هاندانی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتی و چارەسەری ناکۆکییەکان لە نێوان دەسەڵاتە خۆجێیەکان و سەركردەكانی کۆمەڵگا لە عێراقدا

2022 August 2

وێنە: خولی ڕاهێنان بۆ سەرکردەکانی کۆمەڵگە لە حەمدانیە، نەینەوا. 15-17ی تەموز 2022

کۆمەڵگەکانی پارێزگا رزگارکراوەکان لە داعش، پاش ساڵانێک لە ناکۆکیی، پێکەوە کاردەکەن بۆ ساڕێژکردنی پچڕانی یەكریزی کۆمەڵایەتی. هاوکات زۆر گرنگە هانی دروستکردنی متمانەی گشتی بدرێت بە دەسەڵاتە خۆجێیەکانی وەک پۆلیسی کۆمەڵگەیی پێکهێنراو لەم کۆمەڵگانە. بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی فریاکەوتنی میللی و بە هاوکاریی هاوپەیمانی کەمایەتییەکانی عێراق و تێکۆشان لەپێناو مرۆڤایەتی، کاردەکەن بۆ توانادارکردن و بەشداریپێکردنی دەسەڵاتە خۆجێیەکان و لایەنە کۆمەڵگەییەکان بۆ برەودان بە پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتی لە دوانزە ناوچە لە نەینەوا و کەرکوک، بە پاڵپشتی دارایی هۆڵەندا.

پڕۆژە 12 مانگییەکە پێکدێت لە، پەرەپێدانی بەرنامەی راهێنانی بونیاتنانی ئاشتیی، بەرنامەی بونیاتنانی تواناکان بۆ دەسەڵاتە خۆجێی و لایەنە کۆمەڵگەییە پەیوەندارەکان، میوانداریکردنی گفتوگۆی کۆمەڵگەیی و کۆبوونەوەی نێوەندگیری، هەروەها ئاسانکاری بۆ بەستنی دە رێککەوتننامەی ئاشتی خۆجێی. ئەو دەسەڵاتە خۆجێییانەی لە پرۆژەکەدا بەشداربوون بریتین لە، کارمەندانی ئاسایش، سەرکردە کۆمەڵگەییەکان، پۆلیس و پۆلیسی کۆمەڵگەیی. لە نیسانی 2022 ەوە کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەنجامدراون لە ناوچە جیاوازەکانی کەرکوک و نەینەوا و تا ئەمڕۆ 542 بەشداربوو توانادار کراون.

وێنە: هناء ئەحمەد، 2022

"ڕۆڵی پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕۆڵێکی چالاکە و دەبێەتە هۆی پێشگرتن لە ڕوودانی کێشەکان. کێشەکان بەشێوەیەکی دۆستانە لەنێوان ئەندامانی کۆمەلگە چارەسەردەکات، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پەنا بۆ دەسەڵاتی دادوەری ببرێت."

- هناء ئەحمد، بەڕێوەبەری بەشی ئافرەتان لە پۆلیسی کۆمەڵگەیی موسڵ. هناء بەشداری کرد لە خولی ڕاهێنانی حکومەتی خۆجێیی و بەرپرسە ئەمنیەکان لە موسڵ لە رێکەوتی 28-30 ی ئایاری 2022.

وێنە: سوفیان حاجی سەلۆ (لە لای ڕاست)، 2022

"بەشداریپێکردنی دەسەڵاتە خۆجێییەکان و لایەنە کۆمەڵگەییەکان لەم جۆرە ڕهێنانەدا زۆر گرنگە، لە کاتێکدا ئێمە هەوڵی کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەدین بەرلەوەی ڕووبدەن و ببنە هۆی دروستبوونی ناکۆکیی. ناکۆکیی دەبێتە هۆی لێکترازانی کۆمەڵایەتی ولاوازکردنی متمانە بە تەبایی کۆمەڵایەتی لەم ناوچەیە."

سوفیان حاجی سەلۆ، ئەندامی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە قەزای بەعشیقە. بەشداری کرد لە وێرکشۆپی حکومەتی خۆجێیی و بەرپرسە ئەمنیەکان لە موسڵ لە رێکەوتی 18-20 ی حوزەیران 2022.

وێنە: رەنا حسام یاسین ئەلنوعەیمی، 2022

"بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە خولە تایبەتانە لەسەر بنیاتنانی متمانە و پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتی، متمانە بەخۆبوونی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی هاوڵاتیان بەهێزتر دەکات. ئێمە زۆر بە وردی باسمان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی لاوان کرد، چونکە لاوان  ئایندەن."

- رنا حسام ياسين النعيمي مدربة معتمدة في مركز نينوى للاستشارات والبحوث. وقد حضرت رنا أیضًا ورشة بعشيقة للمسؤولين الحكوميين والأمنيين في الفترة من 18 إلى 20 حزیران / يونيو 2022. 

لە ساڵی 2020، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکی تایبەتی پێنج ساڵەی دەستپێکرد لەژێر ناونیشانی بەرنامەی پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتی، بە مەبەستی برەودان بە کۆمەڵگەی بەهێزتر، ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراق.