زانیاری خێرا: پاڵپشتیی بەکارخستنی بوجە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
زانیاری خێرا: پاڵپشتیی بەکارخستنی بوجە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان
2017 ڕێبەندان 29
وەکو بەشێك لە پاڵپشتیی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان UNDP بۆ عێراق، هاریکاریی تەکنیکی و بنیادنانی توانستیش دابینکراون بۆ باشترکردنی ڕۆڵی دامەزراوە حکومییەکان لە پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی-ئابووری و بەشداریکردن لە باشترکردنی کارەکانی حوکمڕانیدا.
لە ساڵی ٢٠٠٨ دا، UNDP ڕێکەوتننامەیەکی ماوەدرێژی واژۆ کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا KRG بۆ پاڵپشتییکردنی بەکارخستنی بوجە BES. هەتا ساڵی ٢٠١٦، ئەم پڕۆژەیە یارمەتی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە لە پەرەپێدانی بەڕێوەبردنێکی کارا و بەرپرس و شەفاف بۆ بوجەی گشتیی. BES بنەماکانی خێراکردنی سەقامگیرکردن و دووبارەبنیادنانەوە و پەرەپێدانی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق KR-I دا داناوە.
ئەم پەڕەی زانیاری خێرایە بوارەکانی بەشداریکردن و دەرەنجامە سەرەکیەکان بە پوختەکراوی دەخاتە ڕوو.
خاڵە بەرچاوەکان
- ٢ پێداچوونەوە لەلایەن ستراتیژیەتی پەرەپێدانی هەرێمیی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام داوە
- ٣ ستراتیژیەتی پەرەپێدانی سێکتەرەکان ئامادەکراوە بۆ سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پەروەردە و تەندروستی
- بوجەی پڕۆژەکە بریتیە لە ٣،٦٣٩،٠٠٠ ملیۆن دۆلار کە بە لاوەکی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەکگرتوەکان دابینکراوە