دەڕبڕینى پشتیوانى بۆ یەکسانى: گشتاندنى ڕەچاوکردنى دیدى ڕەگەزى لە بنیاتنانى ئاشتى کۆمەڵایەتى لەسەر ئاستى نێوخۆیی لە عێراقدا
2021 پووشپەڕ 30
وێنە: ڕاهێنانى ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادۆتى، 2021
بەمەبەستى هاتنەدى گۆڕانکارییەکى بەردەوام، پێویستە ڕەچاوى دیدگاى ڕەگەزى بکرێت لەگشت ئاستەکانى کۆمەڵگادا. لە ڕۆژى 15 تاکو 17 ى حوزەیرانى 2021، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوبەشى لەگەل ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادێتى و ڕێکخراوى تەحریر بۆ پەرەپێدان، هەستا بە ڕاهێنانى 21 نوێنەرى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگا لەسەر گشتاندنى دیدى ڕەگەزى لە میانى دیزاینکردنى دەستپێشخەرییەکانى ئاشتى کۆمەڵایەتیدا. بەشداربووان لە هەریەکە لە شارەکانى دیالە و سەڵاحەدین و کەرکوک و ئەنباڕ و هەولێرەوە هاتبوون.
وێنە: ڕاهێنانى ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادۆتى، 2021
ڕاهێنانەکە گفتوگۆیەکى قوڵى لەبارەى بابەتى ڕەگەز و کاریگەرییەکانى جەنگ لەسەر ژیانى پیاوان و ئافرەتان بە شێوازى جیاواز و چوارچێوەى کارى نیشتیمانى و نێودەوڵەتى لەسەر ڕەگەز و پێکهاتە ڕێکخراوەییەکان بۆ گشتاندنى دیدى ڕەگەزى لەخۆ گرتبوو. ستافەکەى ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادێتى لە سویدەوە بە ئۆنلاین دوان و ڕاوێژکار ئیلهام مەکى لە ڕاهێنانەکاندا ئامادەبوو بۆ ڕێکخستن و پێشکەشکردنى ئاسانکارى.
وێنە: ئیلهام بە مایکەوە وەستاوە
تالیب سوبێح، بەڕێوەبەرى پڕۆژە بۆ عێراق لە ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادێتى، گوتى: "ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگا زۆر گرینگن بۆ بە دامەزراوەییکردن و جێبەجێکردنى کەرەستەکانى بەرەوپێشبردنى پڕۆسەکانى ڕەگەزى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى. ئەوان کۆمەڵگاکانیان بەباشى دەناسن و هەر ئەوانیشتن دەتوانن ئەم دیدگایە لەسەر ئاستى نێوخۆییدا جێبەجێ بکەن."
ئیلهام، یەکێکە لە مامۆستا و ڕێکخەرانى ڕاهێنانەکانى ئەکادیمیاى فرڵک بێرنادێتى، وەک نموونەیەکە لەوەى کە چۆن ئافرەتان بتوانن بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبن بۆ ئەوەى لە ژینگەیەکدا سەرکەوتوو بن کە کەمتر بۆ ئافرەتان گونجاوە. ئەو پێیوایە گشتاندنى دیدى ڕەگەزى بریتییە لە بینینى ئافرەتان و پیاوان بەشێوەیەکى چاڵاک لە گشت دۆخێکدا و لەهەمان کاتدا دەبێت دەنگیان ببیسترێت.
ئیلهام، یەکێکە لە مامۆستا و ڕێکخەرانى ڕاهێنانەکانى ئەکادیمیاى فرڵک بێرنادێتى، وەک نموونەیەکە لەوەى کە چۆن ئافرەتان بتوانن بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵبن بۆ ئەوەى لە ژینگەیەکدا سەرکەوتوو بن کە کەمتر بۆ ئافرەتان گونجاوە. ئەو پێیوایە گشتاندنى دیدى ڕەگەزى بریتییە لە بینینى ئافرەتان و پیاوان بەشێوەیەکى چاڵاک لە گشت دۆخێکدا و لەهەمان کاتدا دەبێت دەنگیان ببیسترێت.
وێنە: ناغان
ناغان دانیشتووى نەینەوایە و لەگەڵ ڕێکخراوى وەسڵ تەسڵى نا حکومیدا کاردەکات و دەڵێت کە پێویستە ڕێکخراوەکان زیاتر لەبارەى ئافرەتانەوە بزانن بۆئەوەى تێبگەن کە دەتوانن لەکۆمەڵگاکانیاندا زیاتر کاریگەربن.
"کاتێک باسى ئافرەت دەکەین، باس لە نیوەى کۆمەڵگا دەکەین، هەبۆیە کە گرینگە ئافرەتان ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەکانى خۆیان بزانن لە کۆمەڵگادا و پیاوانیش بەهەمان شێوە. دەبێت پیاوان گرینگى بەشداریپێکردنى ئافرەتان لە بنیاتنانى ئاشتیدا بزانن، بۆئەوەى هاوسەنگییەک بەدەیت بێت کە بە شیوەیەکى ئەرێنى ڕەنگدانەوەى بەسەر کۆمەڵگاى نێوخۆییەوە دەبێت لە عێراقدا."
وێنە:عومەر
عومەر، خەڵکى ئەنبارە، لەگەڵ ڕێکخراوى ئەل حەق بۆ مافەکانى مرۆڤ کاردەکات و پێى وایە کە زۆرترین کاریگەرییەکانى جەنگ بەسەر کۆمەڵە پەراوێزخراوەکانەوە دیارە.
"یەکخستنەوەى ئەو کۆمەڵانە و هەوڵ بۆ ساڕێژکردنیان هێشتا بەپیى پێویست نییە. لەئەنجامدا، ئێمە، وەک چاڵاکوان، پێویستە زیاتر هەوڵبدەین بۆئەوەى دڵنیابین لەوەى کۆمەڵگا سارێژبێت لەو کاریگەرییانەى جەنگ و گشت دانیشتوان بە ئاشتى بژین."
وێنە: محمد (لاى چەپ، لەکاتى قسەکردندا)
محمد، دانیشتووى کەرکوکە، لەگەڵ ڕێکخراوى کۆمەڵەى غەدى ناحکومى بۆ ئافرەتان و چاودێرى منداڵان کاردەکات و باس لە گرینگى لەبەرچاوگرتنى ڕەگەز دەکات کاتێک ڕەچاوى سوودمەندبووان دەکرێت لە داڕشتنى پڕۆپۆزەڵەکاندا.
"لەبەرئەوەى بۆشاییمان هەیە لەم کەرتەدا، پێویستە ئەو شوێنانەى مەبەستمانن لە گشتاندنى دیدى ڕەگەزى تێبگەن و بزانن ماناى چییە."
بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵى 2020 دا هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەیەکى 5 ساڵى پێکەوەژیانى کۆمەڵایەتى بەمەبەستى برەودان بە کۆمەڵگاى بەهێزتر و ئاشتیخوازتر و تەباتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا. لە مانگى مایسى 2021 دا، ڕێککەوتننامەیەکى لێکتێگەیشتن لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و ئەکادیمیاى فۆڵک بێرنادێتیدا واژۆ کرا بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى توانا نێوخۆییەکان لە بنیاتنانى ئاشتیدا لە عێراق و لەگەڵ جەختخستنەسەر گشتاندنى دیدى ڕەگەزى لە بنیاتنانى ئاشتیدا.