بهمهبهستى هاندان وفهراههمكردنى دهرفهتێكى یهكسان بۆ ئافرهتان بۆ ئهوهى ڕۆڵێكى كاریگهریان ههبێت وهكو چاڵاكوان لهكۆمهڵگادا و بەهۆی گرنگی وبەهێزیی سیاسییەوە، بەشداربوون وبههێزكردنى پێگهى خانمان لە حکومەتی دیموکراتی عێراقدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان وەکو بەشێك لە بەرنامەکەی خۆی بۆ حوکمڕانی بۆ بەهێزکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراقدا، دەستپێشخەریەكی ئەنجامدا بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی توانستی 200 خانمی پاڵێوراو لە چەندان دەستەی سیاسی دا کە بەشداربوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم دواییانەی عێراقدا.
پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن دەبێت خانمان لەخۆبگرێت لەگەڵ دركکردن بە هەڵومەرجە تایبەتی و پێویستیەکانی ئەو هەڵومەرجە. بەشداربوونی خانمان و نوێنەرایەتی کردنیان پشتیوانی لێدەکرێت لەلایەن چەندان لایەنی نێودەوڵەتیەوە، لەوانە ڕێكەوتننامهى لابردنى هەموو شێوهكانى جياكارى دژى ئافرەتان، بەیاننامەی پەکین و سەکۆی کار، بڕیارى 1325ئهنجومهنى ئاسایشى نهتهوهیهکگرتووهکان، بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بەشداربوونی خانمان و سیاسەت، ئەجێندای 2030. ئەم لایەنانە درك بەوە دەکەن بەشداربوونی خانمان زۆر گرنگە بۆ دیموکراسیەت ولایەنێکی سەرەکیە بۆ بەدەستهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام وئاشتی.
ئەم دەستپێشخەریە ئامانج لێی بریتیە لە بەهێزکردنی توانستی خانمانی پاڵێوراو لەلایەن تیمێك لە شارەزایانی یاسای هەڵبژاردن وڕێککاریەکانی و کارامەییەکانی ڕابەرێتیکردن و پەیوەندیكردن بە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی گشتی (چاوپێکەوتنەکان و وتاری گشتی) و داڕشتنی پەیامی سیاسی و هەڵمەتی سیاسی و گرنگی یەکسانی ڕەگەزیی. ئەم ڕاهێنانە ئەنجامدرا بە هەماهەنگی لهگهڵ دامهزراوهى ئووم ئهلهیهتیم بۆ پهرهپێدان کە ڕێکخراوێکی ناحکومیی ناوخۆییە، ڕاهێنانەکە پێكهاتووە لە هەشت وۆرکشۆپ و هەر وۆرکشۆپێکیان 25 خانمی بە ئامانج گرتووە. سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی دروستکرا بۆ پاڵێوراوە بەشداربووەکان لە بەرنامەکەدا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و پرسیارەکان لەڕێی فەیسبوک و ڤایبەرەوە. هەموو چاوپێکەوتنەکانی پاڵێوراوەکان کۆکراونەتەوە و لە كهناڵێکی یوتیبودا بڵاوکراونەتەوە لە 15 ی نیسانەوە تا ئێستا.
بەڕێوەبەری بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان لە عێراق، بەڕێز جێراردۆ نۆتۆ وتی "یەکسانی ڕەگەزی و بەشداربوونی خانمان لە سیاسەتدا بریتین لە ناوەرۆکی ئەجێندای 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام. بەڕاستی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 5 لقی 5.5 ئامانجی لەوەگرتووە دڵنیابوون هەبێت لە بەشداربوونی تەواوەتی 'خانمان بە شێوەیەکی کارا و هەلەی یەکسانیان هەبێت بۆ ڕابەرایەتیکردن لە سەرجەم ئاستەکانی بڕیاردانی سیاسی و ئابووری و ژیانی گشتیدا'، ئەمانە هەمووی لایەنی گرنگ و پێویستن بۆ دامەزراندنی دامەزراوەکان بە شێوەیەکی گشتگیر لە هەموو ئاستەکاندا، وەکو لە ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام ژمارە 16 دا ئاماژهى پێكراوه"
ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی سکرتێری گشتی لەسەر بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام (E/2017/66) ئەوەی دەرخست "لە جیهاندا، بەشداربوونی خانمان لە یەك لایەن یان پلە نزمەکانی پەرلەمانی نیشتیمانیدا گەشتۆتە لەسەدا 23.4 کە تەنها 10 خاڵ بەرزترە لە ساڵی 2000. ئەم بەرەوپێشچوونە نزمە ئەوە پێشنیاردەکات کە پابەندبوونی بەهێزتری سیاسی و پێوانەی بەهێزتر پێویستن بۆ بەهێزکردنی بەشداربوونی خانمان و بەهێزکردنیان." لە وڵاتە عەرەبیەکاندا، تێكڕای ڕێژەی بەشداربوونی خانمان لە پەرلەمانی نیشتیمانیدا تەنها سەدا 18 یە. ئەمەش دووهەم نزمترین ئاستی بەشداربوونە بۆ نوێنەرایەتیکردنی مێینە.
پسپۆری ڕەگەز لە بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان، خاتوو سوندوس عەباس، وتی " بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان تەنها باوەڕی بە گرنگی پشتیوانیکردنی بەشداربوونی خانمان نیە لە پرۆسەی سیاسیدا، بەڵکو باوەڕی تەواوەتی هەیە بەوەی ڕۆلە سەرەکیەکانی خانمان لە ئاستەکانی سیاسەتدا و ئەو بەها گرنگانەی خانمان دەیهێننە کایەی سیاسیەوە هەیە، کەواتە بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان تیمی ڕەگەزیی برەوپێدەدات لە كۆمیسۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكاندا بە ئامڕاز و شێوازی تەواوەوە بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی یەکسانی ڕەگەزیی لە پڕۆسەی هەڵبژاردندا."
د. ئەمیرە ئەلبەلدەوی بەڕێوەبەری دامهزراوهى ئووم ئهلهیهتیم بۆ پهرهپێدان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵانی 2005-2010 دا وتی "هەرچەندە دەستوری عێراق بەندی 49- بەشی 4 ڕێژەی خانمانی دیاریکردووە لە ئەنجومەنی نوێنەران دا کە کەمتر نەبێت لە سەدا 25 و هەرچەندە ژمارەکە 84 یشی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا کاریگەریەکە زۆر سنوردار بوو وە نەبووە یەکگرتنەوە لەگەڵ پێشبینیەکانی خەڵكیدا. سەرباری ئەمە، زۆرینەی سەرۆك لیستەکانی هەڵبژاردن وتویانە ڕێژەیەکی بەرز دادەنێن بۆ پاڵێوراوی نوێ کە پێویستە بۆ پشتیوانیکردنی باشترکردن و بەهێزکردنی توانستی خانمان، تا بتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر بەشداربن لە هەڵبژاردندا. بەڕای ئێمە ئەم جۆرە دەستپێشخەریە زۆر گرنگە بۆ بەهێزکردنی بەشداربوونی خانمان لە عێراقدا."
د. نەدا شاکر، پرۆفیسۆر لە زانکۆی بەغدا و یەکێك لە خانمە پەرلەمانتارەکان، وتی "من لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریم کرد بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان لەڕێی ئەو یاسایانەی مامەڵە دەکات لەگەڵ وەبەرهێنان لە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیەکاندا، دەستپێشخەریەکەی بهرنامهى نهتهوهیهكگرتووهكان بۆ پهرپێدان زۆر بەسوودبوو بەڵام دەبێت چەندان مانگ پێش هەڵبژاردن دەست پێبکات بۆ ئەوەی خانمانی پاڵێوراو ئەوپەڕێ سودی لێوەربگرن. بەهۆی ئەوەی من کارامەیی و ئامڕازە پێویستەکانم هەیە، دەمەوێت بەرەیەکی پەرلەمانی دروستبکەم کە بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات. هیوادارم خانمە پەرلەمانتارەکان بتوانن بەرەیەك دروست بکەن کە ڕۆلێکی سەرەکی هەبێت لە پەرلەماندا."
بۆ زانیارى زیاتر پهیوهندى بكهن به
سوندوس عەباس، پسپۆڕی ڕەگەزیی. (م): 009647801976464