بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی جێگرانی پارێزگار دەکات بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژى نیشتمانی بۆ رێگریكردن لە توندوتیژی و توندڕوەی لە عێراقدا

2022 May 16

سلێمانی، عێراق، 16 ی ئایاری 2022- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی نیشتمانی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژەکانى بەرەنگاربوونەى توندوتیژی و توندڕوەی لە دەستەی ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی، وۆرك شۆپێکی سێ ڕۆژەی ئەنجامدا بۆ پشتیوانی لە جێگرانی پارێزگار، کە لەسەر ئاستی پارێزگاکان سەرۆکایەتى لیژنە ناوخۆییەکان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی  توندوتیژی و توندڕوەی لە عێراقدا.

لەو وۆرك شۆپەدا کە لە 14-16ی ئایار لە سلێمانی سازکرا، تازەترین زانیاری لەبارەی بەرەوپێشچوون و ئەو ئاستەنگانەی لیژنەکانی پارێزگاکان ڕووبەڕوویان دەبنەوە لەمیانى ئامادەکردنی پلانەکانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕوەی خرایەڕوو. هەروەها پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی بەرنامەکانی بنیاتنانی توانای ئەندامانی لیژنەکەدا کرا و باس لە گرینگی بەشداریکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا. بەشداربووانی وۆرك شۆپەکە کە زیاتر لە بیست کەس بوون بریتی بوون لە نوێنەرانی لیژنە نیشتمانییەکە و هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ وبەرگری وپارێزگاکانی ئەنبار وبابل وبەغدا ودیالە وبەسڕە وزیقار ودیوانییە وکەربەلا وکەرکوك ونەجەف ومەیسان وموسەننا ونەینەوا وسەڵاحەدین و واست. شانبەشانى ئەم وۆرکشۆپە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەران لە پارێزگاى سلێمانى و دەسەڵاتە نێوخۆییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى و ئەکادیمیاکاران بەمەبەستى دۆزینەوەى کۆمەڵێک دەرفەت بەسترا بۆ چڕکردنەوەى دەرفەتەکانى ڕێگریکردن لە توندوتیژى و توندڕەوى لە پارێزگاکەدا.

ڕێبازی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ پشتگیرییکردن لە ستراتیژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕوەی دەچێتە خانەی ئامانجی پەرەپێدانی بەردەوامى ژمارە 16ى تایبەت بە (ئاشتی و دادپەروەری ودامەزراوەی بەهێز) و بەشێکە لە بایەخدانێکی گشتگیر بۆ برەودان بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی وبەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕوەی وگوتاری ڕقئامێز. لەم ڕووەوە ئەو بایەخدانە گشتگیرە کارکردن لەگەڵ گەنجان ومیدیا و ڕۆژنامەوانیی هاووڵاتی و ڕابەرە ئاینییەکان وسەرکردەکانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵگاییەکان لەخۆ دەگرێت.

لەو بارەیەوە خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، دەڵێت: " بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ڕێبازێکی هەمەلایەنەی نیشتمانی وناوخۆی کاردەکات بەرەو نەهێشتنی توندڕەوى توندوتیژ لە عێراقدا. ئامانجمان مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنێکی هەماهەنگکراو و بەردەوامی ستراتیژی نیشتمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و توندڕوەی بۆ ئەوەی کاریگەری ئەرێنی هەبێت لەسەر چین وتوێژە کۆمەڵایەتییەکانى عێراقەوە لەپێناو نەوەکانی داهاتوودا".

بە گوتەی عەلی عەبدوڵا ئەلبێدیری، سەرۆکی لیژنەی نیشتمانی بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوى توندوتیژ لە عێراقدا، " ئەم کۆبوونەوەیە زۆر گرینگ بووچونکە جێگرانى پارێزگارەکان بەرپرسى لێژنەکانن لە پارێزگاکانى خۆیاندا و پوختەیەک لە دۆخ و بەرەوپێشچوون لەبارەى ناوچەکانیانەوە دەخەنە بەردەست. ئێمە پلانمان بۆ شەش مانگى داهاتوو داڕشتووە و لە نزیکەوە چاودێرى جێبەجێکردنى پلانە نیشتیمانییەکان دەکەین."

هاریکاریکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و توندڕەوی لە عێراقدا بەشێکە لە بەرنامەی پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان. ئەمەش بۆ برەودانە بە بەهێزکردنى ئاشتی و پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بەشێوەیەکى گشتگیر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی |  9647901101982+