Two men in suits shake hands as a formal ceremony, with blue and white flags behind them.

هاوبەشی

هاوبەشێکی هەڵبژاردە 

لە هاوبەشە حکومیەکانەوە تا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، تا کەرتی تایبەت، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئاژانسەكانی نەتەوە یەکگرتووەکان – بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هاوبەشێکی متمانەپێکراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک لایەنی پەیوەندیدار کاردەکات بۆ پشتگیریکردن  لە پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا. 

حکومەتی عێراق 

توانای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریەکان بە خێرایی و بە بەرزترین ستاندارد و فراوانترین چوارچێوەی کار لە زەمینەیەکی ئاستەنگداردا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەکاتە هاوبەشی هەڵبژاردەی حکومەتی عێراق. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە سەرانسەری عێراقدا کاردەکات، لەوانە وەزارەتەکانی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی عێراق، وەزارەتە جێبەجێکارەکان، شارەوانییەکان، و لیژنە ناوخۆییەکانی ئاشتی. هەموو ئەو چالاکییانەی کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان داڕێژراون و جێبەجێ دەکرێن، لەلایەن حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن و خاوەندارێتی دەکرێن، ئەمەش دڵنیای دەدات لە دابینکردنی پێداویستییە ناوازەکانی وڵات. 

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی 

بە زیاتر لە 30 بەخشەر و وەبەرهێنانی نزیکەی 2 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشت بە  دەبەستێت بۆ پێشکەشکردنی کاری پەرەپێدان بە کوالیتیەکی بەرز لە سەرانسەری بوارە سەرەکییە بابەتییەکانیدا: سەقامگیرکردن، پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتی، هەمەچەشنکردنی ئابووری، حوکمڕانی و ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا. لە نزیکەوە لەگەڵ هاوبەشە سەرەکییەکانی دیکەی وەک حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی بەیەکەوە کاردەکەین بۆ پێشکەشکردنی کۆمەڵە چارەسەرێک بۆ  پەرەپێدانی درێژخایەن و بەردەوام. 

تیمی نیشتیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان 

ئەرکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە بواری یەکخستندا هەم وەک بناغەیەک بۆ سیستەمێکی بەهێزی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، و هەم وەک دابینکەرێکی سەرەکی خزمەتگوزاری و پلاتفۆرمێکی یەکگرتووە بۆ گرتنەبەری رێبازێکی هەماهەنگ لەگەڵ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ڕێکخەرێکی سەرەکییە بۆ هەموو کار و چالاکیەکانی تیمی نیشتیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دروستکردنی رێبازی هاوبەش و دۆزینەوەی بواری کاری هاوبەش، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەوڵدەدات هەموو چالاکییەکانی بەرنامەسازیی خۆی لەگەڵ ئاژانس و سندوق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق (یونامی) هەماهەنگ بکات. 

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق لە سەرانسەری تیمی نیشتیمانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکردایەتی گروپی کار(کلەستەر)ی بژێوی دەکات بۆ هەماهەنگی چالاکییە فریاگوزاریەکانی بژێوی لەسەر ئاستی مەیدانی و ڕۆڵی پێشەنگ دەگێڕێت لە چەندین کۆڕبەندی بەرنامەسازی هاوبەش لەوانە گروپەکانی کاری دیاریکردنی پێشینەکان (ئەولەویاتەکان) لە ژێر چوارچێوەی هەماهەنگی پەرەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان. هەروەها بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سەرکردایەتی چەندین گروپی کاری بابەتیی دەکات لە سەرانسەری بوارە سەرەکییەکانی بەرنامەسازیدا، وەک سەقامگیرکردن، هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی، چارەسەری بەردەوام، ژینگە و گۆڕانی کەشوهەوا، حوکمڕانی، ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام و یەکسانی ڕەگەزیی.

کەرتی تایبەت 

کەرتی تایبەت دەتوانێت بەشدارییەکی گرنگ بکات لە هەوڵەکانی پەرەپێدان لە عێراقدا، بە پشتگیریکردنی داهێنان و دابینکردنی رێڕەوی نوێی دارایی و پێشخستنی کارگێڕی. پشتگیریکردنی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت بەو قەبارە و خێراییەی کە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی داهات بۆ دابینکردنی بودجەی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بە شێوازێکی سەربەخۆ و بەبێ پشتبەستنی تەواو بە کەرتی نەوت لە عێراقدا، ئەمە خواستێکی درێژخایەنە، و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە لەگەڵ کەرتی تایبەت لە عێراق کاردەکات بۆ دانانی ژینگەیەک بۆ ئەوەی عێراق بەهێز بێت و ئابوورییەکەی هەمەچەشن بکات. 

کۆمەڵگای مەدەنی 

دوای دەیان ساڵ لە ململانێ، ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لە عێراق هاوبەشێکی دانەبڕاون بۆ پشتگیریکردن لە ڕێڕەوی گەشەسەندنی وڵات. دەنگە ناوخۆییەکان پێویستن بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری لە وڵاتدا، و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان عێراق لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ ڕێکخراوە خۆبەخشەکان، ڕابەرە ئاینییەکان، گروپەکانی گەنجان و ژنان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها کۆمەڵگاکان و هاوڵاتیان کە بە تاک و بەکۆمەڵ کار دەکەن، بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری، هەروەها بەهێزکردنی ڕێرەوەکانی گەشەسەندن لە عێراق.