پەڕاوى زانیاریەکان: پڕۆژەى سۆمەریون ى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە

English

pdf (1MB)

Download

پەڕاوى زانیاریەکان: پڕۆژەى سۆمەریون ى کۆمەککراو لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە

2020 November 3

پڕۆژەى سۆمەریون: لاوانى سۆمەرى بۆ پەرەپێدانى ئابوورى و کەلەپورى کلتورى پشتیوانى لە گەشەى ئابوورى کۆمەڵایەتى دەکات لە ڕێگەى گەشتیارى ژینگەیى و پاراستنى کەلەپورى فەرهەنگییەوە لە پارێزگاى زیقار لە باشورى عێراق.

ئەم پڕۆژەیە، کە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک دەکرێت، لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشى لەگەڵ پارێزگاى زیقار و ڕێکخراوە ناحکومییەکانى وەک Un Ponte Per و حمات دیجلە و پڕۆژەکانى سەفینە و ستۆدیۆى کارلۆ لیۆپاردییەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەمەش بەشێکە لە بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عیراقدا لە ڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە.

پەڕاوى زانیاریەکان ئامانج و چاڵاکییەکان دەخاتە ڕوو.

گرینگترینیان ئەمانەن:

  • یەکیتى ئەوروپا کۆمەکى پڕۆژەکەى کردووە بە بڕى ٢ ملیۆن دۆلارى ئەمریکە لەماوەى دوو ساڵدا.
  • ئامانجى سۆمەریون بریتییە لە ناساندنى پارێزگاى زیقار وەک شوێنێکى گەشتیارى.
  • پێشینەى کارەکانى پڕۆژەکە بریتین لە پارێزگاریکردن لە ژێرخانى گەشتیارى لە ناوچەى ئور و زۆنگاوەکان و بنیاتنانى تواناى کەسى و ڕەخساندنى هەلى کار، بەتایبەتى لە نێو لاوان و ئافرەتاندا.
Document Type
Regions and Countries