زانیاری خێرا:پرۆژەی بەهێزکردنی فەرمانڕەوایی بەشداریکار و بەرپرس
زانیاری خێرا:پرۆژەی بەهێزکردنی فەرمانڕەوایی بەشداریکار و بەرپرس
2016 August 2
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) پرۆژەیەکی بەهێزکردنی فەرمانڕەوایی بەشداریکار و بەرپرسی ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە پرۆگرامەکانی پەرلەمان و کۆمەڵگەی مەدەنی و مافەکانی مرۆڤ.
بە ئامانجی بەهێزکردنی توانای کارکردن و گەیاندنی خزمەتگوزاری و یاسا دانان و چاودێریکردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی هەڵبژێراوی پارێزگاکان، پرۆژەکە جەخت لەسەر سێ بواری ڕیشەیی دەکاتەوە:
لا مەرکەزیەت و ئاشتەوایی نەتەوەیی و کۆمەڵگا و بەشداریکردنی تەواوەتی لە بەرژەوەندیە گشتیەکاندا.
پەڕەی راستیە گرنگەکان هەموو ئەو ئەنجامانە کورتدەکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەدەست هاتوون.
خاڵە بەرچاوەکان
- ١٥٠ فەرمانبەر و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕاهێنانیان وەرگرت لە بوارە جیاوازەکاندا
- ٣١ ئەندامی ئەو ڕێکخراوانە توانایان پێ بەخشراوە بۆ مەبەستی بانگەشەکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بانگەشەکردن لە دژی گەندەڵی
- ٢١ لەو ئەندامانە بۆردی ڕاویژکاری مافەکانی مرۆڤیان دامەزراندووە تاوەکو ببێتە یەکەمین مێکانیزمی ڕێکخراو بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.
- چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ ئاشتەوایی نەتەوەیی و کۆمەڵگا دانراوە وەک بەشێک لە پابەندبوونەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی گۆڕانی عێراق بەرەو ئاشتەوایی.
- تۆڕێکی پەیوەندی لەگەڵ پەرلەمانی هەرێمیی عەرەبدا دامەزراوە بۆ لایەنگیریکردن لە لامەرکەزیەت.