فەرمانڕەوایی
پڕۆژەی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دەستپێشخەرییەکانی ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی
ئامانج لە پڕۆژەی دەستپێشخەرییەکانی ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی بنیاتنانی هەوڵەکانی عێراقە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بە شێوەیەکی بەردەوام و دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت. ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ تەرخان کراوە، پاڵپشتی هەوڵەکانی عێراق دەکات بۆ باشترکردنی شەفافییەت و بەرپرسیارێتی لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، هاوکات لەگەڵ دامەزراوەکاندا کار دەکات بۆ پێداچوونەوە و چاکسازیکردن لە یاساکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەڕێگەی دابینکردنی پاڵپشتی تەکنیکی تایبەتمەند.
بە شێوەیێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەجێندای سەرۆک وەزیران و حکومەتەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەمەجۆرکردنی ئابووری، بەرەوپێشبردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی و ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی؛ دەستپێشخەرییەکانی ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی وەک هاندەرێک بۆ باشترکردنی توانا و یاسادانان و چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان کار دەکات. کلیک لێرە بکە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارەی دەستکەوتەکانی ئەم پرۆژەیە.
لە مانگی ئایاری ساڵی 2021 بە بودجەی 16 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەستکرا بە پڕۆژەکە، وە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت بۆ قۆناغی دووەمی خۆی و 5 ملیۆن دۆلاری تر لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025 دەست پێدەکات. هاوبەشە سەرەکییەکانی بریتین لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و هەردوو دەستەى دەستپاکی حکومەتى عێراق و هەرێمى کورستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان و نووسینگەکانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و هەرێم و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراقدا.
عێراق پشتگیری دەکرێت بۆ داڕشتنی یاسای دەستگەیشتن بە زانیاری و ناوبژیکردن لەگەڵ پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکانی تر.
لە ڕێگەی بەرنامەى چاودێریکردنی دادگاییکردن و دانیشتنەکان، کەیسە گەورەکانى گەندەڵی چاودێری کران، و بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان وەک ڕاپۆرت بەرزکرایەوە.
ڕۆژنامەنووسان و کۆمەڵگەی مەدەنی پاڵپشتیکران بۆ ئەوەى بتوانن راپۆرت دەربارەى گەندەڵى بەرز بکەنەوە. بڕیارە تۆڕێک بۆ ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە دابمەزرێندرێت.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پێداچوونەوەی بە یاسا و سیاسەتە نوێیەکان کردووە لەپێناو باشترکردنی ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق، لەوانەشڕەشنووسی یاسای دەستگەیشتن بە زانیاری. هەروەها پەرەى بە تواناکانى زیاتر لە 1000 بەرپرسی حکومی لەسەر ئەم بابەتانە داوە و هەوڵەکانی هاوئاهەنگی نێوان هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ سیاسەت و یاساکانی.
سەیری ئەوە بکە کە چۆن یاسای دەستگەیشتن بە زانیاری پاڵپشتی بەهێزکردنی شەفافییەت و بەرپرسیارێتی لە عێراقدا دەکات.
عێراق میوانداری دووەمین کۆڕبەندی عەرەبی کرد بۆ بەهێزکردنی شەفافییەت و حوکمڕانی باش بە بەشداری 300 شارەزا لە زیاتر لە 29 وڵاتەوە کە ئەمەش خاڵێکی گرنگە بۆ پێگەی عێراق لە شەڕی بەرانگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
باشترکردنی چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان:
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتگیری عێراقی کرد لە باشترکردنی یاساکانی چارەسەرکردنی ناکۆکییە بازرگانییەکان، لەوانە پڕۆژە یاسای ناوبژیکردن کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دەگونجێت. هەروەها ڕاهێنانی دادوەران لەسەر کردارەکانی ناوبژیکردن بۆ پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی بیانی .
کلیک لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکە لە زاری خوێندکارانی یاسای عێراقی کە بە خەڵات و ڕێزلێنانێکی تایبەتەوە گەڕاونەتەوە عێراق.
گەشتی زەهرا و مەندانا بخوێنەوە، دوو خوێندکاری یاسای عێراقی کە ئامانجیان پاڵپشتیکردنی سیستەمی یاسایی عێراقە و زیاتر دۆستی بازرگانی دەبن.
بنیاتنانی توانا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی گەندەڵی:
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پرۆگرامێکی چاودێری دادگایی دەستپێکرد بۆ چاودێریکردنی کەیسەکانی گەندەڵی و دەستنیشانکردنی کەلێنەکانی سیستەمی دادوەری. زیاتر لە 700 دادوەر و داواکاری گشتی و لێکۆڵەر ڕاهێنانیان وەرگرتووە بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ تاوانەکانی گەندەڵیدا.
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاپۆرتی چاودێریکردنی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردۆتەوە کە پێشنیاری کۆنکرێتی پێشکەش دەکات کە پێداویستی و ئاستەنگی تایبەتی هەر لایەنێک دەخاتەڕوو. ئەمانە بریتین لە چاکسازی یاسایی، ڕاهێنان و بنیاتنانی توانا، هەروەها هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. گەیشتن بە ڕاپۆرتەکان: یەکەمەین ڕاپۆرتى بەرنامەى بەداوداچوونى دادگاییەکان, ڕاپۆرتی دووەمی فیدراڵی, یەکەمەین ڕاپۆرتى بەرنامەى بەداوداچوونى دادگاییەکان - هەرێمی کوردستان..
بەشداریکردنی پەرلەمانتاران لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی:
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە رێگەی دانیشتنی داکۆکیکاری ئاستبەرزەوە تێگەیشتنی پەرلەمانتارانی سەبارەت بە پابەندبوونی عێراق بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی زیاد کردووە. هەروەها پشتیوانی له پەڕەپێدانی ڕێساکانی ڕەفتاری هەردوو پەڕڵامانی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کردووە.
بەهێزکردنی کۆمەڵگای مەدەنی و خەڵک بۆ شەفافیەتێکی زیاتر:
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاهێنانی بە ڕۆژنامەنووسانی لێکۆڵەرەوە و ئەندامانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردووە بۆ بەهێزکردنی شەفافییەت و لێپرسینەوەی گشتی . هەروەها سەرکردایەتی هەڵمەتى (#پەیامەکەت_بگەینە)ىکرد کە گەیشتە 65 ملیۆن بینەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هانی خەڵک دەدات دژی گەندەڵی هەنگاو بنێن.
سەیری چیرۆکی کەوسەر و ئەمیرە بکە و بیخوێنەرەوە, کە دوو ئافرەتی گەنجی عێراقن کە ئامانجیان عێراقێکی دوور لە گەندەڵییە. لە ڕێگەی وۆرکشۆپەکانی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی بەرنامەى نەتەوە یکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە هەنگاوی بوێرانە دەنێن بۆ بەرزکردنەوەی شەفافییەت و دەستپاکی لەناو کۆمەڵگاکانیاندا .
(#پەیامەکەت_بگەینە): یەکخستنی گەنجانی عێراق لە دژی گەندەڵی. بخوێنەرەوە کە چۆن بەرنامەى نەتەوە یکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ گەنجەکان چالاکی دژی گەندەڵی چالاک کردووە. هەڵمەتى (#پەیامەکەت_بگەینە) لە ماوەی 10 ڕۆژدا گەیشتە 60 مڵیۆن بینەر و خەڵاتی باشترین هەڵمەتی قازانج نەویستی لە ناوچەی بردەوە (MENA).
مقالات ذات صلة:
-
کاتێک ئێمە هەموومان بەشدار دەبین یاسا بەشێوەیەکى باشتر جێبەجێ دەکرێت - گفتوگۆیەک لەگەڵ دادوەر تەغرید عەبدولمەجید ناسر .
-
پێنج ڕێگا كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دەیگرێتەبەر بۆ پاڵپشتیكردن لە حکومەتی عێراق بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و زیادکردنی وەبەرهێنانی بیانی .
-
بەرنامەى نەتەوە یکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنانی بیانی.
-
ببەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاپۆرتێکی چاودێری دادگایی بڵاودەکاتەوە کە تیشک دەخاتە سەر بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا.
-
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕاپۆرتێکی گشتگیر دەربارەى کەیسە گەورەکانى گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا بڵاودەکاتەوە
-
بە وتەی کەوسەر و ئەمیرە: "عێراقێکی دوور لە گەندەڵی هیوای هەموو عێراقییەکانە"
-
خاڵێکی گرنگ لە بوژاندنەوەی وەبەرهێنانی بیانی: عێراق پەیماننامەی سەنگاپور واژۆ دەکات
"
-
بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان گفتوگۆیەک لەسەر پەیماننامەی ناوبژیوانی نیویۆرک بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنانی بیانی لە عێراق بەڕێوە دەبات
-
ئابوورییەکی گونجاوتر بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە ڕێگەی پڕۆژەی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ دەستپێشخەرییەکانی ناوبژیوانى و بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵی.
بڵاوکراوە پەیوەندیدارەکان: