دامەزراندن لە قەیراندا: گفتوگۆى نێوان شارەزایانى بوارى بژێوى لە عێراقدا

2021 July 27

ژنان مێزەکانی قوتابخانە چاک دەکەن لە قوتابخانەی جۆگەلی بنەڕەتی لە نەینەوا. وێنە : بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

 

دوو شارەزاى بوارى بژێوى لە باکور و باشورى عێراق بیرۆکەکانیان لەبارەى ڕەخساندنى هەلى کار بۆ عێراقییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن لەدواى نەمانى داعش.

دەرفەتى کار هیوا و پێشبینى نوێ دروست دەکات. لەڕێگەى دامەزراوەى کۆمەک بۆ سەقامگیرى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەر پێدانەوە، بەرنامەکە پێشینەى داوە بە دابینکردنى پێشینەى پشتیوانى بژێوى ماوە کورت و مامناوەند بۆ ئەو عێراقییانەى دەیانەوێت پاش کۆتاییهاتنى جەنگى سەختى داعش دووبارە ژیانیان بنیات بنێنەوە. تاکو ئیستا ئەمە توانیویەتى دەرفەتى کار بۆ زیاتر لە 39,000 عێراقى ڕەخساندووە کە داهاتێک بۆ خانەوادەکان دابین دەکات و تواناى کڕین بەرز دەکاتەوە و ژێرخانى ئابوورى کۆمەڵگا هەڵدەستێنێتەوە.

سەرەڕاى ئەوەش، پێویستییەکانى سەقامگیرى زۆرن کە پڕ بکرێنەوە لەکاتێکدا زیاتر لە 1.2 ملیۆن کەس تاکو ئێستاش ئاوارەن، هۆى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى ماڵ و کار تاوەکو بگەڕێنەوە سەرى.

چۆن پەرە بەو پێشکەوتنە دەدەین کە تاکو ئێستا بەدەست هاتووە و بەردەوام دەبین لە خستنەوەى هەلى کار بۆ ئەو عێراقییانەى دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان؟ بەکارکردن لە میانى کارکردن لەنزیکەوە لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا بۆماوەى چەندین ساڵ، گفتوگۆمان لەگەڵ دوو شارەزاى بوارى بژێویدا کرد کە لە باکور و ناوەڕاستى عێراقدا کاردەکەن بۆ وەرگرتنى بۆچوونیان.

نارین حەسیب، بەڕێوەبەری پڕۆژەکان، لە بەشی بژێوی ژیان لە نەینەوا کار دەکات، لەگەڵ ژنانی ئێزدی کە لە ڕێگەی بەرنامەکە لە شەنگال ڕاهێنان لە بوارى کارامەییدا وەردەگرن. وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

عەلی ئەلنەجار، گەوەر بەرپرسی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە میانەی سەردانی بۆ شوێنی پرۆژەی بژێوی لە پارێزگاى ئەنبار.

پڕکردنەوەى پێداویستییەکان کە لە زیادبووندان

لەکاتێکدا عێراق کەمترین بەشدارى ئافرەتانى هەیە لە ڕووى ئابوورییەوە لە جیهاندا، جەخت خستنە سەر ڕەخساندنى دەرفەتى دەستکەوتنى بژێوى بۆ ئافرەتان لەپێشینەى کارەکانى عێراق بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بووە. لەساڵى 2017 دا، لەرێگەى دەستپێشخەرییەکى تاقیکراوەوە لە ئەنباڕدا، دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرى دەستى بە کارکردن کرد لەگەڵ ئافرەتانى عێراقدا بۆ شیاندنەوەى ژێرخانى سەرەکى لەڕێگەى ئەو پڕۆژانەى تایبەت بوون بە کارکردن بەرامبەر بە پارە. عەلى ئەل نەجاڕ، کارمەندى پێشکەوتووى پڕۆگرامەکان لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپیدان لە عێراق، گوتى:  "لەسەرەتادا، کۆمەڵگاکان بەشداریکردنى ئافرەتانیان ڕەت کردەوە. ئەمەش بەهۆى زنجیرەیەک هۆکارەوە بوو لەنێویاندا سروشتى کۆمەڵگاى عێراقى و بۆچوونى پارێزگارانەى ڕۆڵى ئافرەتان."

هەروەها عەلى نەجاڕ ڕوونى دەکاتەوە کە وڵاتەکە دواى جەنگ دووچارى ڕاستییەکى تر بوە کە ئەویش بریتییە لەوەى ئافرەتە بێوەژنەکان لەپڕ ناچاربوون بەرەو بازاڕى کار هەنگاو بنێن بۆ دابینکردنى بژێوى بۆ خانەوادەکانیان. هەروەها بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لەڕیگەى گوژمەى بچووکەوە پشتیوانى ئەو ئافرەتانە دەکات کە سەرۆکى خێزانن بۆ ژیاندنەوەى بازرگانییەکانیان و قەرەبووکردنەوەى ئەو موڵکانەى لەدەستیان داوە.

ژنان کە لەلایەن بەرنامەی هێنانەدێی سەقامگیرییەوە پشتگیری دەکرێن، لە موسڵ پاشماوەکان پاک دەکەنەوە. وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

Your image titleYour image title

لەکۆتایى 2017 دا، توانرا هاوکارى 200 ئافرەت بکرێت لە ئەنباڕدا و عەلى نەجاڕ و تیمەکەى پڕۆژەکەیان فراوانتر کردەوە بۆ ئەوپارێزگا ئازادکراوانەى تر وەک سەڵاحەدین و دیالە. لەو بارەیەوە دەڵێت: “ ئەو کاریگەرییەى ئەو پڕۆژە تاقیکارییە هەیبووو بەسەر باشترکردنى تواناى کڕینەوە لەلایەن خانەوادەکانەوە زۆر ڕوون بوون. لەئەنجامدا، داواکارى زیاترمان لەلایەن دەسەڵاتە نێوخۆییەکانى ناوچەکانى ترەوە پێگەیشت بۆ بەشداریپێکردنى ئافرەتان.” بەڕێزیان سەرنج دەخاتە سەر دابینکردنى ئەو گوژمەیەى بژێویەەوە لەچوارچێوەى دامەزراوەى کۆمەککردن بۆ سەقامگیرییەوە لە ناوەڕاستى عێراق و لەگەڵ چەندین دەسەڵاتى خۆجێییدا کار بۆ جێبەجێکردنێکى کاریگەرانەى پڕۆژەکانى کاش بەرامبەر بە کار دەکات.

لە باکورى عێراقدا، پێویستییەکان بۆ سەقامگیرى هاوشێوەن. “ نەبوونى سەقامگیرى کاریگەرى بەسەر بەردەوامى کارەکانمانەوە دەبێت.” ئەمە گوتەى نارین حەسیبە، بەڕێوەبەرى پڕۆژەیە، لەبارەى دەستپێشخەرییەکانى تایبەت بە بژێوى لە نەینەوادا. نارین جەخت دەکاتەوە و دەڵێت کە پێویستە دڵنیایى لە بەشداری گشت عێراقییەکان بدرێت، لەنێویاندا ئافرەتان، بەمەبەست بنیاتنانەوەى عێراق و دڵنیاییدان لە بەردەوامى بەرەوپێشچوون. “ ئەمە دەتوانێت ئافرەتان بەهێز بکات لەسەر ئاستى کۆمەڵگاداو دەرئەنجام ببێتە دروستبوونى کلتورێکى پشتیوانیکار بۆ یەکسانى و ئامادەبوونێکى باشترى ئافرەتان لەسەر ئاستى نیشتیمانیدا.”

بەرەو چارەسەرى بەردەوام

ژنان لە ڕێگەی بەرنامەوە ڕاهێنانیان لەسەر کشتوکاڵ لە شارەکان وەردگرن. وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

بەگوێرەى گوتەکانى عەلى نەجاڕ و نارین، گشت ئەو کارانەى بۆ بەرنامەکە کراوە بەمەبەستى دابینکردنى چارەسەرى بەردەوام بووە بۆ کۆمەڵگا لە ڕیگەى یەکخستنى پڕۆژەکانى نۆژەنکردنەوەى ژێرخان لەگەڵ دەستەبەرکردنى هەلى بژیوى ژیان. چۆن؟ نارین دەڵێت: “ لەگەل نۆژەنکردنەوە و دابینکردنى کەرەستە بۆ کارگە گەورەکەى ڕۆنى زەیتون لە باشیکدا، هەستاوین بە ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنى دارایى جوتیارانى زەیتون بۆئەوەى بتوانن بەرهەمیان زیاد بکەن.”

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە دابینکردنى دەرفەتى بژێوى ماوە کورت و مامناوەند و درێژخایەن بۆ عێراقییەکان لەکاتێکدا پێویستییەکان لە زیادبووندان. عەلى نەجاڕ جەخت دەخاتە سەر بەردەوامى دامەزراندن و دەڵێت “ کە یەکێکە لە گرینگترین پایەکان بۆئەوەى ئەو کەسانەى دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان هەست بە پارێزراوى بکەن لە ناوچەکانیاندا.”

دەستەبەرکردنى هاوسەنگى

هەروەها ماوەى ساڵێک و نیو لە پەتا کۆمەڵێک ئاستەنگى بێوێنەى هێنایە پێشەوە. عەلى نەجاڕ دەڵێت: “ لەئێستادا پەیوەندى نێوان تیمەکەم زۆر کاریگەرترە. لەدوورەوە لەگەڵ تیمەکەى لە پەیوەندیدابووە و لەهەمان کاتدا ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشوێنى کار پەیڕەو کراوە. هەر زوو خۆمان لەگەڵ دۆخە تازەکەدا گونجاند و ڕێگاى نوێمان بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردن دۆزییەوە.”

عەلى نەجاڕ و نارین ناچاربوون هاوسەنگى بپارێزن، لەنێوان نوسینگە و بەڕێوەبردنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکاندا. دەمامک دەبەستن و پاکژکەرەوە بەکاردەهێنن و دوورى نێوانیان دەپارێزن و دژەپێکوتە وەردەگرن و دەچن بۆسەر شوێنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان بۆ چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون و پەیوەندیدروستکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا. بەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا، دڵنیایى دەدەن لەوەى پێداویستییەکانى خەڵکى لەکاتى دیزاینکردنى پڕۆژەکاندا ڕەنگى داوەتەوە.

عەلى نەجاڕ لە سەردانێکی چاودێری بەردەوامدا بۆ شوێنى پڕۆژە لە حەدیسە، لە شاری ئەنبار.

عەلى نەجاڕ و نارین ناچاربوون هاوسەنگى بپارێزن، لەنێوان نوسینگە و بەڕێوەبردنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکاندا. دەمامک دەبەستن و پاکژکەرەوە بەکاردەهێنن و دوورى نێوانیان دەپارێزن و دژەپێکوتە وەردەگرن و دەچن بۆسەر شوێنى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان بۆ چاودێریکردنی بەرەوپێشچوون و پەیوەندیدروستکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا. بەکارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ کۆمەڵگاکاندا، دڵنیایى دەدەن لەوەى پێداویستییەکانى خەڵکى لەکاتى دیزاینکردنى پڕۆژەکاندا ڕەنگى داوەتەوە.

هێزى پاڵنەر

کاتێک لەگەڵ عەلى نەجاڕ و ناریندا دەدوێیت دەزانیت کە چەندە کارەکەى خۆیان خۆشدەوێت. عەلى نەجاڕ دەڵێت:  “ کاریگەرى ئەرێنى کارەکەم بەسەر ژیانى خەڵکییەوە هانم دەدات. بەتایبەتى کاتێک پڕۆژەکان تەواو دەبن ڕووە دڵخۆشەکەیان دەبینم.”

نارین لەگەڵ کۆمەڵێک ئافرەت لە شەنگال ڕاهێنان لە بوارى دروستکردنی خواردن بە شێوەیەکى پیشەیی وەردەگرن: وێنە: بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

نارینیش هەستێکى هاوشێوەى هەیە و دەڵێت، “ بژێوى کلیلى هاتنەدى سەقامگیری و پەرەسەندنى بەردەوامە، بەتایبەتى لە دۆخە لاوازەکان و بۆ ئەو کۆمەڵگا لاوازە گوند نشینانە ى خەریکن دۆخیان پاش جەنگ ئاسایى بکەنەوە. کاتێک دەزانم کارەکەم دەتوانێت هاوکارى خانەوادەکان بکات لەڕێگەى دابینکردنى بژێوى ژیانیانەوە و پاشان دەتوانن بە شێوەیەکى شکۆمەندانە نیشتەجێ ببنەوە، زۆر هان دەدرێم.”