برەودان بە دادپەروەرى بۆ سنووردارکردنى گەندەڵى لە عێراقدا

برەودان بە دادپەروەرى بۆ سنووردارکردنى گەندەڵى لە عێراقدا

2021 May 23

پڕۆژەکە، بەناونیشانى" پشتیوانیکردنى دەستپێشخەرییە دادپەروەرییەکان بۆ سنوردارکردنى گەندەڵى و برەودان بە چارەسەرکردنى ناکۆکییە بازرگانییەکان" کە لەلایەن یەکێتى ئەوروپاوە کۆمەک کراوە، کار لەسەر هەوڵە نیشتیمانییە عێراقییەکان دەکات بۆ باشترکردنى شەفافیەت و بەرپرسیارێتى لەسەرانسەرى دامەزراوەکانى دەوڵەت و پشتیوانى عێراق دەکات بۆ ئەوەى بەدەم پابەندییە نیشتیمانى و نێودەوڵەتییەکانیەوە بچێت لە بوارى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵیدا. هەروەها هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنى  بوارى یاسادانان و چوارچێوە ستراتیژییەکانى دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و پشتیوانى کەرتى دادوەرى دەکات بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى باشتر پڕۆسەکانى بەرنگاربوونەوەى گەندەڵى بەڕێوەببەن و لەهەمان کاتدا برەو بە پەرەسەندنى دادگا بازرگانییەکان و میکانیزمەکانى حوکمدان دەدات. ئەمەش دەبێتە بەهێزکردنى کۆمەڵگاى مەدەنى عێراقى بۆئەوەى ڕۆڵێکى چاالاکتر بگێڕێت.

Document Type
Regions and Countries