دۆزینەوەی چارەسەری گریمانەیی: دابینكردنی چارەسەری دەروونی بۆ ئافرەتانى عێراق لە میانی پەتای كۆرۆنادا

2020 May 7

لێكۆلەرێكی كۆمەڵایەتی لە ماڵەكەی خۆیدا پەیوەندی بە ئافرەتانی عێراقەوە دەكات.

وڵاتانی جیهان توندوتیژیی خێزانییان بەخۆوە دیوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە. سنوردارکردنی هاتوچۆ و سەپاندنی خۆ بەدوور گرتن لەلایەن حکومەتەوە بۆتە هۆی ئەوەی ئەندامانی خێزان پێکەوە بمێننەوە و لە ماڵ نەیەنەدەر و پەیوەندییان لەگەڵ کەسانی تردا سنوردار بێت. دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ هاریکارکردنی کەسە دۆخناسکەکان لە توندوتیژیی خێزانییدا واتە بیرکردنەوە لە ڕێگە چارە نائاسایی و نوێیەکان.

لە عێراقدا، نزیکەی 40,500 ئافرەت لە پیشەی پەرستاریدان و ئەگەری زیاترە بەرکەوتنیان هەبێت لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا و ئەمەش مەترسی توشبوون و ماندووبونیان زیاتر دەکات. ئافرەتانی عێراق بە گشتی بەرپرسن لە بایەخدان بە ئەندامانی خێزان و زیادبوونی ئەرکی ماڵەوە و کەمبوونەوەی داهات بۆ هەندێك کەس بۆتە هۆی زیادکردنی گرژیەکان و ڕەفتاری توندوتیژیی لە دژی ئافرەتان و منداڵان و کەسانی بەتەمەن.

پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانی دەکات لە قوربانیانی توندوتیژی و ئەو ئافرەتانەی ململانێکان زیانی پێگەیاندوون کە هاوتایە لەگەڵ بانگەوازی سکرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەوەی ئافرەتان و کچان بخرێنە سەنتەری هەوڵەکانی گرنگیپێدانەوە لە بەدەنگەوەچوونی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا. 75 کارمەندی کۆمەڵایەتی بە پشتیوانی حکومەتی دانیمارك لە ڕێکخراوە ناحکومیەکانی 15 پارێزگاوە ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر دابینکردنی پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتی بۆ قوربانیانی توندوتیژیی لە شوێنە ململانێدارەکاندا. بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ قەدەغەی هاتوچۆ کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە سەپێندراوە بۆ سنورداركرنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڕاهێنانەکان ئەنجامدران لە بەرواری 17 بۆ 19 ی نیسان لە ڕێی سەکۆی ئینتەرنێتیەوە بۆ کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە ماڵەکانی خۆیاندا.

خودی ڕاهێنانەکە پەرەیپێدرابوو لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە پاش کوبوونەوەیەکی سەر ئینتەرنێت لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆییەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دابینکردنی پشتیوانی لە کاتی دابڕان و لە ماڵەوە مانەوەدا بەهۆی ئەم پەتایەوە. ڕێنماییەکان دابینکران بۆ بەشداربووان و ڕاهێنانەکە جەختی دەکردەوە سەر تەکنیکەکانی نوسینی دەربڕینەکی و ئەو میتۆد و ئامرازانەی کارمەندانی کۆمەڵایەتی دەتوانن بەکاری بێنن بۆ پشتیوانیکردن لە ئافرەتانی عێراق.

بۆ زۆر کارمەندی کۆمەڵایەتی، ئەم پڕۆژەیە بریتی بوو لە ئاشنابوونیان بە بنیادنانی توانستی گریمانەیی (ئینتەرنێتی). ڕەوا لە ڕێکخراوی ئیڤ دەڵێت "ئەمە یەکەمین دانیشتنی سەر ئینتەرنێت بوو بۆ من لە بواری پشتیوانیی دەروونیدا بۆ ئافرەتان، ئەم ڕاهێنانە یارمەتیدەر بوو بۆم لە درککردن بەوەی چەندان ئامڕاز و تەکنیك هەن دەتوانین ئێمە فێریان ببین چونکە کارمەندانی کۆمەڵایەتی زۆر پێویست و گرنگن لە کاتی قەیرانەکاندا. ئەم کارە فێری کردین داهێنەر بین لە چۆنیەتیی پەیوەندیكرنماندا بۆ ڕەواندنەوە و کەمکردنەوەی ئازار چەشتنەکان."

لێكۆلەرە كۆمەڵایەتیەكان لە ماڵەكەی خۆیان پەیوەندی بە ئافرەتانی عێراقەوە دەكەن.

لەژێر سەرپەرشتیارێتی شارەزایانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ڕێکخراوە ناحکومیە تایبەتمەندەکاندا بۆ دڵنیاییدان لەوەی ئەو تەکنیکانەی فێربوون بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێن لە ڕاهێنانەکەدا، هەر کارمەندێکی کۆمەڵایەتی دەستیکرد بە پەیوەنديكرتن لەگەڵ دە ئافرەت دا لەڕێی تەلەفونەوە لە ڕۆژێکدا. لەماوەی دە ڕۆژدا 7,500 ئافرەت تەلەفونیان بۆ کراوە.

زۆر کارمەندی کۆمەڵایەتی چیرۆکە هەست بزوێنەکانی خۆیان باسکرد دەربارەی کاردانەوەی ئەو ئافرەتانەی بە تەلەفون قسەیان لەگەڵ کردوون. ئیمان، لە پەیمانگەی ئافرەتانی پێشەنگ، دەلێت "ئەو سوپاسگوزاری و پێزانینەی لە ئافرەتانەوە دەمبیست زۆر سەربەرزیکردم. ئافرەتێك پێی وتم هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتانی تردا لەکاتی ئەم پەتایەدا ڕاستەوخۆ بۆتە هۆی کەمکردنەوەی هەستی دابڕان و ترسەکەم."