پێكەوە بەرەو پێشەوە : دیدارێکی جڤاکیی بەرەو قبوڵكردنی کۆمەڵایەتى بۆ یەکخستنەوە لە توزخورماتوو

2022 June 16

وێنە: دیداری جڤاكیی لە ١٦ حوزەیران / یۆنیۆ، ٢٠٢٢

بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی هەڵە لەڕێی زیاتر هۆشیارکردنەوەوە دەربارەی تەنگژەی خێزانە گەڕاوەكان بۆ کۆمەڵگاکانى عێراق هاریكار دەبێت لە كەمكردنەوەی هەستکردن بە ترس لەو پێشهاتانەى کە نادیارن. پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر ویەكخستنەوەی كۆمەڵگاى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە كۆمەكی دارایی حكومەتی ژاپۆن، لەئێستا كار بۆ هاندانی یەکخستنەوەی 4000 خێزان دەكات لە چوار ناوچە لە هەر سێ پارێزگای ئەنبار ونەینەوا وسەڵاحەدیندا بە دابین كردنی پاكێجێكی گشتگیر لە هاریكاری بژێوی ونۆژەنكردنەوەی خانوو وبەرەكان وتەندروستی دەروونی پشتیوانى دەروونی كۆمەڵایەتی بۆ ئاوارە گەڕاوەكان وئەندامانی کۆمەڵگاکان.

UNDP In Iraq

وێنە: دیداری جڤاكیی لە 16 حوزەیران / یۆنیۆ، 2022

لەو چوارچێوەیەدا دیدارێکی کۆمەڵایەتى لە توزخورماتوو، سەڵاحەدین لە 16 حوزەیرانى 2022 دا ساز كرا، ئەوەش دوای سازدانی دوو دیداری هاوشێوە لە حەببانییە وقائیم  لە ئەنبار بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاری لە نێو کۆمەڵگاکە وهاندان بۆ ئاشتبوونەوە وقبوڵكردنى یەکترى لە نێوان ئەندامانی خێزانە ئاوارە گەڕاوەكان و  ئەو کۆمەڵگایانەى ئاوارەکان دەگەڕێنەوە ناویان. ئەم دیدارانە بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتە خۆجێییەکان ومیكانیزمە ناوخۆییەکانی بنیاتنانی ئاشتی، کە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانییان لێ دەکات، سازدەكرێن بۆ دەستبەركردنی هاوبەشی پێكردنی زانیاری سەبارەت بەو پڕۆژانەی لە چوار ناوچەكەدا  جێبەجێ دەكرێن. هەروەها ئەنجامدانی ئەو دیدارانە یارمەتییدەرە بۆ كەمكردنەوەی هەر لەكەداركردنێك كە پەیوەندی بە خێزانە گەڕاوەكانەوە هەبێت و دەبێتە هۆی هاوبەشیپێکردنی زانیاری لەسەر ئەوەی تا چەند پڕۆژەكان سوودیان هەیە بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگاکان.

وێنە : د.محەممەد عەبدولواحید خۆجە. ٢٠٢٢

"ئەم بەرنامەیە کاریگەرییەکى بەرچاوى هەیە لە هاندانی خێزانەكاندا بۆ گەڕانەوە بۆ گوندەكانیان و راستەوخۆ هاریکاری شیاندنەوەی خێزانەكان و یەكخستنەوەیان لە كۆمەڵگادا دەكات ".

- د.محەممەد عەبدولواحید خۆجە، سەرۆكی لیژنەی دیالۆگ وئاشتەوایی کۆمەڵگا  لە هەر دوو قەزای توزخورماتوو و ئامرلی.

وێنە :خالدە ئیبراهیم خلیل.٢٠٢٢

"هیوادارین ئەم خێزانانە زوو بگەڕێنەوە ماڵەكانی خۆیان، بە تایبەت ژنان ومنداڵان كە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە ماندوون. گەڕانەوەی ئاوارەكان بێگومان دەبێتە هۆی سەقامگیری وئاساییش و پێكەوە ژیانی ئاشتییانە لە نێوان ئێمە و ئەو خێزانانەدا کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە، بە تایبەت كە ناوچەكەی ئێمە فرەییەکی زۆری تێدایه ".

- خالدە ئیبراهیم خلیل، مامۆستا وئەندامی جڤاكەكە، توزخورماتوو

وێنەكە : حسەین یوسف حسەین .٢٠٢٢

" لە ئێستادا خێزانەکان دەگەڕینەوە بۆ گوندەكانیان لەم ناوچەیەدا. هاوکات هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا وهێزەكانی باری لەناکاو وپۆلیس هەموویان ڕایانگەیاندبوو کە ئاساییش و خزمەتگوزاری بۆ ئەم خێزانە گەڕاوانە دابین دەكەن".

- حسەین یوسف حسەین، بەڕێوەبەری نووسینگەی قایمقامی توزخورماتوو 

بەرنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی بەگەڕخست كە ماوەكەی پێنج ساڵە بۆ برەودان بە كۆمەڵگایەكی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وگشتگیرتر لە هەموو عێراقدا.