی پاشماوەی خۆراکیی لە جیهاندا بۆ هەر کەسێك لەسەر ئاستی فرۆشیاران و بەکاربەران بەهەمان شێوە گرنگە بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کارا. ئەمە دەکرێت یارمەتیدەری ئاسایشی خۆراک بێت و یارمەتیمان بدات لە گۆڕینمان بەرەو ئابووریەکی کاراتری سەرچاوەکان.

1.3

ملیار

کەرتی خۆراک بڕی سەدا 22 ی گازە دەردراوەکان پێکدێنێت لە گازە دەردراوەکانی جیهان بەزۆری بەهۆی گۆڕینی دارستانەکان بۆ زەوی جوتیاریی.

22

%

کەرتی خۆراک بڕی سەدا 22 ی گازە دەردراوەکان پێکدێنێت لە گازە دەردراوەکانی جیهان بەزۆری بەهۆی گۆڕینی دارستانەکان بۆ زەوی جوتیاریی.

2

ملیار

لە جیهاندا 2 ملیار کەس یان قەڵەون یان زێدە قەڵەون.

3

%

تەنها سەدا 3 ی ئاوی جیهان سازگارە (دەخورێتەوە) و مرۆڤ خێراتر بەکاری دەبات لەوەی سروشت بتوانێت پڕی بکاتەوە.

120

ملیار دۆلاری ئەمریکی

ئەگەر هەموو کەسێك لە هەموو شوێنێك گلۆپی کەم وزە بەکاربێنن، جیهان بڕی 120 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ساڵێکدا ئەزبەر دەکەن.

20

٪

یەك لەسەر پێنجی بەکاربردنی وزەی جیهان لە 2013 دا لە سەرچاوە نوێبۆوەکانەوە بووە.

Goal targets

  • Implement the 10-year framework of programmes on sustainable consumption and production, all countries taking action, with developed countries taking the lead, taking into account the development and capabilities of developing countries
  • By 2030, achieve the sustainable management and efficient use of natural resources
  • By 2030, halve per capita global food waste at the retail and consumer levels and reduce food losses along production and supply chains, including post-harvest losses
  • By 2020, achieve the environmentally sound management of chemicals and all wastes throughout their life cycle, in accordance with agreed international frameworks, and significantly reduce their release to air, water and soil in order to minimize their adverse impacts on human health and the environment
  • By 2030, substantially reduce waste generation through prevention, reduction, recycling and reuse
  • Encourage companies, especially large and transnational companies, to adopt sustainable practices and to integrate sustainability information into their reporting cycle
  • Promote public procurement practices that are sustainable, in accordance with national policies and priorities
  • By 2030, ensure that people everywhere have the relevant information and awareness for sustainable development and lifestyles in harmony with nature
  • Support developing countries to strengthen their scientific and technological capacity to move towards more sustainable patterns of consumption and production
  • Develop and implement tools to monitor sustainable development impacts for sustainable tourism that creates jobs and promotes local culture and products
  • Rationalize inefficient fossil-fuel subsidies that encourage wasteful consumption by removing market distortions, in accordance with national circumstances, including by restructuring taxation and phasing out those harmful subsidies, where they exist, to reflect their environmental impacts, taking fully into account the specific needs and conditions of developing countries and minimizing the possible adverse impacts on their development in a manner that protects the poor and the affected communities

ئامانجى سێزدەهەمین:

ڕێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕانی کەش وهه‌وا

وڵاتێك نەماوە لە جیهاندا کە ڕاستەوخۆ کاریگەریی گۆڕانکاری کەشوهەوای بەرنەکەوتبێت. دەردراوە گازیە گەرمەکان بەردەوامن لە زیادبوون و لە ئێستادا ڕێژەکەی %50 زیاترە وەک لە ساڵی 1990. سەرباری ئەمە، گەرمبوونی زەوی دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی هەمیشەیی لە سیستەمی ژینگەی زەویدا، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ دروستبوونی دەرەنجامێك نەتوانرێت پێچەوانە بکرێتەوە ئەگەر هەر لە ئێستاوە کاری لەسەر نەکرێت.

تێكڕای زیانەکانی ساڵانە بەهۆی بومەلەرزە و تسونامی (شەپۆلی بەرز) و گێژەڵوکە خولگەییەکان و لافاوەوە بریتین لە سەدان ملیار دۆلار، کە ئەمە بە تەنها پێویستی بە وەبەرهێنانی بڕی 6 ملیار دۆلار هەیە بۆ بەڕێوەبردنی مەترسیی کارەساتەکان. ئامانج بریتیە لە جوڵاندنی 100 ملیار دۆلار هەموو ساڵێك تا ساڵی 2020 بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی وڵاتە تازە گەشەکردوەکان و یارمەتیدان لە کەمکردنەوەی ئەو کارەساتانەدا کە بەهۆی کەشەوە ڕوودەدەن.

یارمەتیدانی هەرێمە دۆخناسکترەکان، وەکو وڵاتە بێ کەناراوەکان و وڵاتانی دورگەیی تا بتوانن خۆیان بگونجێنن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوادا ئەمەش بۆ ئەوەی هەموو هەوڵەکانی ڕێوشوێنەکانی مەترسی کارەسات بکرێنە ستراتیژیەتی نیشتیمانی. ئەم کارە ئاستەم نیە، بەڵام دەبێت ویستی سیاسی و چەندان لایەنی تەکنۆلۆژی بخرێنە گەڕ بۆ ئەوەی سنورێك دابنرێت بۆ تێكڕای پلەی گەرمیی زەوی تا لە 1.5سیلیزیدا لەسەروو ئاستی پیش پیشەسازیەوە ڕابگیردرێت، ئەمەش پێویستی بە کاری دەستبەجێی هەموو لایەك هەیە.

+1°

C

لە سالی 2017 دا مرۆڤ بە نزیکەیی بۆتە هۆی یەک پلەی سیلیزی لە گەرمبونی زەویدا لە سەروو ئاستەکانی پێش پیشەسازی.

+20

سانتیمەتر

ئاستەکانی ڕووی دەریا بە ڕێژەی 20 سانتیمەتر (8 ئینچ) لە ساڵی 1880 ەوە بەرزبۆتەوە و دانراوە بگاتە 30 بۆ 122 سانتیمەتر (1 بۆ 4 پێ) تا ساڵی 2100.

2050

بۆ سنوردارکردنی گەرمبوونی گۆی زەوی بە 1.5 پلەی سیلیزی ئەوا دەبێت دەردراوەکانی دوانۆکسیدی جیهانی بە ڕێژەی سەدا 45 دابەزێت لەنێوان 2010 بۆ 2030 و دەردراوەکانی دوانۆکسید لە ساڵی 2050 بگاتە سفر.

1/3

پەیماندانەکان دەربارەی کەشوهەوا لەژێر ڕێکەوتننامەی پاریس تەنها یەك لەسەر سێی کەمکردنەوەی دەردراوەکان ڕووماڵ دەکات کە پێویستە بۆ ئەوەی جیهان لە ژێر 2 پلەی سیلیزیدا بمێنێتەوە.

26

تریلیۆن دۆلار

کاری ڕاستەقینەی جیهانی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی 26 تریلیۆن دۆلار لە سودی ئابووری تا ساڵی 2030

18

ملیۆن

بەتەنها کەرتی وزە دەبێتە هۆی دروستکردنی 18 ملیۆن هەلی کاری زیاتر تا ساڵی 2030 و جەخت دەکرێتەوە سەر وزەی بەردەوامیپێدراو.

مەبەستەكانی ئامانج

  • بەهێزکردنی توانای هەستانەوە و خۆگونجاندن بۆ مەترسیەکانی پەیوەندیدار بە کەشوهەوا و کارەساتە سروشتیەکان لە هەموو وڵاتاندا.
  • یەکخستنی ڕێکاریەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا بۆ ناو ڕێسا و ستراتیژیەت و پلانە نیشتیمانیەکان.
  • باشترکردنی خوێندن و بەرزکردنەوەی هوشیاری و توانستی دامەزراوەیی و مرۆیی و کەمکردنەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و خۆگونجاندن و کەمکردنەوەی کاریگەری و ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
  • جێبەجێکردنی پابەندبوونی ئەنجامدراو لەلایەن لایەنەکانی وڵاتە گەشەکردووەکان بۆ کۆنگرەی چێوەی کاری نەتەوەیەکگرتوەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا بۆ ئامانجی پێکەوە جوڵاندنی 100 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا تا ساڵی 2020 لەلایەن هەموو سەرچاوەکانەوە بۆ خستنەڕووی پێویستیەکانی وڵاتە تازە گەشەکردووەکان لە دۆخی کارەکانی کەمکردنەوەی واتادار و ڕوونێتی لەسەر جێبەجێکردنو بەتەواوەتی کارپێکردنی دەزگای کۆمەکیکردن بۆ کەشی سەوز لەڕیی بەسەرمایەکردن بە زووترین کات.
  • برەودان بە میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی توانست بۆ پلاندانان و بەڕێوەبردنی پەیوەندیدار بە گۆڕانکاری کەشوهەوا بە شێوەیەکی کاریگەر لە ولاتە کەمتر گەشەکردووەکان و وڵاتە دورگەییە بچوکە تازە گەشەکردووەکاندا و بە جەختکردنەوە سەر ئافرەتان و گەنجان و کۆمەڵگە پەراوێزخراوە ناوخۆییەکان.

ئامانجی ١٤:

ژیان لە ژێر ئاودا

زەریاکانی جیهان، بە پلەی گەرما و پێکهاتەی کیمیایی و تەوژم و ژیانیانەوە، بزوێنەری سیستەمی جیهانن کە بۆتە هۆی ئەوەی ژیان لەسەر زەوی بوونی هەبێت بۆ مرۆڤایەتی. چۆنیەتی بەڕێوەبردنمان بۆ ئەم سەرچاوە بەنرخە گرنگە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بەهەمان شێوە گرنگیشە بۆ یەکسانکردنەوەی کاریگەریەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا.

زیاتر لە سێ ملیار کەس پشتیان بە بەرهەمە ئەندامیە ئاویی و کەناراویەکان بەستووە بۆ گوزەرانیان. بەڵام، ئەمڕۆ دەبینین ڕێژەی %30 ی هەموو ماسی جیهان زیاد لە پێویست دەردەهێنرێت، ئەمەش لەژێڕ ئەو ئاستەیە کە ماسیەکان زاووزێ بکەن.

زەریاکان نزیکەی %30 ئەو دوانۆکسیدی کاربۆنەی مرۆڤایەتی دروستی دەکات هەڵدەمژن، دەبینین هەر لە سەرەتای دروستبوونی شۆرشی پیشەسازییەوە ڕێژەی %26 زیادبوون لە ترشبوونی زەریاکاندا ڕووی داوە. پیسبوونی ئاوەکان کە ڕێژەیەکی هەرەزۆری لە سەرچاوە وشکاوەکیەکانەوە دێت، گەشتۆتە ئاستێکی ئاگادارکەرەوە، لە هەر کیلۆمەتر چوارگۆشەیەکی زەریادا،بە تێکڕا 13،000 پارچەی خاشاکی پلاستیکی بوونیان هەیە.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دەیەوێت بە شێوەیەکی بەردەوامیپێدراوانە ژینگەی ئاوی و کەناراویەکان بەڕێوەببات و بپارێزێت لە پیسبوون، بەهەمان شێوە خستنەڕووی کاریگەریەکانی ترشبوونی زەریاکان. باشترکردنی پارێزگاری و بەکارهێنانێکی بەردەوامیپێدەری سەرچاوە زەریاییەکان لەڕێی یاسای نێودەوڵەتیەوە بە هەمان شێوە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەندێك لەو بارگرانی و ئاستەنگیانەی ڕووبەڕوی زەریاکانمان بۆتەوە.

75

%

زەریاکان ڕێژەی سێ چارەکی ڕووی زەوی دادەپۆشن و ئەمەش سەدا 99 ی بڕی زیندەوەرەکانی سەر گۆی زەویی تێدایە.

200,000

زەریا بڕی 200,000 بونەوەری ناسراوی تێدایە بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەری هەیە ژمارەکە لە ملیۆنەکاندا بێت.

40

%

بڕی سەدا 40 ی زەریاکان بە سەختیی کاریان لێکراوە بەهۆی پیسبون و بەتالبونی ماسی و لەدەستدانی ژینگەی کەناراوەکان و چالاکیەکانی تری مرۆڤەوە.

30

%

زەریا بڕی نزیکەی سەدا 30 ی ئەو دوانۆکسیدی کاربۆنە هەڵەمئافرەت کە لەلایەن مرۆڤەوە بەرهەم دێت و ئەمەش کاریگەریی ئەم گازە بۆ سەر گەرمبوونی گۆی زەوی کەم دەکاتەوە.

3

ملیار

زیاتر لە 3 ملیار کەس پشتیان بەستووە بە هەمەچەشنێتی ئەندامیی ئاوی و کەناراوی بۆ بژێوییان

3

تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی

بەهای بازاری سەرچاوە ئاوی و کەناراویەکان و پیشەسازیەکان خەمڵینراوە بە بڕی 3 تریلیۆن دۆلار بۆ ساڵێك، نزیکەی سەدا 5 ی بەرهەمی ناوخۆی جیهانی.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2025، ڕێگریکردن و کەمکردنەوەی بەرچاوی پیسبوونی ئاوی بەهەموو جۆرەکانیەوە بە تایبەتی بەهۆی چالاکیەکانی سەر خاکەوە وەکو پیسبوون بە خاشاك و پیسبوونی خۆراکیی ئاوی.
  • تا ساڵی 2020 بەڕێوەبردنی بەردەوام و پاراستنی ژیانی ئاوی و سیستەمی ژینگەیی بۆ بەدووربوون لە کاریگەریە سەختەکان لەڕێی بەهێزکردنی توانای هەستانەوە و کارکردن بۆ گێڕاندنەوەیان بەمەبستی بەدەستهێنانی زەریای تەندروست و بەرهەمدار.
  • کەمکردنەوە و خستنەڕووی کاریگەریەکانی ترشبوونی زەریاکان لەڕێی هەماهەنگیی زانستیی باشترکراو لەسەر هەموو ئاستەکان.
  • تا ساڵی 2030، ڕێکخستنی کاریگەری کۆکردنەوە و کۆتایی هێنان بە زێدە راوەماسی و راوەماسیی نایاسایی و نهێنی و ناڕێکوپێك و کارە تێكدەرەکانی راوەماسی و جێبەجێکردنی پلانی بەڕێوەبردنی بنەما لەسەر زانست بەمەبەستی گێڕاندنەوەی ڕێژەی ئاسایی ماستی بە کورتترین کاتی گونجاو بەلای کەمەوە بۆ ڕێژەیەك بتوانرێت ئەوپەری بڕێ بەردەوامیپێدراوی هەبێت بەو شێوەیەی تایبەتمەندیە ئەندامیەکانیان یەکلایی دەکاتەوە.
  • تا ساڵی 2020 عەمبارکردنی بەلای کەمەوە سەدا 10 ی ناوچە کەناراوی و ئاویەکان هاوتا لەگەڵ یاسای نیشتیمانی و نێودەوڵەتی و بنەما لەسەر باشترین زانیاریی زانستیی بەردەست.
  • تا ساڵی 2020 ڕێگرتن لە چەند شێوەیەکی بەخشینی پارە بۆ راوەماسی کە دەبێتە هۆی زێدە راوماسی بەدەر لە توانای ئاوەکان و لەناوبردنی بەخشینی پارە کە دەبێتە هۆی راوەماسیی نایاسایی و نهێنی و ناڕێکوپێک و ڕێگرتن لە داڕشتنی شێوازی نوێی ئەم جۆرە بەخشینە و درککردن بەوەی مامەڵەی گونجاو و کاریگەر و تایبەت و جیاکار بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو و کەم گەشەکردووەوە بەشێکی یەکخراوبێت لە دانوستانی بەخشینی پارە بۆ راوماسی لەلایەن ڕێکخراوی بازرگانی جیهانییەوە.
  • تا ساڵی 2030، زیادکردنی سودە ئابوریەکان بۆ ولاتە تازە گەشەکردووە دورگەییەکان و ولاتانی کەم گەشەکردوو لە بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوی سەرچاوە ئاویەکان لەڕێی بەڕێوەبردنی بەردەوامیپێدراوی راوەماسی و کشتوکالی ئاوی و گەشتیاریەوە.
  • زیادکردنی زانینی زانستی و پەرەپێدان بە توانستی لێکۆلێنەوە و گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئاوی و رەچاوکردنی ڕێنمایی و پێوەرەکانی کۆمسیۆنی زانستی زەریایی نێوحکومەتیی لەسەر گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ئاوی بەمەبەستی باشترکردنی تەندروستیی زەریایی بۆ باشترکردنی بەشداربوونی هەمەچەشنێتیی ئەندامیی ئاوی بۆ پەرەپێدانی ولاتانی تازە گەشەکردوو بە تایبەتی ولاتانی تازە گەشەکردووی دورگە بچوکەکان و ولاتانی کەم گەشەکردوو.
  • دابینکردنی پێراگەشتنی کارسازانی دەستیی بچوكی راوی ماسی بە سەرچاوە ئاوی و بازارەکان.
  • باشترکردنی پاراستن و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوی زەریاکان و سەرچاوەکانیان لەڕێی جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی بەوشێوەیەی لەلایەن ڕێكەوتنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یاساكانی زەریاوانی دانراوە کە چێوەی کاری یاسایی دابین دەکات بۆ پاراستن و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوی زەریاکان و سەرچاوەکانیان وەکو لە بڕگەی 158 ی ئەو داهاتووەی دەمانەوێتدا هاتووە.

ئامانجی ١٥:

ژیان لەسەر وشکانی

ژیانی مرۆڤ چەندە پشت بە زەوی دەبەستێت هێندەش پشت بە زەریاکان دەبەستێت بۆ بەردەوامیپێدان و گوزەرانی. ڕووەکەکان %80 ی خۆراکی مرۆڤ پێک دێنن، وە پشت بە کشتوکاڵ دەبەستین وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی ئابووریی و هۆکارێکی پەرەپێدان. دارستانەکان %30 ڕووکاری زەوی پێكدێنن، وە ژینگەیەکی گرنگی ملیۆنان بونەوەریش پێكدێنن و لەهەمان کاتدا سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ هەوا و ئاوی پاکژ و بەرناگاربوونەوەی گۆرانكاریەكان للە کەشوهەوادا.

هەموو ساڵێك، 13 ملیۆن هێكتار لە دارستانەكان لە دەست دەدرێت، لەكاتێكدا خراپی تێكچوونی باری زەویی و زار بە شێوەكی بەدراوەم و وشكەساڵی بۆتە هۆی بە بیابانبوونی 3.6 مليار هێكتار، ئەمەش بە شێوەیەكی نارێك كاریكردۆتە سەر كۆمەڵگەكانی كە هەژارن.

لەكاتێكدا كە 15 لە سەدای زەویەكان پارێزراوە، تاوەكو ئێستا فرەیی بایۆلۆجی لە مەترسیدایە. نزیكەی 7000 جۆر لە ئاژەڵەكان كراوە و ڕووەكەكان بە شێوەیەكی نایاسایی بازرگانی پێكراوە. بارزگانی بە ژیانی سروشتی نەوك تەنها فرەیی بایلۆجی تێكدەدات، بەڵكو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و هۆكارێك بۆ تەشەنەكردنی ململانێیەكان و گەندەڵیی.

پێویستە ڕێكاری بە پەلە بنرێت بۆ سنورداركردنی لەدەستدانی ژیانی سروشتی و فرەیی بایلۆجی كە بەشێكە لە میراتە هابەشەكانمان و پشتگیری بكرێت لە ئاسایشی خۆراك و ئاو لە جیهاندا، و گۆڕانكاریەكان لە كەشوهەوا كەمبكرێتەوە و خۆگونجان لەگەڵی بكرێت، و ئاسایش و سەلامەتی فەراهەم بێت.

1.6

ملیار

نزیکەی 1.6 ملیار کەس پشتیان بەستووە بە دارستانەکان بۆ بژێوییان. سەدا 80 ی دارستانەکان لانەی زیاتر لە سەدا 80 ی هەموو بونەوەرە وشکانیەکانن وەکو ئاژەڵ و ڕووەك و مێرووەکان.

80

%

دارستانەكان شوێنی نیشتەجێبوونی زیاتر لە 80 لە سەدی هەموو جۆرەكانی ژیانی سروشتی ئاژەڵەكان و ڕووەكەكان و مێرووەكانە.

2.6

ملیار

2.6 ملیار کەس ڕاستەوخۆ پشتیان بەستووە بە کشتوکاڵەوە بۆ بژێوییان.

33

%

چارەسەرە کەشیە بنەماکراوەکان لەسەر سروشت دەکرێت ببنە هۆی کەمکبونەوەی دوانۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی نزیکەی یەك لەسەر سێ تا ساڵی 2030.

125

تریلیۆن دۆلار

بەهای سیستەمی ژینگە بۆ بژێویی مرۆڤ و خۆشگوزەرانییان ساڵانە 125 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکیە.

60-80

%

هەرێمی چیاکان بڕی سەدا 60 بۆ 80 ی ئاوی سازگاری سەرزەوی دابین دەکەن.

مەبەستەكانی ئامانج

  • تا ساڵی 2020، دڵنیابوون لە پاراستن و گێڕاندنەوە و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوی سیستەمی ژینگەی ئاوی سازگاری سەر زەوی و خزمەتگوزاریەکانیان وەکو دارستان و زەویە شێدارەکان و چیاکان و زەویە وشکەکان هاوتا لەگەل پابەندبوونەکان بە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکانەوە.
  • تا ساڵی 2020، برەودان بە جێبەجێکردنی بەڕێوەبردنی بەردەوامیپێدراوێتی هەموو جۆرە دارستانەکان و ڕاگرتنی لابردنی دارستان و گێڕاندنەوەی دارستانە خراپبوەکان و زیادکردنی بەرچاوی بەدارستانکردن و دووبارە دارستانکردنەوە لە جیهاندا.
  • تا ساڵی 2030، جەنگان لە دژی بەبیابان بوون و گێڕاندنەوەی خاك و زەویی خراپبوو وەکو زەویە زیانلێکەوتوەکان بەهۆی بەبیابان بوون و وشکەساڵی و لافاوەوە وە هەولدان بۆ بەدەستهێنانی جیهانێکی بەدەر لە خراپبونی خاك.
  • تا ساڵی 2030، دڵنیابوون لە پاراستنی سیستەمی ژینگەی چیاکان وەکو هەمەچەشنێتیی ئەندامییان بەمەبەستی باشترکردنی توانستیان بۆ دابینکردنی سودەکان کە گرنگن بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو.
     
  • کارکردنی بەپەلە و گرنگ بۆ کەمکردنەوەی خراپبونی نشێنگە سروشتیەکان و ڕاگرتنی لەدەستدانی هەمەچەشنێتیی ئەندامی و تا ساڵی 2020 پاراستن و ڕێگریکردن لە لەناوچونی بونەوەرە ژێر هەڕەشەکان.
  • برەودان بە بەشداریپێکردنی یەکسانی سودەکانی بەکارهێنانی سەرچاوە بۆماوەییەکان و برەودان بە پێڕاگەشتنی گونجاو بۆ ئەم سەرچاوانە بەوشێوەیەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیی لەسەر ئەنجامدراوە.
  • ئەنجامدانی کاری بەپەلە بۆ کۆتایی هێنان بە ڕاوکردنی نایاسایی و بازرگانیکردنی نایاسایی بونەوەرە پارێزراوەکان بە ئاژەڵ و ڕووەکەوە وە خستنەڕووی داواکاری و دابینکردنی بەرهەمە نایاساییەکانی ژیانی کێوی.
  • تا ساڵی 2020، دانانی ڕێکاریی بۆ ڕێگرتن لە دانان و کەمکردنەوەی بەرچاوی کاریگەریی خۆهەلقورتاندنی بونەوەرە نامۆکان بۆ سەر سیستەمی ژینگەی ئاوی و خاکی و کۆنترۆلکردن یان ڕیشەکێشکردنی بونەوەرە بەئەولەویەتکراوەکان.
  • تا ساڵی 2020، یەکخستنی سیستەمی ژینگە و بەهای هەمەچەشنێتی ئەندامی بۆناو پلانە نیشتیمانی و ناوخۆییەکان و پرۆسەکانی پەرەپێدان و ڕەچاوکردن و ستراتیژیەتەکانی کەمکردنەوەی هەژاری.
  • جوڵاندن و زیادکردنی بەرچاوی سەرچاوە داراییەکان لە هەموو سەرچاوەکانەوە بۆ پاراستن و بەکارهێنانی بەردەوامیپێدراوێتیی سیستەمی ژینگەیی و هەمەچەشنێتیی ئەندامی.
  • جولاندنی بەرچاوی سەرچاوەکان لە هەموو سەرچاوەکانەوە لەسەر هەموو ئاستەکان بۆ دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ بەڕێوەبردنی بەردەوامیپێدراوی دارستان و دابینکردنی هاندەری گونجاو بۆ ولاتە تازە گەشەکردووەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم جۆرە بەڕێوەبردنانە بە پاراستن و دووبارە بەدارستانکردنەوەشەوە.
  • باشترکردنی پشتیوانیی جیهانی بۆ هەوڵەکانی جەنگانی ڕاوکردنی نایاسایی و بازرگانیی بونەوەرە پارێزراوەکان لەڕێی زیادکردنی توانستی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان بۆ عەوداڵبوون بەدووی دەرفەتی بژێویی بەردەوامدا.

ئامانجی ١٦:

ئاشتی و دادوەری و دامەزراوەی بەهێز

بەبێ ئاشتی و سەقامگیری و مافی مرۆڤ و حوکمڕانێتی کارا بنەما لەسەر حوکمی یاسا، ناتوانین هیوای پەرەپێدانی بەردەوام بخوازین. ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە بەردەوام لە دابەشبووندایە. هەندێك هەرێم ئاستێك لە ئاشتەوایی و ئاسایش و بوژانەوەیان هەیە، بەڵام زۆرینەی ئەوانیتر لەوەدەچێت کە لە سوڕێکی نەبڕاوەی ململانێ و توندوتیژیدا بژین. ئەمە بەهیچ شێوەیەک خۆی لێ لانادرێت و دەبێت بخرێتە ڕوو.

بەرزی ئاستی توندوتیژی چەکداری و نەبوونی ئاسایش کاریگەریەکی کاولکارانەی هەیە لەسەر پەرەپێدانی وڵاتان، ئەمەش بە کارکردنە سەر گەشەکردنی ئابووری و زۆرجار دەبێتە هۆی زوڵمداریەکی درێژخایەن کە بۆ چەندان نەوە بەردەوام دەبێت. توندوتیژی سێکسی و تاوان و ئیستیغلالکردن و ئەشکەنجە هەموو لەگەڵ هەبوونی ململانێ و نەبوونی حوکمی یاسادا باڵدەکێشن و ڕوودەدەن، دەبێت وڵاتان ڕێوشوێنی تایبەت بگرنە بەر بۆ پاراستنی ئەوانەی لە زۆرترین مەترسیدان.

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام دەیەوێت بە شێوەیەکی بەرچاو هەموو شێوازەکانی توندوتیژی کەمبکاتەوە و کاربکات لەگەڵ حکومەتەکان و کۆمەڵگاکاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ ململانێ و نەبوونی ئاسایش. بەهێزکردنی حوکمی یاسا و برەودان بە مافەکانی مرۆڤ لایەنێکی سەرەکی ئەم پرۆسەیەن، بەهەمان شێوە کەمکردنەوەی تەوژمی چەکی بێ مۆڵەت و بەهێزکردنی بەشداریکردنی وڵاتە تازەگەشەکردوەکان لە دامەزراوەکانی حوکمڕانێتیکردنی جیهانیدا.

68.5

ملیۆن

لە کۆتایی 2017 دا 68.5 ملیۆن کەس بە زۆرەملێ ئاوارەبوون لە دەرەنجامی چەوساندنەوە و ململانێ و توندوتیژی یان پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ.

10

ملیۆن

بەلای کەمەوە 10 ملیۆن کەسی بێ وڵات هەن کە لە هاولاتیبوون و مافە پەیوەندیدارەکانی بێ بەشن.

US$1.26

تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی

گەندەلی و بەرتیل و دزی و خۆلادان لە باج بۆتە زیان بە بڕی 1.26 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی ساڵانە بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو.

49

countries

49 وڵات یاسای پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژی خێزانی نیە.

46

وڵات

لە 46 ولاتدا ئافرەتان ئێستا زیاتر لە سەدا 30 ی کورسیەکانی بەلای کەمەوە یەك ژووری پەرلەمانی نیشتیمانییان هەیە.

1

ملیار

1 ملیار کەس بە نایاسایی 'نادیارن'، چونکە ناتوانن بیسەلمێنن کێن. ئەمە نزیکەی 625 ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی 14 ساڵان دەگرێتەوە کە لەدایکبوونیان تۆمار نەکراوە.

مەبەستەكانی ئامانج

  • کەمکردنەوەی بەرچاوی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و مردن لە هەموو شوێنێك

 

  • کۆتایی هێنان بە مامەڵی خراپ و بەکارهێنان و بازرگانیکردن و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی لەدژی منداڵان و ئەشکەنجەدانیان

 

  • برەودان بە سەروەری یاسا لەسەر ئاستی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی و دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی یەکسان بە دادوەری بۆ هەموان.
  • تا ساڵی 2030 کەمکردنەوەی بەرچاوی دارایی چەك و بەهێزکردنی چاکبونەوە و گەڕانەوەی موڵكە دزراوەکان و جەنگان لە دژی تاوانی ڕێکخراو.
  • کەمکردنەوەی بەرچاوی گەندەلی و بەرتیلدان بە هەموو جۆرەکانینەوە.
  • پەرەپێدان بە دامەزراوەی کاریگەر و بەرپرس و ڕوون لەسەر هەموو ئاستەکان
  • دڵنیابوون لە بڕیاردانی خێرا و گشتگیر و بەشداریکار و نوێنەر لەسەر هەموو ئاستەکان
  • فراوانکردن و بەهێزکردنی بەشداریکردنی ولاتانی تازە گەشەکردوو لە دامەزراوەکانی حوکمڕانی جیهاندا
  • تا ساڵی 2030 دابینکردنی شوناسی یاسایی بۆ هەمووان بە تۆماری لەدایکبونیشەوە
  • دڵنیابوون لە پێڕاگەشتنی خەلک بە زانیاری و پاراستنی ئازادیە بنەڕەتیەکان هاوتا لەگەڵ یاسادانانی نیشتیمانی و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیەکان
  • بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتیمانیە پەیوەندیدارەکان لەڕێی هاریکاریی نێودەوڵەتیەوە بۆ بنیادنانی توانست لەسەر هەموو ئاستەکان بە تایبەتی لە وڵاتانی تازە گەشەکردودا بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژی و جەنگان لە دژی تیرۆر و تاوان.
  • برەودان و سەپاندنی یاسا و ڕێسای ناجیاکاری بۆ بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام.

ئامانجى هەڤدەهەمین:

هاوبەشیکردن بۆ ئامانجەکان

ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام تەنها کاتێك دێتەدی ئەگەر پابەندبوونی پتەو هەبێت بە هاوبەشی و هاریکارییە جیهانییەکانەوە. لەکاتێکدا هاریکاریی پەرەپێدان بەشێوەكی فەرمی چەسپاوە بەڵام لە ژێر ئامانجە، كە 147 مليار دۆلاری ئەمریكی بووە لە ساڵی 2017. قەیرانی مرۆیی بەهۆی ململانێ و کارەساتە سروشتیەکانەوە هێشتا پێویستی زیاتری بە هاریکاری و سەرچاوەی دارایی هەیە. زۆرینەی وڵاتەکان پێویستیان بە هاریکاریی ڕەسمی بۆ پەرەپێدان هەیە تا هانبدرێن لە گەشەکردن و بازرگانیکردندا.

لەمڕۆکەدا، جیهان زۆر لە جاران تێکەڵاوتر و تێکهەڵکێشراو ترە. باشترکردنی پێڕاگەشتن بە تەکنۆلۆژیا و زانیاری ڕێگەیەکی گرنگە بۆ بەشداریپێکردنی بیرۆکەکان و لەخۆگرتنی داهێنان. سیاسەتەکانی هەماهەنگیکردن بۆ یارمەتیدانی وڵاتە تازەپێگەشتوەکان لە بەڕێوەبردنی قەرزەکانیان و برەودان بە داهێنان لەو وڵاتانەی کەمترین گەشەی بەخۆوە دیوە، زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی گەشەکردن و پەرەپێدانێکی بەردەوام.

ئەم ئامانجە دەیەوێت هاریکاریی نێوان باکور-باشور و باشور-باکور باشتربکات لەڕێی پشتیوانیکردنی پلانە نیشتیمانیەکانەوە بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئامانجەکان. برەودان بە بازرگانی نێودەوڵەتی و یارمەتیدانی وڵاتە تازەگەشەکردوەکان بۆ زیادکردنی هەناردەکردنیان بەشێکە لە وەدەستهێنانی یاسای جیهانی و سیستەمێکی یەکسانانەی بازرگانی کە کراوە و بێلایەن بێت و سودی بۆ هەمووان هەبێت.

5

تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی

كۆنفڕانسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان وبازرگانى دەڵێت بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام پێویستی بە 5 تریلیۆن بۆ 7 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی هەیە لە وەبەرهێنانی ساڵانە.

147.2

ملیار دۆلاری ئەمریکی

کۆی هاریکاریی پەرەپێدانەکیی فەرمی گەشتۆتە 147.2 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ساڵی 2017 دا.

613

ملیار دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2017 دا قەرەبووی نێودەوڵەتیی گەشتۆتە 613 ملیار دۆلار، سەدا 76 ی ئەم بڕە چووە بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو.

6

ولات

لە سالی 2016 دا، 6 ولات ئامانجی نێودەوڵەتییان پێکاوە بۆ هێشتنەوەی هاریکاریی فەرمیی پەرەپێدان بۆ بڕی سەدا 0.7 ی داهاتی نیشتیمانی.

18.2

تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی

وەبەرهێنانی بەرپرسانە و بەردەوام نوێنەرایەتیی سەرچاوە موحتەمەل بەرزەکان دەکەن بۆ سەرمایە بۆ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. لە سالی 2016 دا بری 18.2 تریلیۆن دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنانی پێکرکاوە لەم پۆلێنی موڵكەدا.

155.5

ملیار دۆلاری ئەمریکی

بازاری گرێبەست بۆ کارسازیی بەردەوام لە گەشەدایە، لە 2018 دا گرێبەستە ژینگە دۆستە جیهانیەکان گەشتە 155.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی، سەدا 78 لە ساڵی پارەوە.

مەبەستەكانی ئامانج

دارایی

  • بەهێزکردنی جوڵاندنی سەرچاوە ناوخۆییەکان لەڕێی پشتیوانیکردنی نێودەوڵەتیەوە بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو بۆ باشترکردنی توانستی ناوخۆیی بۆ کۆکردنەوەی باج و داهاتی تر.
  • ولاتانی تازە گەشەکردوو دەست بکەن بە جێبەجێکردنی پابەندبوونە هاریکاریە پەرەپێدانەکیەکانیان بە تەواوەتی وەکو پابەندبوونی زۆرینەی ولاتانی گەشەکردوو بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی سەدا 0.7 ی ODA/GNI بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو وە سەدا 0.15 بۆ 0.20 ی ODA/GNI بۆ ولاتانی کەم گەشەکردوو دابینکارانی ODA هاندەدرێن ڕەچاوی دانانی ئامانجێك بکەن بۆ دابینکردنی بەلای کەمەوە سەدا 0.20 ی ODA/GNI بۆ ولاتانی کەم گەشەکردوو.
  • جولاندنی سەرچاوەی دارایی تر بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو لە چەند سەرچاوەیەکەوە
  • هاریکاریکردنی ولاتانی تازە گەشەکردوو لە بەدەستهێنانی بەردەوامیپێدراوێتیی قەرزی ماوە درێژ لەڕێی ڕێسای هەماهەنگکراوەوە بە ئامانجی لەخۆگرتنی داراییکردنی قەرز و دانەوەی قەرز و داڕشتنەوەی قەرز بەو شێوەی گونجاوە وە خستنە ڕووی قەرزی دەرەکیی ولاتانی زۆر قەرزکردوو بۆ کەمکرندەوەی فشاری قەرز.
  • لەخۆگرتن و جێبەجێکردنی بەرنامەی برەودان بە وەبەرهێنان بۆ ولاتانی کەم گەشەکردوو.
     

تەکنۆلۆژیا

  • باشترکردنی هەماهەنگیی باکور-باشور و باشور-باشور و سێگۆشەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەر پێڕاگەشتن بە زانست و تەکنۆلۆژیا و داهێنان و باشترکردنی بەشداریپێکردنی زانین لەسەر مەرجە دوو لایەنە ڕێکەوتنکراوەکان لەڕێی باشترکردنی هەماهەنگی لەنێو میکانیزمە هەبووەکان بە تایبەتی لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتوەکان و لەڕێی میکانیزمی ئاسانکاریی تەکنۆلۆژیای جیهانیدا.
  • برەودان بە پەرەپیدان و گواستنەوە و بڵاوکردنەوە و لەیەکدابڕاندنی تەکنۆلۆژیای ژینگە دۆست بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو لەسەر مەرجە خوازراوەکان بە مەرجە دانراو و یەکلاییکارەکانەوە بەو جۆرەی ڕێکەوتنکراوە لەسەریان
     
  • بە کردارەکیکردنی تەواوەتی بۆ تەکنۆلۆژیای بانک و زانست و تەکنۆلۆژیا و داهێنان و میکانیزمەکانی بنیادنانی توانست بۆ ولاتانی کەم گەشەکردوو تا سالی 2017 و باشترکردنی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای توانادار بە تایبەتی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندی.
     

بنیادنانی توانست

  • باشترکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی بنیادنانی توانستی کاریگەر و بەئامانجگیراوی ولاتانی تازە گەشەکردوو بۆ پشتیوانیکردنی پلانە نیشتیمانیەکان بۆ جێبەجێکردنی هەموو ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لەڕێی هاریکاری باکور-باشور، باشور- باشور و سێگۆشەییەوە.
     

بازرگانی

  • برەودان بە سیستەمی بازرگانیی جیهانی و بنەما لەسەر یاسا و کراوە و ناجیاکار و یەکسان و هەمەلایەنە لەژێر ڕێکخراوی بازرگانی جیهانیدا لەڕیی یەکلاییکردنەوەی دانوستانەکان لەژێڕ ئەجێندای پەرەپێدانی دۆحەدا.
  • زیادکردنی بەرچاوی هەناردەی ولاتانی تازە گەشەکردوو بەتایبەتی بە دیدی دوو هێندکردنی پشکی ولاتانی کەم گەشەکردوو بۆ هەناردە جیهانیەکان تا سالی 2020
     
  • درککردن بە جێبەجێکردنی پێراگەشتن بە بازاری کراوە و هەمیشەیی بۆ ولاتانی کەم گەشەکردوو هاوتا لەگەڵ بڕیارەکانی ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانیدا لەڕێی دڵنیاییدان لەوەی یاسا رەسەنیە خوازراوەکان جێبەجێ دەبن بەسەر هەناردەی ولاتانی کەم گەشەکردوودا ڕوون و ساکارن و بەشدارن لە ئاسانکاریی گەشتن بە بازاردا.
     

کێشە سیستەمیەکان

لێکتێگەشتنی ڕێسایی و دامەزراوەیی

  • باشترکردنی سەقامگیریی ئابووری قەبارە گەورەی جیهانی لەڕێی هەماهەنگیی ڕێسا و لێکتێگەشتنی ڕێساوە
  • باشترکردنی لێک تێگەشتنی ڕێسا بۆ پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو
  • ڕێزگرتن لە مەودا و سەرکردایەتی ڕێسای ولاتان بۆ دامەزراندن و جێبەجێکردنی ڕێساکان بۆ ڕیشەکێشکردنی هەژاری و پەرەپێدانی بەردەوامیپێدراو.
     

هاوبەشێتیی پشکداری هەمەلایەنە

  • باشترکردنی هاوبەشێتی یهانی بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و تەواوکراو لەڕێی هاوبەشێتی پشکداری هەمەلایەنەوە کە زانین و شارەزایی و تەکنۆلۆژیا و سەرچاوە داراییەکان دەجوڵێنێت و بەشداری پێدەکات بۆ پشتیوانیکردنی بەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە هەموو وڵاتێکدا بە تایبەتی ولاتانی تازە گەشەکردوو.
  • هاندان و برەودان بە هاوبەشێتی کاریگەری گشتی و گشتی-تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و بنیادنان لەسەر ئەزموون و سەرچاوەکردنی ستراتیژیەتەکانی هاوبەشێتیکردن.

داتا و چاودێریکردن و بەرپرسیارێتی

  • تا ساڵی 2020، باشترکردنی پشتیوانیی بنیادنانی توانست بۆ ولاتانی تازە گەشەکردوو بە ولاتانی کەم گەشەکردوو لەگەڵ ولاتانی تازە گەشکردووی دورگە بچوکەکان بۆ زیادکردنی بەرچاوی بەردەستێتی و داتای ئاست بەرز و پشت پێبەستراو و لەکاتدا جیاکراوە بە داهات و رەگەز و تەمەن و نەتەوە و پلەی کۆچکردن و کەمئەندامی و شوێنی جوگرافی و تایبەتمەندی تر پەیوەندیدار بە دۆخە نیشتیمانیەکانەوە.
  • تا سالی 2030، بنیادنان لەسەر دەستپێشخەریە هەبووەکان بۆ پەرەپێدانی پێوانەکردنی بەرەوپێشچوون لەسەر پەرەپێدانی بەردەوام کە تەواوکار دەبێت بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و پشتیوانی دەکات لە بنیادنانی توانستی ئامارسازیی ولاتانی تازە گەشەکردوو.