ئاگادارکردنەوەیەک دەربارەى ساختەکاری!

2025 خەرمانان 19
Warning graphic with "SCAM ALERT" in bold yellow and a red triangle icon.

 

ئاگادارکردنەوەیەک دەربارەى ساختەکاری!

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە دەربارەى بوونى داواکاری و ئاگادارى ساختە بۆ ئۆفەرەکانى کرین کە لە ڕێگەی ئیمێل یان ئامرازەکانی ترى پەیوەندیکردن کە بە شێوازێکی جۆراوجۆر بڵاو دەکرێنەوە، ئەم داواکاریانە بە شێوازێکی ساختە (فێڵ) داوای گواستنەوەی پارە دەکەن، یان پێشنیار و ئۆفەری ساختە لە تاکەکان، دابینکەران، پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری، و بەڵێندەران دەکەن لە عێراقدا.

ڕەنگە ئەم داواکارییانە بە مەبەستیان بەدەستهێنانی زانیاری پیشەیی بێت یان وا خۆیان نیشان بدەن کە دواى کرێی کارگێرى بکەن. ئەم پەیام و بەڵگەنامانە ناونیشانی ئیمێلی ساختەیان تێدایە و بەبێ مۆڵەت هەستاوەن بە بەکارهێنانى ناو یا لۆگۆى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، یان نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە لێرەدا روون دەکەینەوە کە ئەم داواکارییانە هیچ پەیوەندیەکیان بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان نییە.

 

تکایە ئاگاداری ئەمانەی خوارەوە ببن:

  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و نووسینگەکانى لە عێراق هیچ پرۆسەیەکى کرین ئەنجام نادات لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە یان کەسەکانێکەوە لەسەر بنەمای وەرگرتنى پارە (کۆمیسیۆن).
  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هیچ قۆناغێکی پەیوەندیدار بە پرۆسەی هەلى کار و دامەزراندنیدا هیچ پارەیەک وەرناگرێت لە (داواکاری پێشکەشکردن، چاوپێکەوتن، ووردبینى، ڕاهێنان، ڤیزا، کرێ یا هەر تێچوویەکى تر). بۆ بینینی هەلی کارەکان دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن: https://www.undp.org/ku/iraq/careers
  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هیچ قۆناغێکی پرۆسەی پەیوەندیدار بە کرین یان ئەنجامدانى گرێبەستدا هیچ پارەیەک وەرناگرێت وەک (تۆمارکردنی دابینکەران، پێشنیارکردن، بەخشینی گرێبەست، یان هەر تێچوو و کرێیەکی تر). بۆ ئەوەى ئاشنا بن بە ئەو دەرفەتانەى کە لە بوارى کریندا هەن، تکایە سەردانی ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: https://www.undp.org/ku/iraq/procurement
  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە هیچ قۆناغێکی پرۆسەی پەیوەندیدار بە کرین یان بەکرێگرتندا داوای چەکى بانکی تایبەت یان هەر جۆرە گواستنەوەیەکى پارە ناکات.
  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان داوای هیچ زانیارییەکی ئەژمارى بانکی یان زانیاری کەسی ناکات پێش تۆمارکردنی فەرمی وەک دابینکەر لە ڕێگەی ناونیشانی ئیمەیڵی فەرمی کە کۆتایی دێت بە undp.org@ یان لە ڕێگەی خۆتۆمارکردنەوە لە ڕێگەی پۆرتاڵی دابینکەران "Quantum "ى سەر بە بەرنامەکەمان. بۆ زانیاریشتان هەموو ناونیشانی ئیمێلەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بە "undp.org@" کۆتایی دێت.
  • بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هیچ خەڵات، بڕوانامە، کۆمەکى دارایی، یان کۆمەکى دارایی بۆ خوێندن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پێشکەش ناکات.

  • ئێمە جەخت دەکینەوە لەسەر ئەوەى کە وەرگرانی ئۆفەری دامەزراندن یان ئەو کەسانەى کە لە هەر پرۆسەیەکى کرین بەشداردەبن کە زۆر وریا بن لەکاتی بەشداربوون لەم جۆرە کارانەدا.
  • گواستنەوەی پارە یان پێدانی زانیاری کەسی بۆ ئەو لایەنانەی کە ئەو جۆرە پەیوەندییانە کە بەشێوازێکى ساختە ( فێلکردن) ئەنجام دەدەن، دەبێتە هۆی ئەوەى کە پارە بەفیرۆ بڕوات یا ناسنامەى کەسەکە بدزرێت. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەرپرسیار نییە لەم جۆرە زیانانە یان دزیانە.