وۆرك شۆپێکی ڕاوێژکاری لەمەڕ پڕۆژە یاسای ناوبژیوانی بازرگانی وپەیماننامەی نیویۆرك بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی فەراهەمکردنى زەمینەی گەشەی ئابووری لە عێراقدا

2022 March 14

بەوپێیەی عێراق بەم دواییە چووە نێو پەیماننامەی نیویۆركەوە پەیوەندییدار بە بڕیارەکانى ناوبژیوانى بیانى وجێبەجێ کردنیان کە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ دا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، وۆرك شۆپێکی ڕاوێژکاری لە ماوەی نێوان ٣ بۆ ٥ ى ئادار لە شاری هەولێر ئەنجامدا بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە بۆ دڵنیابوون لە یەکانگیربوونی لەگەڵ پابەندبوونەکانی عێراقدا بەو پەیماننامە نێودەوڵەتییەوە.

وۆرك شۆپەکە بە ئامادەبوونی ٢٦ نوێنەر ئەنجامدرا لە لیژنەی یاسادانانی ڕاسپێردراو بە داڕشتنی پڕۆژە یاساکە وبەڕێوەبەرە گشتییەکان وڕاوێژکارە یاساییەکانی حکومەتی فیدراڵ وحکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق وژوورە بازرگانییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی وکەرتی تایبەتەوە.

لە ئێستادا عێراق پێویستییەکی یەکجار گەورەی بە گەشەپێدانی ئابووری هەیە بۆ خۆلادان لە کەوتنە داوی لاوازی و فەراهەمکردنی زەمینەی سەقامگیری وگەشەی ئابووری.

دامەزراندنی میکانیزمەکانی ڕێگەچارە جێگرەوەکانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە  بازرگانییەکان، لە ئاماژەیەکدا بۆ هەر ڕێگەگەلێکی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان لە دەرەوەی هۆڵی دادگادا، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەدییهێنانی ژینگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە عێراقدا.

هاوکات بنیاتنانی زەمینەی یاسایی بۆ ناوبژیوانى ونێوەندگیری بابەتێکی یەکجار گرینگە بۆ فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ وەبەرهێنان لەپێناو ڕاکێشانی وەبەرهێنانی زیاتر وبرەودان بە مامەڵەى بازرگانی لە نێوان سنوورەکاندا وڕەخساندنی هەلی کار بۆ هەزاران عێراقی، کە ئەمەش لە کرۆکی کارکردنی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێداندایە لەسەر هەشتەمین ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام (کاری شاییستە وگەشەی ئابووری).


decent work and economic growth).

بایەخدانی ئەم ڕاوێژکارییە بە شێوەیەکی بەرچاو چڕکرابووەوە لەسەر خستنەڕووی توانای فەراهەمبوونى دادپەروەری نافەرمی، بە تایبەتی پەنابردن بۆ ڕێگەچارە جێگرەوەکانى یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان بە یەکسانی بە کۆمپانیا ناوخۆییەکانی عێراق بدرێت.   

دانیشتنەکانی ئەم وۆرك شۆپە کە سێ ڕۆژی خایاند، بووە کۆڕبەندێك بۆ نوێنەرەکان بۆ تاوتوێکردنی باشترین پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکان و لێژنەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یاساى بازرگانى نێودەوڵەتى (ئونسيترال) ى تایبەت بە ناوبژیوانى و  نێوەندگیرى، کە کۆمەڵێكی گشتگییر لە یاسا کردارییەکان دەخاتە بەردەست و دەکرێت لایەنەکان لەسەر بنەمای ئەو یاسایانە لەسەر بەڕێوەچوونی ڕێکارەکانى ناوبژیوانى ڕێکبکەون کە دەرەنجامی پەیوەندییە بازرگانییەکانیانن، وبەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن لە پرۆسە ناوبژیوانىییە تایبەتمەندەکان و لە پرۆسەکانی ناوبژیوانیشدا کە دامەزراوەیەکی ناوبژیوانى ڕایی دەکات. هەروەها نوێنەرەکان پێداچوونەوەیان کرد بە پەیماننامەی نیویۆرکدا کە بریتییە لە پەیماننامەی پەیوەندییدار بە بڕیارە بیانییەکانی ناوبژیوانى وجێبەجێ کردنیان وڕێککەوتننامەی سەنگافورە بۆ نێوەندگیری کە چوارچێوەیەکی یەکخراو وکاریگەرە بۆ ڕێککەوتنەکانی یەکلاکردنەوە نێودەوڵەتییەکان کە لەئەنجامی نێوەندگیرییەوە دێنە کایەوە بۆ پتەوترکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ ئەوەی کۆڕبەندەکە بتوانێت بگاتە گەڵاڵەیەکی پێشکەوتووتری پڕۆژە یاسای ناوبژیوانى لە عێراقدا.