نەخۆشخانە و پردەکان: شوێنە سەرەکیەکان لە ڕەمادی دووبارە کرانەوە ئەمەش دەرخەری چاکبونەوەی شارەکەیە

2020 February 25

پردی فەلەستین، یەكێكە لە گەورەترین پردەكان لە ئەنبار ، لە ئێستادا كراوەیە بۆ خەڵكی پاش ئەوەی پێشتر لە لایەن داعشەوە كاوڵكرابوو. وێنە: محمد ئەلبەهبەهانی / بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق /2020

بەغدا، 25 شوبات 2020- حکومەتی عێراق ئەمڕۆ دوو پڕۆژەی سەرەکی ژێرخانی لە ڕەمادی کردەوە لە پاش نۆژەنكردنەوەیان لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. دووبارە کردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی ڕەمادی و پردی فەلەستین ساتێكی گرنگە وە دەردەخات کە شارەکە بەرەو باشبوونەوە دەڕوات پاش چەندین ساڵ لە داگیرکاری داعش.

نەخۆشخانەی منداڵبوونی ڕەمادی دامەزراوەیەکی گەورە و مۆدێرنی پزیشکیە و 260 قەرەوێلەی تێدایە، ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاری تایبەتی منداڵبوون پێشکەشی نزیکەی 400,000 ئافرەت لە پارێزگای ئەنبار دەکات. چونکە تاکە دامەزراوەیە لە ئەنباردا، ئەم نەخۆشخانەیە خزمەتگوزاری پێشکەشی ئافرەتانی ناوچە دوور مەوداكانی تریش دەكات وەکو هیت و حەدیسە و عانە و ڕاوە و ئەلقائیم. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان کاری گەورەی ئەنجام داوە لە نەخۆشخانەکەدا، وەکو شیاندنەوەی ژووری نەشتەرگەری و قاوشی منداڵبوون و سیستەمی ئاو و کارەبا و شوێنی مانەوەی پزیشكەكان.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتوو زێنە عەلی وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ ڕەمادی. پاش چەندان ساڵ لە ناخۆشی و نەهامەتی، ئەم شارە مەزنە هەڵدەستێتەوە سەر پێیەکانی. گەشتن بە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی یەکێکە لە بناغەکانی کۆمەڵگەی بەهێز، و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە شانازیەوە کاردەکات بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەو ناوچانەی بەدەست داعشەوە گیرۆدە بووبوون ئەمەش لەسایەی كۆمەكی باشى بەخشەرەكانمان."

نۆژەنكردنەوەی ئەم نەخۆشخانەیە كراوە لە رێی بەخشینێكی باشی بانكى پەرەپێدان بۆ دووبارە بنیاتنانەوە سەر بە كۆماری ئەڵمانیا.

بەڕێوەبەری گشتی بانكى پەرەپێدان دکتۆر ئانا-کریستین یانکی وتی: " لە بری حکومەتی ئەڵمانیا، بانکی پەرەپێدان بە شانازیەوە پشتیوانی کۆمەکی لە کۆمەڵە پڕۆژەیەك دەکات لە عێراقدا. پڕۆژەکان لە  نۆژەنكردنەوەی ژێرخانە گرنگ و بنەڕەتیەکاندا خۆی دەبینێتەوە وەکو نەخۆشخانە و کارەبا و ڕێگەوبان و پردەکان ئەمەش بۆ پشتیوانیکردن لە کار سازە بچوك و مامناوەندەکان و هاریکاریکردنی باشترکردنی گوزەران."

نزيك لە شوێنەكە پردی فەلەستین کاولکاری زۆری بەرکەوتووە لە ماوەی جەنگی دژ بە داعش و چەندان بەشی یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە یان بە تەواوەتی کاول بوون. وەکو گەورەترین پرد لە ئەنباردا، ئەم پردە 500 مەتر درێژە و سێ سایدی پانی هەیە لە هەر لایەکیدا. ئەم کارە ئاڵۆزەی نۆژەنكردنەوەی پردەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ئەنجام دراوە وە لە ساڵی 2018 دەست كراوە بەكاركردن تییادا.

هەروەها خاتوو زێنە عەلی وتیشی " پردەکات نەك تەنها ڕێگەکان بەیەکەوە دەبەستنەوە، بەڵكو خەڵك و کۆمەڵگەکانيش پێكەوە دەبەستنەوە. ئەم پردە ڕێگەیەکی گرنگە بۆ دانیشتوانی ڕەمادی و دەروازەیەکی لێکدانەبراوە بۆ ئەنباری گەورە. پابەندبوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ گێڕانەوەی ئەم بەشە گرنگانەی ژێرخان ڕوون و ئاشكرایە، کە بۆتە هۆی تەواوکردنی 11 پرد لە هەموو ئەنباردا تا ئێستا."

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

ئیۆن ئۆکاهاسە، پسپۆری پەیوەندیەکان، دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن