بنیادنانی ئاشتی لەکاردا: بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و پەیمانگای ئاشتی سویسڕى ڕاهێنان بە چاڵاکوانانى بوارى ئاشتى دەکەن لە عێراقدا
2021 سەرماوەز 9
وێنە: بەشداربووانی وۆركشووپەكە 2021
بەشداربوون و کارلێککردن لەگەڵ لایەنە ناوخۆییەکاندا بۆ بنیادنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا زۆر گرنگە. لە بەرواری 24 تا 26 ی تشرینی یەکەمدا، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی ئاشتی سویسرا وۆرکشۆپێکی بنیادنانی توانستیان بۆ گفتوگۆ و نێوەندگیری بۆ نوێنەرانی ڕێکخراوە ناحکومییە ناوخۆییەکان و ئەکادیمیاکاران و ئاشتیخوازان سازکرد. ئەمە دووەم وۆرکشۆپی لەم جۆرەیە کە حەوت ڕێکخراوی لە پارێزگاکانی ئەنبار و بابل و دیالە و هەولێر و کەرکوک و میساندا لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆی بەغدادیش بەئامانج گرتووە.
بە سوپاسەوە بۆ شارەزایی پەیمانگای ئاشتی سویسرا لە بواری پرۆسەکانی نێوەندگیری ئاشتیانە و گفتوگۆدا، ڕاهێنانەکە ئامانجێتی توانستەکانی لاچوونی ئاشتیانەی ململانێکان بەهیز بکات لەڕێی چەند دانیشتنێکەوە لەسەر شیکاری ململانێ و پرۆسەی گفتوگۆ و پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا، بە بەکارهێنانی لێکۆڵینەوەی کەیسە ڕاستەقینەکانی ململانێ و نێوەندگیری.
وێنە: دوحە (سەنتەر) 2021
دوحە عەبدولحەسەن، 35 ساڵان لە ڕێکخراوی مرۆیی ئەلخەیر کە ڕێکخراوێکی ناحکومیی ناوخۆییە لە میسان، وتی
"من لێرەم چونکە دەستپێشخەرییەکم هەیە کە دەمەوێت جێبەجێی بکەم لە کۆمەلگەکەمدا، ئێمە لە شارەزایانەوە فێربوون و زانیاری وەردەگرین لەسەر میتۆدی پڕۆژە و هەروەها لە بەشداربووانی تریشەوە ئەزموون و شارەزاییەکانیان وەردەگرین."
وێنە: محەمەد، 2021
محەمەد قاسم، 30 ساڵان، لە ڕێکخراوی ئەلغەد کە ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆییە لە کەرکوک، گوتی
"گرژی و ئاڵۆزی لە لێکتێنەگەشتن و پەیوەندى هەڵەوە ڕوودەدات، ئێمە لە ڕوانگەی هەر لایەنێك لەڕێی کارامەییەکانی گفتوگۆکردن و نێوەندگیرییەوە تێدەگەین."
وێنە: تارا، 2021
تارا عەبدولعەزیز، 23 ساڵان، لە ڕێکخراوی پەرەپێدانی مەدەنی، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی ناوخۆییە لە کەرکوک، گوتی: "ئەم ڕاهێنانە وایکرد زۆر باش لە سروشت و هۆکارەکانی گرژی و ململانێ لە وڵاتەکەمدا تێبگەم و فێری کردم چۆن بتوانم چەمکەکانی ئاشتی بناسێنم. فێری ئەو ڕێگەیانە بووم کە ئێمە وەکو ڕێکخراوە ناحکومییە نێوخۆییەکان بتوانین گرژییەکان کەمبکەینەوە، هەروەها فێری ئەو ئامراز و میتۆد و ڕێچکانە بووم کە یارمەتیدەرمان دەبن لەوەی زیاتر ئاگادار و هوشیار بین لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ گرژییەکاندا."
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا لە ساڵی 2020 دا بەرنامەیەکی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی پێنج ساڵەی بەگەڕ خست بۆ برەودان بە کۆمەڵگای بەهێزتر و ئاشتیخوازتر و یەکگرتوتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا. بە سوپاسەوە بۆ بەشی سویسرای فیدڕالی بۆ پەیوەندییە دەرەکییەکان بۆ بەخشین و هەوڵە میهرەبانەکانیان لە بنیادنانی ئاشتی لە عێراقدا، کە لەڕێی هەماهەنگیەکانی پەیمانگای ئاشتی سویسرا وە بەهێزتر کرا بۆ بنیادنانی توانستەکانی نێوەندگیری و بنیادنانی ئاشتی لەسەر ئاستی ناوخۆیی لە عێراقدا.