بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی داواکاری: پڕۆژەی پەرەپێدانی تواناکان بۆ پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری و کارکردنی پێکەوەیی کۆمەڵگەی مەدەنی، لە پێناو بەدیهێنانی شەفافیەت و دادپەروەریی ژینگەیی لە عێراق
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بانگهێشتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە داواکارى بەشداربوون پێشکەش بکەن ئەوانەى کە ئارەزوو مەندن کە بەشداربن لە دەسپێشخەرییەکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکان و ڕێنماییکردن، کە جەخت لەسەر ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، دەسپاکی و دادپەروەریی ژینگەیی دەکاتەوە.
ئەم دەسپێشخەرییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەسپێشخەرییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ناوبژیوانی لە پێناو دادپەروەریی ژینگەیی جێبەجێ دەکرێت، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێت، و ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری و کارکردنی مەدەنییە بۆ چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت، لێپرسینەوە و دادپەروەریی ژینگەیی لە عێراقدا. دەسپێشخەرییەکە پشت بە تۆڕە هەبووەکانی ڕۆژنامەنووسانی بنکۆڵکاری دەبەستێت و مەودای هەماهەنگی نێوان کۆمەڵگەی مەدەنی و هۆکارەکانی ڕاگەیاندن فراوانتر دەکات، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چەواشەکاری میدیایی و زیانە ژینگەییەکان لە ڕێگەی داکۆکیکردنی بنچینەکراو لەسەر بەڵگە.
لەژێر سەرپەرشتی پسپۆڕی بەهێزکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە بەشداربووەکان کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی کارامەییەکانیان لە داکۆکیکردنی ستراتیژی و پەرەپێدانی توانای خۆڕاگریی دامەزراوەییان، لەگەڵ ئەنجامدانی شیکاریی کاریگەر و بەڵگەدار، بە جۆرێک کە خزمەت بە هەوڵەکانی چاودێری گشتی و داکۆکیکردن بکات.
ئەوانەی دەسپێشخەرییەکە پێشکەشیان دەکات:
- پەرەپێدانی توانای دامەزراوەیی: لەوانەش مەشق و ڕاهێنان لەسەر بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەیی، پلاندانانی ستراتیژی، و بەردەوامیی دارایی.
- بنیادنانی توانا لە میتۆدەکانی بنکۆڵکاری: لەوانەش شێوازەکانی لێکۆڵینەوە، کۆکردنەوەی بەڵگە، و شیکردنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی دەسپاکی و دادپەروەریی ژینگەیی.
- ڕێنماییکردن و ئاراستەکردن: لەوانەش ڕێنمایی تایبەتمەند لە لایەن پسپۆڕانی بواری ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، حوکمڕانی، و لێپرسینەوەی ژینگەیی.
داکۆکیکردن و بەشداریپێکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان: لەوانەش پاڵپشتیکردن لە داڕشتنی ستراتیژیی کاریگەر بۆ داکۆکیکردن، و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە سەرەکییە پەیوەندیدارەکاندا.
مەرجەکانی شیاوبوون بۆ پێشکەشکردن:
- ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یان ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، یان ئەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن کە لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، حوکمڕانی، لێپرسینەوە، یان دادپەروەریی ژینگەییدا کار دەکەن.
- هەبوونی ئەزموونێکی سەلمێندراو یان ئارەزوویەکی بەهێز لە بواری ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری، یان چاودێری گشتی، یان داکۆکیکردنی بنچینەکراو لەسەر بەڵگە.
پابەندبوونی تەواو بە ئامادەبوون و بەشداریکردن لە سەرجەم چالاکییەکاندا (چ بە شێوەی ئۆنلاین بێت یان ئامادەبوونی ڕاستەوخۆ).
شێوازی پێشکەشکردن:
داواکارانی ئارەزوومەند دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری لەم بەستەرەی خوارەوە، پێش کاتژمێر ١٧:٠٠ (بە کاتی بەغدا) لە ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی ١٩ی نیسانی ٢٠٢٦.
👇
تێبینی: تەنها پەیوەندی بەو ڕێکخراوانەوە دەکرێت کە ناویان لە "لیستێکى کورتکراوەدا" دەستنیشان دەکرێت.