برەودان بە کەمکردنەوەى دەرهاویشتنى کاربۆن لەڕێگەى تەکنیکەکانى کارایى وزە

ناوی پڕۆژە: برەودان بە کەمکردنەوەى دەرهاویشتنى کاربۆن لەڕێگەى تەکنیکەکانى کارایى وزە
حاڵەت: بەردەوامە
ماوە: 2020-2021
بوجە: 150,000 دۆلاری ئەمریكی
ڕووماڵی گوگرافی: بەغدا
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 7: وزەی پاك و هەرزان، وئامانجی 13: ڕێوشوێنه‌كان بۆ گۆڕانی کەش وهه‌وا
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق 

پوختەی پڕۆژە

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پەرەدەدات بە پڕۆژەیەکی پێنج ساڵە بە ناوی 'برەودان بە کەمکردنەوەی کاربۆنى دەرهاویشتوو لەڕێی تەکنیکەکانی کارایەتی وزەوە لە شاری بەغدا' دوابەدوای پشتیوانی لەلایەن کۆمەکیی ستونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ دامەزراوەی ژینگەی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی حکومەتی عێراق.

چالاکیەکانی پڕۆژەکە بە ڕاوێژ لەگەڵ بەرژەوەندیدارە پەیوەندیدارەکانەوە پەرەیان پێدەدرێت وەک کەرتی تایبەت بە پشتیوانی تەکنیکییەوە لەلایەن شارەزایانی نێودەوڵەتی و نیشتیمانی لە بواری کارایەتی وزەدا. خاڵە سەرەکییەکانى دەستپێشخەریکردن لەڕێی هەلسەنگاندنی بناغەی سیاسەتەکانی یاسادانان و یاساو و باشترین کردە بۆ چارەسەرە تەکنیکیەکان لە کارایەتی ووزە بۆ ژێرخاندا دادەنرێت بەمەبەستی دەستنیشانکردنی بیردۆزێکى گونجاوی گۆڕانکاری.

ڕێنماییەکانی دامەزراوەی ژینگەی جیهانی دڵنیایی دەدەن لەوەی بەڵگەنامەی پڕۆژەکە بە وریاییەوە دیزاینکراوە و ئامانج و پێوەر و ڕێکاریەکانى کەمکردنەوەی گونجاوى مەترسییەکانى هەیە. پێوەرە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان دەپشکنرێن و ڕێکاری کەمکردنەوەی پێویست دانراون و پلانی چاڵاکى ڕەگەزی دادەنرێت بۆ دڵنیابوون لە گشتاندنی ڕەگەزی لە پڕۆژەکەدا.

 

 

تاكو ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

ئامانج بریتیە لە پەرەپێدانی پڕۆژەیەك کە پشتیوانی بکات لە:

برەودان بە داهێنان و تەکنۆلۆژیای گواستنەوەی وزەی بەردەوام و خێراکردنی لەخۆگرتنی کارایى ووزە

توانادارکردنی سیاسەت چوارچێوەى کاری دامەزراوە و یاسادانان بۆ پشتیوانیکردنی پەرەپێدانی بەرنامەکانی کارایەتی وزە و جێبەجێکردن لە کەرتی بیناسازیدا.

توانستی بەهێزکراوی تاکەکەسی و دامەزراوەیی لەسەر ئاستی نیشتیمانی وەکو شارەزایی لە یاساکانی بیناسازی و پێوەرەکانی و زانیارى تەکنیکى بوارى کارایى وزە لە کەرتی بیناسازیدا.

دەستنیشانکردنی خاڵە سەرەکییەکانى دەستپێشخەرییەکە بۆ تاقیکردنەوەی چارەسەرەکانی کارایى وزە.