بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش: سەرکردە گەنجەکانی عێراق یەکدەگرن

2022 March 7

وێنە: بەشداربووانی وۆرك شۆپ ٢٠٢٢.

بەتواناکردنی لاوان وژنان بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە کۆمەڵگەکانیاندا بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەدییهێنانی تەبایی لە نێوان گروپەکاندا. بەرنامەی پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بایەخ چڕدەکاتەوە لەسەر دابینکردنی ئامراز بۆ لایەن و ڕابەرە کاراکانی ناو کۆمەڵگە بۆ ڕێگرتن لە گرژیی وئاڵۆزییە جڤاکییەکان لە ڕێی تواناسازیی بۆ پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی وچارەسەرکردنی ناکۆکییەکان وشێوازەکانی نێوەندگیریی. لە کۆتایی مانگی شوبات / فێبرایەردا، زیاتر لە ١٣٠ ئەندام لە کۆمەڵەکانی لاوان و ژنان بۆ ئاشتیی لە ئەنبار و دیالە وکەرکوك ونەینەوا وسەلاحەددین بە پشتیوانیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، لە وۆرك شۆپێکدا کۆبوونەوە کە جەختیکردەوە لەسەر پێكەوەژیانی كۆمەڵایەتیی. لاوان وژنان گەنگەشەیان کرد لەسەر بەشدارییەکانی لاوان و ژنان لە بنیاتنانی ئاشتییدا لە میانەی ڕاهێنان پێکردنیان لەسەر پەیوەندیی وکاری خۆبەخشیی وسەرکردایەتیی. بە کۆی گشتیی پشتییوانیی دەکرێت لە دە کۆمەڵە لە کۆمەڵەکانی لاوان و ژنان بۆ ئاشتیی لەو پێنج پارێزگایەدا بە كۆمەكییەكی داریی دەشتكراوە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە.

ئەم وۆرك شۆپە دەرفەتێکی پڕ بایەخی ڕەخساند بۆ لاوان و ژنان بۆ پەیوەندییکردن وهاوبەشیی پێکردنی پلانەکانیان  ووانە فێربووەکان وئامانجەکانی پاشەڕۆژیان. لە مانگی ئادار، کۆمەڵەکان زیاتر لە پەنجا دەستپێشخەری ئاشتیی کۆمەڵگەیی جێبەجێ دەکەن، کە بەپێی پێویستییە دیارییکراوەکانی پارێزگاکانیان نەخشەیان بۆ داڕێژراوه . ئەو سەرکردانەی  ئاییندە پێکەوە هاوبەشییان کرد بە بیروبۆچوونەکانیان سەبارەت بەو ئادگار و بەهایانەی دەبنە هۆی هەڵکەوتنی ڕابەرێکی گەورەی کۆمەڵگەیی.

وێنە: دالیا (دووەم لەلای چەپ) ٢٠٢٢.

بە وتەی دالیا لە کۆمەڵەی ژنانی نەینەوا بۆ ئاشتیی "هەموو کەسێك ناتوانێت ببێت بە سەرکردە، چونکە ئەم ئادگارانە زۆرجار بە شێوەیەکی سروشتیی دێن. بۆ ئەوەی ببیتە سەرۆکی تیم، پێویستت بە زانینی چۆنییەتی پەیوەندییکردنی باش و شییکردنەوەی کێشەکان ودۆزینەوەی چارەسەرەکانە. دەبێت کەلێنەکان دەستنیشان بکرێن ودەرفەتەکان بخرێنەڕوو. لە موسڵ پاش ئازادکردن هەموو ئەندامێکی کۆمەڵگە هەستیان بەلێپرسراوێتیی کرد بۆ پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەکەیان. من سەرەتا نەمدەزانی ئادگارگەلی سەرکردانەم هەیە، تا ئەو کاتەی خۆم وا بینییەوە کە سەرۆکاریی گفتوگۆ و کۆبوونەوەکان دەکەم".

وێنە: تەبارەك (دووەم لە چەپەوە) ٢٠٢٢.

بەلای تەبارەکەوە، لە کۆمەڵەی ژنانی دیالە بۆ ئاشتیی "سەرکردەی باش توانای ئەوەی هەیە بابەتگەلی جیاواز لەگەڵ کەسانی جیاوازدا تاوتوێ بکات وتوانای قایلکردنی خەڵكی هەیە کە کارێکی باش بکەن. سەرکردە دەبێت خاوەن توانایەکی بەهێزی گوێ ڕادێران بێت بۆ بیستنی ڕاو بۆچوونەکان لە کەسانی جیاوازی ناو تیمەکەوە".

وێنە:ئەحمەد (یەکەم لە ڕاستەوە) ٢٠٢٢.

هەروەها ئەحمەد لە کۆمەڵەی لاوانی کەرکوك بۆ ئاشتیی دووا و وتی: "بۆ ئەوەی ببیتە سەرکردە دەبێت کەسایەتیەکی باش و ئەزموونێکی بەهێزت هەبێت لە سەرکردایەتیکردنیی پڕۆژەکاندا. دەبێت بە سەختییەکاندا بڕۆیت وپابەندبیت بەکاری لێبڕاوانەوە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە سەرکەوتوو و بەردەوام بکەیت".

جێی بیرهێنانەوەیە کە بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ دا پرۆگرامێکی پێنج ساڵەی خستەگەڕ کە تایبەتە بە پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتیی بۆ پەرەپێدانی کۆمەڵگەگەلی بەهێزتر کە لە ئاشتییدا بن و تەبا وپێکەوەیی تر بن لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.

وێنە: بەشداربووانی وۆرك شۆپ ٢٠٢٢.