پڕۆژەی هاوبەشیەکانی نێوان هاوتاکان بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی بەڕێوەبردنی لامەرکەزی لە خزمەتگوزایە گشتیەکان لە عێراقدا

2022 November 2

 

عێراق لە بەرەوپێشچوونەدایە لە ڕوانگەیەوە کە چۆن خزمەتگوزاریە گشتیەکان پێشکەش دەکرێن، داخوازیەکانی خەڵک بە دیدەهێنرێت هەروەها چارەسەری درێژمەودا و بەردەوام بۆ کارە لەپێشینیەکانی کە بەردەوام لە گۆڕاندان دەدۆزرێتەوە. بەم شێوەیە، لامەرکەزی دەبێتە هۆی بەنرخکردنی بەرەوپێشچوونی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە عێراق لە ڕێگەی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر و شەفافی دەمەزراوەکانی حکومەتی ناوخۆیی و خزمەتگوزاریە گشتییەکان.

لەم چوارچێوەیەدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، هەستا بە سازدانی وۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە لە نێوان ڕۆژانی 11 بۆ 13ی تشرینی یەکەم بۆ 30 کاربەدەستی حکومەتی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەلاحەدین، ئەنبار، هەولێر، دهۆک، سلێمانی، بەسڕا، زیقار و میسان بۆ دەستنیشانکردنی دەستکەوتەکانی پڕۆژەی نێوان هاوتاکان لە نێوان پارێزگاکانی عێراق و هاوبەشە ئەوروپیەکانیان. وۆرکشۆپەکە ئامانجی بوو کە باشترین کارەکان و وانەکانی کە لە پڕۆژەکەوە بەدەست هاتوون لە نێوان پارێزگاکان بخاتەڕوو و هەروەها ئاسانکاریبکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە نێوان بەشداربوون و پێشکەشکردنی چەمکی داهێنەرانە تاوەکو کاربەدەستانی ناوخۆیی بتوانن لەو ڕێگەیەوە بەشێوەیەکی ستراتیژی دەستپێشخەریە ناوخۆییەکانی پەرەپێدان بخەنە پێشینەی کارەکانیان.

پڕۆژەی نێوان هاوتاکان زنجیرەیەک هەماهەنگیە لە نێوان پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، ئەنبار، هەولێر، دهۆک، سلێمانی، بەسڕا، زیقار و میسان و هاوبەشیە ئەوروپییەکان؛ فەڕەنسا، سوید، ئیتاڵیا، ئەلبانیا و سلۆڤینیا. هاوبەشییەکان تیشکیان خستەسەر سێکتەرە لە پێشینەیەکانی پارێزگاکانی عێراق، وەک وزی خۆر، پەروەردەی گشتگیر، کشتوکاڵ، بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، ڕەخساندنی هەلی کار و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان.

 

 

دکتۆر ماهر ‌‌حماد جوهان، جێگری وەزیری پلاندانان بۆ کاروپاری تەکنیکی لە وەزارەتی پلاندانان، لە ميانى بەشداریکردن لە وۆرکشۆپەکە، گوتی:" پڕۆژەی نێوان هاوتاکان هاوکاری گواستنەوەی بیرۆکە مۆدێرنەکانە کە بەرپرسە ناوخۆییەکان لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە وەریانگرتووە. زۆر گرنگە کە ئێمە بەشداری دەکەین لە دڵنیابوونەوەی بەردەوامی ئەم پڕۆژەیە لە عێراق بە هەموو شێوەیەک. هاوبەشیەکانی نێوان هاوتاکان لەگەڵ کاربەدەستە ناوخۆییەکان لە ئەوروپا هاوکاری پارێزگا عێراقییەکان دەکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەربەخۆ بتوانن بیر لە کارە لەپێشینەیەکانیان و خواستەکانیان بکەنەوە بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتەکان و داواکردنی دانانێنی پلانێک بۆیان."

ئەمەل عەبدول ڕەزاق محمد، بەشداربوویەکی وۆرکشۆپەکە لە پارێزگای بەسڕە، گوتی"ئەم پڕۆژەیە هەلی ئەوەی پێداوین کە بتوانین هاوتا ئەوروپییەکانمان ببینین و ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکان بکەین لەگەڵیان کە یارمەتیدەر بووە بۆ ئێمە بەشێوەیەکی زۆرباش لە بەرەوپێشبردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ئافرەتان و پیاوانی گەنج لە پارێزگاکەمان".

ئەم دەستپێشخەرییە جێبەجێکراوە وەک بەشێک لە بەرنامەی پیشتوانیكردن لە سەقامگیری و چاكبوونەوەی عێراق لە رێی پەرەپێدانی ناوخۆییەوە، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە هاوکاری دارایی دەکرێت و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق جێبەجێی دەکات.