بەهێزکردنی قبوڵكردنی جڤاکیی بۆ یەکخستنەوە لە عێراقدا

2022 October 12

وێنە: بەشداربووانی وۆرکشۆپ 2022

یەکێك لە کارە لە پێشینە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراق دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئەو کەسانەیە کە لە جڤاکەکانیان دوورکەوتوونەتەوە و دابڕاون پاش ململانێ لەگەڵ رێكخراوی داعش. بەشێکی گرنگی ئەمەش دەستەبەرکردنی ئامادەیی جڤاکییە بۆ قبوڵکردن، لە ڕێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و تێگەیشتن سەبارەت بەو خێزانانەی وەها لێیان دەڕوانرێت کە پەیوەندییان  بە داعشەوە هەبووە وناویان بە لەکەداربوو دەمێنێتەوە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشیی کاردەکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتە خۆجێییەکان وسەرکردە جڤاکییەکان وسەرۆك هۆزەکان و ڕابەرە ئاینییەکان وگەنجان وژنان بۆ ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ویەکخستنەوەیان لەو ناوچانەی لێوەی هاتوون لە پارێزگا ئازادکراوەکانی ئەنبار ونەینەوا وسەڵاحەدین.

بە پشتیوانیی حکومەتی ژاپۆن، لە 17 تا 29 ی ئەیلول، زنجیرەیەك وۆرك شۆپ بۆ نزیکەی 200 بەشداربوو لە ناوچەكانی ڕوممانە و قائیم لە ئەنبار وئەلمحەلەبیە لە نەینەوا و بێجی وشەرگات و دووزخورماتوو لە سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

هەر پارێزگایەك ڕاهێنانی چڕوپڕیان وەگرتووە لەسەر نێوەندگیریی و گۆڕینی ململانێکان لە ڕێی دوو وۆرك شۆپەوە، یەکەمیان تایبەت بوو بە ئەندامانی جڤاك وسەرکردە ناوخۆییەکان وژنانی سەرکردە، وئەوی تریان بە بەشداریی دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و لیژنەکانی ئاشتیی ناوخۆیی بوو بۆ بنیاتنانی تواناکانیان لە هاندانی یەکخستنەوە و ڕێگریکردن لە توندڕەویی وتوندوتیژیی . ئەم رێبازە دوولایەنەیە دڵنیایی دەدات لەوەی هەموو ئەو چین وتوێژانەی کۆمەڵگا کە بەشدارن لە پرۆسەی یەکخستنەوە لە جڤاکەکەدا ئەو ڕاهێنان و بنیاتنانی توانایە وەردەگرن کە پێویستیانە.

وێنە: ئەحمەد 2022

" ئەم ڕاهێنانە زانین بڵاودەکاتەوە لەسەر هەنگاوەکانی وەرگرتنی گەڕاوەکان بۆ یەکخستنەوە.وبایەخ چڕکردنەوە لەسەر کارامەییەکانی پەیوەست بە نێوەندگیریی كە زۆر گرنگە بۆ ئەم پرۆسەیە".

- ئەحمەد، ئیمام (پێشنوێژ) ومامۆستا

- لە 17-18ی ئەیلول لە ڕوممانەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.

وێنە: پارێزگار خالد 2022

"ئەم بابەتانە زۆر گرنگن بۆ کەسە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا. ڕۆڵی ژنان بە تایبەتیی لە هۆشیارکردنەوەدا گرنگە، بەو پێیەی زۆربەی گەڕاوەکان ژن و منداڵن".

- خالد ئەلمهەنا، قایمقامی ڕوممانە، ئەنبار.

- لە 17-18ی ئەیلول لە ڕوممانەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.

وێنە: ئیسرا ٢٠٢٢

 " ئەم وۆرك شۆپانە تواناکانی ژنان بنیات دەنێن بۆ دانوستاندن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتیی پەیوەست بە گەڕانەوەی خێزانەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان کە لێوەی هاتوون. ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ بەشداریکردنی ژنان لە یەکخستنەوەی جڤاکییدا".

- ئیسرا، جێگری بەڕێوەبەری گروپی گەنجانی خۆبەخش، بێجی، سەڵاحەدین.

- لە 19-20 ی ئەیلول لە بێجییەوە لە سەڵاحەدین بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.

وێنە: عەقید عومەر 2022

"ئێمە دەبێت دڵنیا بین لەوەی ئەندامانی جڤاکیی هەن کە بە شێوەیەکی دروست ڕاهێنراون بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەت ویەکخستنەوەی خێزانە ئاوارەبووەکان".

- عەقید عومەر، ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ.

- لە 24-25 ی ئەیلول لە قائیمەوە لە ئەنبار بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی وگۆڕینی ململانێ.

وێنە: پارێزگار قاسم 2022

"ئێمە هانی زۆر کەسمان داوە بگەڕێنەوە بۆ تەلەعەفەر – هەم بە تاکە کەسیی هەمیش بە کۆمەڵ. پێویستە متمانە بەو کەسانە بدەین کە ئارەزووی گەڕانەوە دەکەن و هانی خێزانەکانی دیکەش بدەین بۆ گەڕانەوە. ئێستا زۆربەی گەڕاوەکان ژیانێکی ئاسایی دەژین، منداڵان گەڕاونەتەوە قوتابخانە، گەورەکان هاوسەرگیریی دەکەن و کار دەدۆزنەوە".

- قاسم محەمەد شەریف، قایمقامی تەلەعفەر، نەینەوا.

- لە 28-29ی ئەیلول لە تەلەعفەرەوە لە نەینەوا بەشدارییکردووە لە ڕاهێنان لەسەر نێوەندگیریی و ڕێگریکردن لە توندڕەویی وتوندوتیژیی.

 بەرنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیی بەگەڕخست كە ماوەكەی پێنج ساڵە بۆ برەودان بە كۆمەڵگایەكی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وگشتگیرتر لە هەموو عێراقدا.