Photograph of a worker in neon safety vest and white hard hat before solar panels.

هەلی كار

 

ئەو لایەنەی بە تەواوەتی ڕەچاو دەکرێت لە کاتی وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند بۆ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە "پێویست بوونی زامنکردنی بەرزترین ستانداردی کارابوون و لێهاتوویی و دەستپاکی"، وەکو لە بەندی 101 بەشی 3 لە بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخستنی ستافی UN 4.2 دا هاتووە.

وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندا لەسەر ئەم بنەمایانەى خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

کێبڕكێ: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پڕۆسەیەکی دادپەروەرانە و شەفافانە بۆ هەموو پۆستە بەتاڵەکان، بێگوێدانە جۆری پۆست، شێوازی گرێبەست، یان یەکەی دامەزراندن.

بابەتیبوون: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پێوەرێکی پرۆفیشناڵانەی جێگیر و پتەو، تیایدا پاڵێوراوان بە بنەمای ڕوون و کارامەیی کار و لێهاتوویی و ئەولەویەتەکانی دامەزراوەکە پێوانە دەکرێن و هەڵدەبژێردرێن.

شەفافیەت: پێوەری وەرگرتن و هەڵبژاردن و هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتن تا ئەوپەڕی گونجاندن شەفافن بەلای ستاف و پاڵێوەراوەکانیشەوە.

نەهێشتنی جیاکاری: بە ڕەچاوکردنی پرەنسیپی دامەزراندنی کارمەندان لەسەر بنەمایەکی جوگرافی تا بکرێت بەرفراوان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق جیاکاری ناکات لە پرۆسەکانی دامەزراندن و هەڵبژاردندا لەسەر بنەمای ڕەگەز، ڕەچەڵەکی نەتەوەیی یان ئێتنیکی، ڕەنگ، ئایین، تەمەن، سێکس، پێناسی جێندەری، مەیلی سێکسی، باری خێزانداری، باری کۆمەڵایەتی، یان خاوەن پێداویستی تایبەت. 

بەرپرسیارێتی: بەڕێوەبەرانی وەرگرتن و خستنە سەرکار بەرپرسیارن بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشکەشکردنەکە و ئەو شێوازەشی پەیڕەویان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە.

 

بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان:

پۆستە بەتاڵەکانی ئێستا