پیشەکان

 

ئەو لایەنەی بە تەواوەتی ڕەچاو دەکرێت لە کاتی وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند بۆ UNDP بریتیە لە "پێویست بوونی زامنکردنی بەرزترین ستانداردی کارابوون و لێهاتوویی و دەستپاکی"، وەکو لە بەندی 101 بەشی 3 لە بەیاننامەی UN و ڕێکخستنی ستافی UN 4.2 دا هاتووە.

وەرگرتن و هەڵبژاردنی کارمەند لە UNDP دا لەلایەن ئەم پێنج بنەمایەی خوارەوەوە ڕێبەری دەکرێت:

کێبڕكێ: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پڕۆسەیەکی دادپەروەرانە و شەفافانە بۆ هەموو پۆستە بەتاڵەکان.

بابەتیبوون: هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت بە پێوەرێکی پرۆفیشناڵانەی جێگیر و پتەو، تیایدا پاڵێوراوان بە بنەمای ڕوون و کارامەیی کار و لێهاتوویی و ئەولەویەتەکانی دامەزراوەکە پێوانە دەکرێن و هەڵدەبژێردرێن.

شەفافیەت: پێوەری وەرگرتن و هەڵبژاردن و هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی وەرگرتن تا ئەوپەڕی گونجاندن شەفافن بەلای ستاف و پاڵێوەراوەکانیشەوە.

هەمەچەشنێتی: بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە هەمەچەشنێتی شوێنی کارەوە. خانمان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هەر کەمایەتیەکی تری نەتەوەیی و ئاینی و کەسانی تووشبوو بە ڤایرۆسی HIV و پەنابەران و کەسانی بیانی کە بتوانن کاربکەن لە کۆماری عێراق هاندەدرێن پێشکەشی کارکردنەکە بکەن.

بەرپرسیارێتی: بەڕێوەبەرانی وەرگرتن و خستنە سەرکار بەرپرسیارن بەرامبەر هەڵبژاردنی پێشکەشکردنەکە و ئەو شێوازەشی پەیڕەویان کردووە بۆ هەڵبژاردنەکە.

 

بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان:

پۆستە بەتاڵەکانی ئێستا