پشتیوانیكردن لە قبوڵكردنی یەكتری بۆ ئەو خانەوادانەی كە گەڕاونەتەوە نێو كۆمەڵگاكانان لە ناحیەی موحەلەبیە لە پارێزگای نەینەوادا

2022 July 27
وێنە: کۆبوونەوەی 6ی تەمموزی 2022.

مەنال ئەلحەیدەری، مامۆستای ناحیەی موحەلەبیە، گوتی :"هانی هەموو ئەو خێزانانە دەدەین کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە، تەنانەت ئەگەر یەکێک لە ئەندامەکانیان پەیوەندی بە داعشەوە کردبێت، نابێت ژنان و منداڵان و بەساڵاچووان باجی ئەو کارانە بدەن کە یەکێک لە منداڵەكانیان ئەنجامی داوە".

وێنە: مەنال ئەلحەیدەری، 2022.

زیاتر لە 400 ئەندامی کۆمەڵگا بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی شێوازی هۆڵی شارەوانی کردووە کە لە چوار شوێنی پارێزگاكانی ئەنبار، نەینەوا، و سەڵاحەدین بەڕێوەچووە وەک بەشێک لە پڕۆژەی ئاشتەوایی گشتگیر و یەكخستنەوەی كۆمەڵگاى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق. پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پشتگیری دەکرێت، هاندەری یەکگرتنەوەی 4000 خێزانە لە چوار ناوچەی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا و سەڵاحەدین بە پاکێجێکی تەواو لە پشتیوانی بژێوی، نۆژەنکردنەوەی خانووبەرە، و تەندروستی دەروونی و پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو گەڕاوانەی پێشتر ئاوارە بوون و ئەندامانی کۆمەڵگا. زۆرێک لەو خێزانانەی کە پشتگیری دەکرێن بۆ یەکگرتنەوە، وا هەست دەکرێت کە سەر بە داعش بن، ئەمەش بەهۆی پەیوەندی ئەندامێکی خێزانەکەوە لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە.

وێنە: کۆبوونەوەی هۆڵی شارەوانی 6ی تەمموزی 2022.

دوایین کۆبوونەوەی هۆڵی شارەوانی لە 06 ی تەمموزی 2022، لە موحەلەبیە بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە 140 سەرکردەی گەنج و ژنانی ناوچەکە، ئەندامانی لیژنەی ئاشتی ناوخۆیی، دەسەڵاتە ناوخۆییەکان، ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کۆکرایەوە. کۆبوونەوەکانی هۆڵی شارەوانی بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و میکانیزمەکانی ئاشتی ناوخۆیی کە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتگیری دەکرێن بۆ کەمکردنەوەی ستەمکاری دەوروبەری خێزانە گەڕاوەکان، تاوتوێکردنی بابەتگەلێکی گرنگ کە پەیوەندییان بە ڕێگریکردن لە توندڕەوی و توندوتیژیەوە هەیە، و دابینکردنی سەکۆیەکی شەفاف بۆ کۆمەڵگەی ناوخۆیی بۆ ئەوەی بتوانن گیروگرفت و نیگەرانیەكان تاوتوێ بكەن و هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەر پرس و بابەتێكی پەیوەندار.

وێنە: ئەمجەد یاسین، 2022.

ئەمجەد یاسین، ئەندامی لیژنەی ئاشتی نێوخۆیی لە موسڵ، گوتی:"ئێمە لەسەر ئەوە رێککەوتووین کە نابێت هاوڵاتیانی ئاوارە بە تەنیا بمێننەوە، هەروەها کاردەکەین بۆ پشتگیریکردنی لە یەكخستەوەی تەواوی ئەو ئاوارانەی كە گەڕاونەتەوە لە نەینەوادا ".

وێنە: جاسم بەکر، 2022.

لیوا جاسم بەکر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاسایشی موحەلەبیە، گوتی: "بەخێرهاتنی ئەو خێزانانە دەکەین کە بەهۆی شەڕ و تیرۆری داعشەوە لە ناوچەکانی خۆیان لە موحەلەبیە ئاوارە بوون، داواش لە هەموو ئەو خێزانانە دەکەین بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان بەمەبەستی یەکخستنەوەیان بە پێکهاتەکانیانەوە."

لە کاتێکدا کە پرۆسەکانی یەکگرتنەوە تا ئێستا لە ناحیەی موحەلەبیە لە نەینەوا بەشێوەیەكی ئاسانی بەڕێوەچووە، لەگەڵ گەڕانەوەی زۆرێک لە ئاوارەكان لە ڕێگەی ڕێککەوتننامەکانی ئاشتی ناوخۆییەوە کە لەلایەن لیژنەکانی ئاشتی ناوخۆییەوە بە نێوەندگیری لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتگیری دەکرێن، دانیشتوانی گوندەکانی گوندەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە نەبوونی ژێرخانی و ماوەی درێژی هاتووچۆ بۆ منداڵان بۆ گەیشتن بە قوتابخانەکان. رێبازی یەکگرتووی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بۆ پرۆسەی یەکگرتنەوە دڵنیای دەدات لەوەی کە هەموو دەنگەکان دەبیسترێت بۆ داڕشتنی پڕۆژەکانی پەرەپێدان بۆ کاریگەری بەردەوام و مانادار لە کۆمەڵگادا.

 لە ساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بەرنامەیەکى پێنج ساڵەى بۆ پێكەوەژیانی کۆمەڵایەتی بەگەڕخست بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر وئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا.