زانیاریی خێرا: بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADP
زانیاریی خێرا: بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADP
2016 خەرمانان 2
وەک بەدەنگەوە هاتنێک بۆ پڕۆسەی بەشبەشبووی پەرەپێدانی ناوخۆیی لە عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بەردەوامبووە لە پشتیوانیکردنی پارێزگاکان لە بواری بنیادنانی توانادا بۆ پلاندانانی کاریگەر و جێبەجێکردنی ستراتیجییەکانی پەرەپێدانی ناوخۆ لە ڕێی بە بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکان LADP
پڕۆگرامەکە کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا EU ەوە کۆمەک دەکرێت، وا دانراوە کە ماوە ٣ ساڵ بخایەنێت تاکو ١٢ پارێزگای ئەنبار و بەسڕە و دیالە و دهۆک و هەولێر و کەرکوک و میسان و موثەنا و نەینەوا و قادسیە و سەڵاحەدین و سلێمانی بکاتە ئامانج.
لاپەڕەی زانیارییە خێراکان ئەنجامە سەرەکییەکانی بەدەستهێنان لەساڵی ٢٠١٥دا پوختە دەکات
خاڵە بەرچاوەکان
- ١٢ لیژنەی ڕێنیشاندەری پارێزگا دامەزرێنراون، لەناویشیاندا لیژنە بۆ کێشەکانی ژنان و CSO بوونیان هەیە.
- پشتیوانیی ٩ پارێزگا کراوە بۆ دروستکردنی پلانی کار.
- بیرۆکەی ٣ ستراتیجیی پەرەپێدانی پارێزگا بۆ پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر و سلێمانی دانراون.
- ستراتیجیی شارستانیی نیشتیمانی و شارستانیی پارێزگا دەستپێکراوە.