موزیک وەک پردێک بەرەو ئاشتى: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی لە ئۆرکێسترای ئاشتی عێراقی دەکات

2022 ڕێبەندان 26

 

موستەفا زایر گوتی: " موزیک ئەو رەنگەیە کە شارێك لە شارێکی تر جیا دەکاتەوە. میوزیک بەلای عێراقییەکانەوە واتا حەز و ویست و یادەوەری. چەندان هەست و سۆز دێنە جۆش کاتێك گوێ لە گۆرانییەك یان پارچەیەك ئاواز دەگریت کە لە یادەوەریتدا هەبێت."

بۆ یەکەمجار لە ١٧ ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دا، شانۆی ئەلرەشید لە بەغدا پاش ١٨ ساڵ پڕ بوو بۆ گوێگرتن لە نمایشێکی میوزیک. شانۆکە پاش جەنگی ٢٠٠٣ کاولبوو لە پاشدا کاری نۆژەنکردنەوەى بۆ کرا. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا بە سەربەرزییەوە پشتیوانی لە موستەفا زایر دەکات کە میوزیکژەنێکى عێراقی بەناوبانگە لەگەڵ ئۆرکێستراکەی بۆ ئاشی لە یەکەم نمایشی میوزیکدا. کۆنفرانسەکە کە زیاتر لە ٥٠٠ کەس ئامادەی بوون، بە شێوەی پەخشی راستەوخۆ لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە.

ئەم ئۆرکێسترایە بەرجەستەی یەکبوون و ئاشتی و پێکەوەژیان دەکات، ئەندامەکانی لە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەدین و ناسریە و واسیت و بابل و بەسڕەوە هاتبوون کە چواریان ئافرەت بوون.

 

موستەفا زایر بیرۆکەی ئەم ئۆرکێسترایەی ژەنینی عودەی لەکاتی راهێنانکردن بە خوێندکارەکانیدا بۆ هاتووە.

لەو بارەیەشەوە گوتی: "وا هەستم دەکرد ئەم ئافرەت و پیاوە گەنجانە داکۆکیکارن لە ئاشتی و لە رووخساریاندا دیارە، پڕن لە میهرەبانی و پەخشکردنی ووزەی خۆشەویستی و ئاشتەوایی."

 

ئامادەکاری بۆ ئۆرکێستراکە لە سەرەتای ٢٠٢١ دا بە کۆبونەوە و هەماهەنگیکردن لەڕێی ئینتەرنێنتەوە دەستی پێکرد. ئەندامەکان هەفتانە دوو رۆژ راهێنانیان دەکرد و لەکاتی نزیکبوونەوە لە بەرواری نمایشەکەدا لە مانگی کانونی یەکەمدا رۆژانە راهێنانیان دەکرد.

 

موستەفا گوتیشی "ئەو هەموو خۆشەویستی و دڵخۆشیەی لە ئامادەوبوانەوە هەستی پێدەکرا لە ١٧ ی کانونی یەکەمدا بەراستی باس ناکرێت. بەپەرۆشن بۆ نمایشی داهاتوومان."

هەنگاوی دووهەمی ئۆرکێسترای ئاشتی سەردانیکردنی پارێزگا عێراقییەکان لە خۆ دەگرێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان و نمایشکردن بۆ ئەوانەی ناتوانن بە ئاسانی بگەنە بەغدا.

موستەفا گوتى: "بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاوبەشێکی کاریگەرە چونکە پشتیوانی لە هونەر و میوزیک دەکەن بەوەی هونەر و میوزیک رۆڵێکی ئەرێنییان هەیە لە بنیادنانی توانستی کەسەکان بۆ گۆڕینی خۆیان بەرەو باشتر."

 

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەی بەگەڕخست بەناوی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیەوە بۆ برەودان بە کۆمەڵگای بەهێزتر و ئاشتیخوازتر و پێکەوەژیاوتر لە سەرتاسەری عێراقدا. لایەنی راگەیاندنی ئەم بەرنامەیە وەکو بەشێك لە فرەچەشنییەکەى پشتیوانی لە میوزیک ژەن و هونەرمەندان و کەسانی کاریگەر دەکات لە داکۆکیکردن بۆ ئاشتی و یەکبووندا.

.