بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە:

وۆرکشۆپەکانی ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری سەبارەت بە دادپەروەریی ژینگەیی لە عێراقدا

📍 ١٥ – ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ | بەغدا
📍 ٢٠ – ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ | هەولێر

ئایا تۆ:

  • ڕۆژنامەنووسیت و خاوەنی ٢ بۆ ٥ ساڵ ئەزموونی پیشەییت؟
  • کارمەندێکی پیشەییت لە بوارەکانی میدیای چاپکراو، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن، یان میدیای دیجیتاڵی لە عێراق؟
  • ڕۆژنامەنووسێکی سەربەخۆیت و خاوەنی پێشینەیەکی سەلمێنراوی لە بوارى كارى میدیا و بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان؟

ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە، کەواتە ئەم وۆرکشۆپە بۆ تۆیە!

دەربارەی ڕاهێنانەکە

ئەم ڕاهێنانە سێ ڕۆژییە، کە لەژێر ناونیشانی "دادپەروەریی ژینگەیی لە سەردەمی دیجیتاڵیدا" بەڕێوەدەچێت، دیزاین کراوە بۆ ئامادەکردن و ڕاهێنانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای کاروانی پیشەییاندان بەو کارامەییە بنەڕەتییانەی کە پێویستن بۆ ئاشکراکردنی نادادییە ژینگەییەکان و بەرهەمهێنانی ڕاپۆرتە کاریگەرەکان بە پشت بەستن بەو بەڵگانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتی دەکەن.

ئەم ڕاهێنانە پێشکەش دەکرێت لە چوارچێوەى پڕۆژەکەمان بۆ "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنى دەستپێشخەرییەکانى ناوبژیوانی بۆ دادپەروەری ژینگەیی (ACAI II)" کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە کۆمەکى داریی بۆ دابین دەکرێت. ئامانجی پڕۆژەکە بەهێزکردنی لێپرسینەوە و شەفافییەتە لە عێراقدا، ئەوەش لە ڕێگەی پاڵپشتیکردنی ڕۆژنامەنووسان بۆ گۆڕینی بیرۆکەکانیان بۆ ڕاپۆرتی بنکۆڵکاری بە کوالێتیەکى بەرز کە خزمەت بە دیالۆگی گشتی و داڕشتنی سیاسەتەکان دەکات.

ڕاهێنانەکە لەلایەن شارەزایانی نێودەوڵەتییەوە کە خاوەن خەڵاتى بەرزن لەم بواردا، پێشکەش دەکرێت.

بەشداربووان فێری ئەم بابەتانە دەبن

  • بنەما سەرەکییەکانی ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری
  • پەرەپێدانی چیرۆکی ڕۆژنامەوانی: گواستنەوە لە چەمکێکەوە بۆ گریمانەیەکی تۆکمە
  • ڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و تەکنیکە پێشکەوتووەکانی پشتڕاستکردنەوە
  • ئەخلاقیاتی ڕۆژنامەگەری و ڕاپۆرتکردنی بونیادنەر
  • بنەماکانی شیکردنەوەی داتا و شوێنپێهەڵگرتنی زانیارییە چەواشەکارییە ژینگەییەکان
  • بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی بنکۆڵکاری کورت و بە پشت بەستن بە ڕاستییەکان

چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری

ئەو خوازیارانەی ئارەزووی بەشداریکردن و خۆتۆمارکردن دەکەن، پێویستە داواکارییەکانیان لە ڕێگەی ئەم لینکەى خوارەوە پێشکەش بکەن، دوا وادە بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە ڕێکەوتی ١٧ی ئایار، کاتژمێر ١٧:٠٠ بە کاتی بەغدا.

تێبینی: لە هەر شوێنێکدا تەنها ٢٥ کەس بەشدار دەبێت، و هەڵبژاردنی بەشداربووان لە ڕێگەی پرۆسەیەکی کێبڕکێیانەوە دەبێت لەسەر بنەمای ئەزموونی پەیوەندیدار، پاشخانی پیشەیی، خولیای سەلمێنراو بۆ ڕۆژنامەگەریی بنکۆڵکاری و پڕۆفایلی گشتیی پێشکەشکار.