سەکۆى هەڵهێنەرى بازرگانى بەسڕە- دەستکەوتیکى ئەوروپى-عێراقى

2022 February 13

لەنێو بەرهەمەکانى هەماهەنگى نێوان دامەزراوەى شارەوانی و شارەکانى سلۆڤینیا و پارێزگاى بەسڕەدا، سەکۆى هەڵهینەرى بازرگانى بەسڕە بوونى هەیە.

سەکۆى هەڵهینەرى بازرگانى بەسڕە لە مانگى کانونى یەکەمى ڕابردوودا و بەمەبەستى هاریکاریکردنى لاوان لە دەستپیکردنى پڕۆژە و پیشەى داهاتوویان کرایەوە. ئەم سەکۆیە- کە یەکەمین سەکۆى لەو جۆرەیە لە هەرێمەکەدا- وەک شوێنێک خزمەت دەکات کە تیایدا لاوان دەتوانن پەرە بە داهێنانەکانیان بدەن و لەنیو خۆیاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکەن و ڕاهێنانى بازرگانى گونجاو و ڕاوێژ لە لایەن پسپۆڕانەوە بەدەستبهێنن بۆئەوەى بیرۆکەکانیان بگۆڕن بۆ بازرگانى ڕاستەقینە. ئەم سەکۆیە، کە لە لایەن تیمیکى ڕاهێنراو لە بوارى بەریوەبردنى بازرگانییەوە بەڕێوە دەبرێت، کەرەستەى پێویستى بۆ دابین کراوە، لە کۆمپیوتەرەوە تاکو ئامیرى چاپکردن، بۆئەوەى بەشداربووە لاوەکان بتوانن لە پلانە بازرگانییەکانیان تێبگەن و پڕۆژەکانیان بەشێوەیەکى گونجاو ڕێکبخەن.

پڕۆژە بەشداربووەکان لەریگەى پێشبڕکێیەکەوە هەلدەبژێردرێن. دوابەدواى ڕاگەیاندنێک لەریگەى ئۆنلاینەوە، نزیکەى ٢٣٠ گەنج هەستان بە پێشکەشکردنى بیرۆکەى پڕۆژەکانیان. لە گەڕى یەکەمدا، ٥٠ پڕۆژە هەلبژێردران و لە گەڕى دووەمدا ٢٥ دانەیان مانەوە. ئەم ٢٥ پێشبڕکێکارە بە ڕاهینانێکدا تێدەپەڕن بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى پڕۆپۆزەڵى پرۆژە و پلانە بازرگانییەکانیان بۆئەوەى بچنە نێو قۆناغى دواترى پێشبڕکێکەوە.

لەکۆى ئەو ٢٥ پڕۆژەیەش، ١٠ براوە دەستنیشان دەکرێت. براوەکان یەکەمین ئەو کەسانە دەبن کە پشتیوانییان لەلایەن سەکۆکەوە پێدەگات کە ڕێگاى کارسازییان بۆ خۆشدەکات و چاودێرى پەرەسەندنیان دەکات.

بیرۆکەى پڕۆژەکان وینەگرى و بازرگانى ئیلیکترۆنى تاکو بوارى چارەسەرى ژینگەیى بەردەوام و ووزەى نوێبووەوە لەخۆدەگرن.

ئەم هەماهەنگییە بەشێکە لە بەرنامەى  “ پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى عێراق لەڕیگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە” کە لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت.