دیالۆگی کراوەی بەسڕە جەخت لە گرنگی یاسای دژ بە توندوتیژی خێزانی دەکاتەوە

2022 December 15

 

توندوتیژی خێزانی کێشەیەکی هەنووکەییە کە کاریگەری لەسەر چەندین خێزان بەجێ دەهێڵێت. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق تیشک دەخاتە سەر دانانی ستانداردێک بۆ بە گژداچوونەوەی توندوتیژی و چاودێریکردنی ڕزگاربووان بە شێوەیەکی تایبەت و ڕێزدارانە لەسەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق تا لەو ڕێگەیەوە شێوازێکی تایبەت بە کۆمەڵگە سەبارەت بە بەگژداچوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری بگیرێتەبەر.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دیالۆگێکی کراوەی ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی باشترین شێوازەکان بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری بە بەشداری کۆمەڵێک پیاو و ئافرەتی بەسڕە کە لە پاشخانی جیاوازە هاتبوون وەک بەشێک لە کەمپینی "١٦ ڕۆژی چاڵاکی بۆ کۆتایهێنان بە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کچان" كە ڕێکخراوبوو لە ژێر چەتری بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە، كە یەکێتی ئەوروپا کۆمەکی دارایی بۆ دابین دەکات و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان جێبەجێی دەکات.

 

 

٥٢ بەشداربووی ئافرەت و پیاو لە بۆنەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی پێویستی زیادکردنی هەوڵەکان لەلایەن ئاژانسەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوە حکومییەکان و ناوەندەکانی توێژینەوە و ئەکادیمیا و هاوبەشەکانی تر کرد، بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە ڕێگەی بەرنامەکانی ڕێگریکردن، گەیاندنی خزمەتگوزاری و یاسادانان.

ئیناس ئیسماعیل، سەرۆکی بەشی بەهێزکردنی ئافرەتان لە بەسڕە، سەبارەت بە گرنگی ئەم جۆرە کەمپینانە، گوتی:"بەپێی یاسا، توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە عێراق قەدەغەیە، بەڵام پێویستە کاری زیاتر بکرێت لەو ڕوەوە بە تایبەتی لە بواری جێبەجێکردن."

هەروەها خاتوو ئیناس ئاماژەی بە چەندین لەمپەرکرد لەبەردەم جێبەجێکردنی دادپەروەری لە پارێزگای بەسڕە کە بریتین لەو بیرۆکە و جیاوازیی کردنە باوانەی دژ بە ئافرەتان هەن و کەمی هۆشیاری سەبارەت بە مافەکانی ئافرەت و دەستڕانەگەیشتن بە پاڵپشتی یاسایی.

 

 

فەرماندە عەلی حەسەن تاڵیب، سەرۆکی یەکەی پارێزگاری خێزانی لە بەسڕا، جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی سوورن لە ڕادەستکردنی ئەو کەسانەی تاوانبارن بە ئەنجامدانی توندوتیژی بە یاسا و ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوە بە قوربانی. هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە یەکەکەیان لە پارێزگاکە دڵنیایی ئەوە دەدات کە قوربانیان بە ڕێز و سۆزەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و دەتوانن دەستیان بە دادپەروەری ڕابگات.

ئەو پێشنیازانەی لە دیالۆگەکە خرانەڕوو بریتی بوون لە جەختکردنەوە لە گرنگی یاسای دژ بە توندوتیژی خێزانی، زیادکردنی بانگەشەکردن لە میدیا و هەروەها وەڵامدانەوەیەکی یاسایی ڕێکخرا و هەماهەنگ کە ببێتە هۆی ناساندنی تاوانباران و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی ڕزگاربووان و ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوە بە قوربانی. بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە یاسای بەهێزتر هەبێت بۆ بەگژداچوونەوەی توندوتیژی و بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ پیاوانی ئاینیی بۆ بڵاکردنەوەی هۆشیاری لەسەر توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لە قوتابخانەکان و مزگەوتەکان.

پشتگیریکردن بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەو، ئامانجی یارمەتیدانی حکومەتی عێراقە بۆ بەهێزکردنی کارایی دامەزراوەکانی وڵات و نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی نێوان هاوڵاتیان و دەوڵەت. هەروەها تیشکدەخاتە سەر باشترکردنی توانای پارێزگا هەڵبژێردراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی کارامەیی حکومەتی ناوخۆیی و خزمەتگوزارییە گشتیەکان. گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی کار لە پێشینەی کارەکانیدایە لە ڕێگەی گرنگیدان بە پڕۆژەی سەوز کە گەنجان و ژنان تێیدا بەشدارن.