هێز لە یەکێتییدایە: ڕێککەوتنێك لە نێو مزگەوتەکاندا بۆ ڕێگرییکردن لە توندوتیژیی و توندڕوەیی لە شەرگات

2022 جۆزەردان 25

وێنە: مزگەوتێك لە شەرگات، سەڵاحەدین

هیچ ڕێگەیەکی باشتر نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەختییەکان لە بەرەیەکی یەکڕیز. سەرکردە ئاینییەکان لە شەرگات، سەڵاحەدین بە یەکگرتوویی چوونەتە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی وتوندڕوەیی لە پاش دیدارێکی تایبەت بە گفتوگۆکردن کە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ئاسانکاریی کرد بۆ سازکردنی  بەهاریکاریی لەگەڵ ڕێکخراوی "Un Pont Per" و هاوبەشی ناوخۆیی کە دامەزراوەی ئاشوری عێراقیی بۆ فریاگوزاریی و گەشەپێدان.

لە 21 ی نیسان دا، بەڕێوەبەری وەقفی سونیی لە شەرگات ئامادەی دیدارێك بوو لەگەڵ ڕابەرانی ئایینی وشێخان و پۆلیسی ناوخۆیی ونوێنەرانی گەنجان بۆ تاوتوێکردنی گوتاری ئایینی میانڕەو وەك بەشێك لە پڕۆژەی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگریی کۆمەڵگا بۆ ڕێگرییکردن لە توندوتیژیی وتوندڕوەیی لە چەند ناوچەیەکی دیارییکراودا بۆ گەڕانەوە لە ئەنبار ودیالە وکەرکوك ونەینەوا وسەڵاحەدین وبە پشتیوانیی حکومەتی ئەڵمانیا. لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی تایبەت بە پڕۆژەکەشدا بنیاتنانی تواناکانی لێپرسراوانی ناوخۆیی وسەرکردەکانی کۆمەڵگا و کۆمەڵی مەدەنیی ولایەنە کاراکانی بواری ئاشتیی ئەنجامدەدرێت بۆ ڕێگرییکردن لە توندوتیژیی وتوندڕوەیی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی یاسا و پەروەردە و هۆشیارکردنەوەی جڤاکیی.

 

لەو دیداری گفتوگۆیەدا لەگەڵ وەقفی سونیی لە شەرگات رێککەوتن کرا بۆ ڕێنوێنییکردنی 5 تا 7 مزگەوت بۆ باسکردنی رێگرییکردن لە توندوتیژیی وتوندڕوەیی لە وتاری ئەو هەینییەدا کە لە پاش دیدارەکە هات. لە بەر ئەوەی زۆرێك لە ناوچەکانی سەڵاحەدین لە ناوەڕاستیی ساڵی 2014 دا کەوتنە ژێر چەپۆکی داعش، هێشتا هەوڵەکانی کۆمەڵگا بەردوامن تا بکەوێتەوە سەرپێ لەو دابڕانە زۆرانەی پەیدابوون پاش ئەو ململانێیەی چەندین ساڵی خایاند، و چەند شەپۆلێك لە  گەڕاوەکان کە خاوەندارێتیی ماڵەکانیان بەدەستدەهێننەوە.

وێنە: د. يونس كامل ئەحمد. 2022.

 " توندڕەویی نەفرەتێکە لە ڕێگەیەوە نەزانەکان ئیستیغلال دەکرێن. هەر بۆیە هۆشیارکردنەوە و ڕۆشنبیرکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێویستە".

- د. یونس کامل ئەحمەد، تەمەن 54 ساڵ، توێژەر و لێپرسراوی ڕێنمایی بۆ داکۆکییکردن.

وێنە: عوسمان غانم. 2022.

"توندڕەویی پێچەوانەی پێکەوەژیان و گەشەپێدانە، دەی با یەکبگرین بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەین لاوازەکان ڕێگایەك بدۆزنەوە بۆ تاریکیی".

- عوسمان غانم ، پێشنوێژ و وتارخوێن.

وێنە: عەلی محەمەد. 2022.

 "هەریەك لە دیالۆگ وگوتاری میانڕەو ڕۆڵێکی گرنگیان لە کۆمەڵگادا هەیە، پێویستە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویی".

- عەلی محەمەد، بانگخواز.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتیی بەگەڕخست کە بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە بۆ برەودان بە کۆمەڵگای بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وپێکەوەژیاوتر لە سەرتاسەری عێراقدا.

.وێنە: مزگەوتێك لە شەرگات، سەڵاحەدین