undpiraq

وزە و ژینگە و گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا

پوختە

عێراق وڵاتێکە بەردەوام لەبەردەم مەترسیی کارەساتی سروشتیدایە، بەڵام ئەم دۆخە ناسکتر و ناهەموارتر بووە ئەویش سەرئەنجامى تێکچوونێکى زۆرى دۆخى ژینگە و پشتگوێخستن لاوازى چوارچێوەى یاسا و ڕێساکانى پاراستنى ژینگە و لاوازى توانستە دامەزراوەیی و ڕێکخستنەکان.

عێراق دووچاری چەندین ئاستەنگی بۆتەوە بەهۆی گۆڕانکاری کەشوهەواوە وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و کەمبوونەوەی باران و زیادبوونی ئاوی سوێر و کەمبوونەوەی ئاو و زیادبوونی زریانی لمین و خۆڵ بارین و زەبری کارەساتە پەیوەندیدارەکان، ئەمانە بوونەتە هۆى دروستبوونی بەربەستێک لەبەردەم پەرەپێدان و بنیادنانەەوە پاش ململانێکان و لەمپەر لەبەردەم هەوڵەکانی کەمکردنەوەی هەژاری و باشترکردنی گوزەران و کەمکردنەوەی ململانێ بەسەر سەرچاوە سروشتیەکانەوە.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئامانجی ئەوەیە بەشداربێت لە هەوڵەکانی عێراقدا بۆ پەرەپێدان و شیاندنەوەی ژینگەیی لەڕێی خستنەڕووی ڕەگی کێشەکان و مەترسی و ڕێکاریەکانی کەمکردنەوەی سەختێتی دۆخەکە پەیوەندیدار بە خراپبونی ژینگە و گۆڕانکاری کەشوهەوا و زەبری کارەساتەکان لەڕێی بەهێزکردنی توانست و هاریکاریی تەکنیکیەوە. پشتیوانی بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیەکانی حکومەتی مەرکەزی و نێوخۆییەکان و هەروەها دەسەڵاتدارە هەرێمیەکان بەشێوەیەك دانراوە توانداریان بکات بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکە سیاسیی و ڕێکاریەکانیان بۆ برەودان بە بەردەوامى پاراستنى ژینگە و توانای بەرگەگرتنی کەشوهەوا لە عێراقدا.

پڕۆژەكان و دەستپێشخەریەكان

پلانی ئامادەباشیی کتوپڕی بەنداوی موسڵ لە عێراقدا

بەکارهێنانی وزەی ڕووناکى تیشکی خۆر

بەرنامەی ئامادەباشی کۆمەکی کەشوهەوای سەوز لە عێراقدا

برەودان بە کەمکردنەوەى دەرهاویشتنى کاربۆن لەڕێگەى تەکنیکەکانى کارایى وزە

پشتیوانیکردنی بەشداریکردنی نیشتیمانیانەی عێراق

كۆربەندنی كەشوهەوا بۆ ساڵی 2021

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ حكومەتی عێراقی كاردەكات بۆ دانانی ڕەشنوسی بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان، كە دەبێتە پاڵپشتیەك بۆ بەردەوامیپێدراو بۆ ژینگە و باری كۆمەڵایەتی و ئابووریی، و دياريكردنى ئەو بوارانەی كە ئەولەویەتێكی سەرەكی هەیە كە پێویست دەكات گرنگی پێبدرێت بۆ كەمكردنەوەی تینی باری گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا، و چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵیدا، بە مەبەستی پێشكەشكدرنیان لە كۆربەندی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەتمەند بە گۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا بۆ ساڵی 2021.