پەڕەی ڕاستییەکان: سەقامگیرکردنی فراوانکراو

English

pdf (1MB)

Download

پەڕەی ڕاستییەکان: سەقامگیرکردنی فراوانکراو

2016 November 12

لە نیسانی ٢٠١٦ دا، UNDP کەناڵی دووهەمیی سەقامگیرکردنی کردەوە بە ناوی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی فراوانکراو (FFES). ئەم دامەزراوەیە میکانیزمێکی دەستبەجێیە دانراوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان بە خێرایی لەپاش سەقامگیرکردن لەڕێی دابینکردنی هەلی کاری زۆرەوە لە ناوچە تازە ڕزگارکراوەکاندا لە شارەکان و سەقامگیرکردنی پەیوەندی نێوان قەزا ڕزگارکراوەکان.

ئامانجی FFES بریتیە لە خێرا جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی مامناوەندی کاریگەریی کەمتێچوو لە ناوچە ئازادکراوەکاندا. لەبری خۆ خستنە مەترسییەوە بەهۆی لەمپەرەکانی خاوبونەوەی کارەکانی بنیادنان لە هەستەوەرترین شار و قەزاکانی وڵاتەکەدا، دامەزراوەی FFES لەسەر ئەو پەیوەندیانەی لە ئاستی حکومەتی فیدڕاڵی و پارێزگاکان و قەزاکاندا دروستبوون لە ماوەی سەقامگیرکردنی دەستبەجێدا کاردەکات بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی بەرەوپێشچوونەکان.

خاڵە بەرچاوەکان

  • FFES دەیەوێت دەستبەجێ ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بخاتە کارەوە
  • کۆی خەرجییە پێویستەکان کە خەمڵێنراون لەماوەی دووخاڵی ڕابردوودا بریتیە لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی
  • FFES جەختدەکاتەوە لەسەر دووبارە چاککردنەوەی دامەزراوە گشتیە گەورەکان و چاککردنەوەی بەشەکانی پەیوەست بە گواستنەوە و کارەبا و پاکژیی و کشتوکاڵی پەیوەست بە شارە ئازادکراوەکانەوە
Document Type
Regions and Countries