پێشكەشكردنی پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە عەیازییە بۆ خێزانە گەڕاوەکان و ئەو كۆمەڵگایەی كە لەو ناوچەیدا دەژین
دانانی تەندروستی دەروونی وەک كارێكی لەپێشینە:
2021 سەرماوەز 18
وێنە: بەشداربووانی وۆرکشۆپ، 2021.
لە عێراقدا قەیرانی کتوپڕی گەورەی وەکو ململانێی توندوتیژ و نەبوونی گوزەران ماوەیەکی لەڕادە بەدەرە پێش تەندروستی دەروونی و پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی کەوتووە. دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی زۆر گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگایەکی تەندروست و پێکەوەژیاو، بەتایبەتی لە کۆمەڵگای خێزانە گەڕاوەکاندا، کە ئاوارە ناوخۆییەکان تیایاندا ، بۆ یەکەمجار پاش چەندان ساڵ لە ئاوارەبوون، گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵەکانیان.
لە بەرواری 25 تا 27 ی تشرینی یەکەمدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا وۆرکشۆپێکی لەسەر خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانیی دەروونی-کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی بۆ بیست کارمەندی کۆمەڵایەتی لە ناحیەی عەیازییە ڕێکخست لە نەینەوادا. دوابەدوای ڕاهێنانەکە، کارمەندە کۆمەڵایەتییەکان خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی بۆ 200 ئەندامی کۆمەڵگا لە عەیازییەدا دابین دەکەن ، بە ئاوارە ناوخۆییە گەڕاوەکان و ئەو خانەوادانەشەوە کە گومان دەکرێت پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووبێت کە بەهۆی کار و بڕیارەکانی خزم و ناسیاوەکانیانەوە، کە چیتر پەیوەندییان پێوە نەماون، نەهامەتییەکى زۆریان چەشتووە.
وێنە: بەشداربووانی وۆرکشۆپ، 2021.
خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی دەروونی-کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونی یەکێكن لە پێکهاتەکانی (پشتیوانی بۆ پڕۆژەی ئاشتەوایی و یەکخستنەوەی عەیازییە) کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی عێراقی بۆ پەرەپێداندا جێبەجێ کراوە. لەگەڵ ئەمەشدا، پڕۆژەکە ڕاهێنانی پیشەیی و کار و بەخشینی پارەی کەم بە کارە بچووکە ناوخۆییەکان لەخۆ دەگرێت.
وێنە: نەوار، 2021
نەوار، 35 ساڵان، کارمەندی کۆمەڵایەتی
"ئەم ڕاهێنانە بووە هۆی باشترکردنی متمانەمان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئەوەی دووپات کردەوە کە هاوکاری نهێنی سەرکەوتنە. ئەم ڕاهێنانە تواناکانمانى لە بوارى دەستنیشانکردنی نەخۆشییە دەروونیەکان و کاریگەرییان لەسەر تاکەکان و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بەرز کردەوە."
وێنە: ئەمنە، 2021
ئەمنە، 29 ساڵان، کارمەندی کۆمەڵایەتی
"دەمەوێت جەخت بکەمەوە سەر یارمەتیدانی ژنان و منداڵان لەڕێی باشترکردنی متمانە بەخۆبوونیان و یارمەتیدانیانەوە لە پلاندانان بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانیان لە ژیانی تایبەتی و پیشەییاندا."
وێنە: محەمەد، کارمەندی کۆمەڵایەتی
محەمەد، 30 ساڵان، کارمەندی کۆمەڵایەتی
"دوابەدوای ئەم ڕاهێنانە، کار بۆ باشترکردنی یەکخستنەوە لەناو کۆمەڵگاکەماندا دەکەین لەڕێی دانیشتنەکانی هوشیاری و گفتوگۆی بەکۆمەڵەوە، هەروەها لەڕێی دانانی لیژنەی پاراستنی منداڵ و لیژنەی سەرکردە ناوخۆییەکان و جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییە کۆمەڵگاییەکان."
پشتیوانیکردنى پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا بەرنامەیەکی پێنج ساڵەیە کە لە کانونی یەکەمی 2020 دا بەمەبەستى باشترکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان بەگەڕخراوە لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.