بە وێنە: بنیادنانی بناغەی چاکبوونەوەی عێراق لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ

دروستکردنی مەودا بۆ چاکبوونەوە لەڕێی شیاندنەوەی دامەزراوە تەندروستیە عێراقیەکان.

2020 July 21

بەردەوابوونى قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا ئەگەری هەیە ببێتە ئاڵۆزیی بەردەوام لە بواری تەندروستی و ئاسایش و ئابووری بۆ کەسە دۆخناسکترینەکانی وڵاتەکە.

عێراق وڵاتێکە لە چاکبونەوەدایە لە ململانێەکی چەندین ساڵە و دابەزینی نرخی نەوت لە 2020 دا و مەترسیی توشبوون هەمووی بونەتە خەم و دڵەڕاوکێی زیاتر بۆ خەڵكی عێراق.

کرێکارێك لە ڕەمادی لەبغی دیوارەکانی ژووری دابڕاندن دەکات.

بەڵام بە پشتیوانی بەخشەرەکانمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پابەندە بە دابینکردنی پشتیوانیی بە ئامانجگیراو بۆ دڵنیابوون لەوەی پێویستیە گرنگەکانی کەسە دۆخناسکترینەکانی عێراق پڕ دەکرێنەوە.

لە نیسانی 2020 ەوە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق 13 دامەزراوەی تەندروستیی دەستنیشان کردووە لە 12 پارێزگادا (ئەنبار، بابل، بەسرە، دهۆک، دیالە، کەربەلا، کەرکوک، میسان، نەجەف، نەینەوا، سەڵاحەدین، زیقار) کە پێویستیان بە پشتیوانیی گرنگە بۆ باشترکردنی توانستیان لە بەدەنگەوەچوونیان بۆ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. هەر دامەزراوەیەك سوود دەبینێت لە شیاندنەوەی ژێرخان و دامەزراندنی ژوورەکانی دابڕاندن.

دانانی بناغەی دامەزراندنی ژووری دابڕاندن لە کەرکوک. هەرکە چیمەنتۆکە ڕژێنرا، کاری بیناسازیی پەیکەری 20 ژووری دابڕاندن دەست پێدەکات.

کە شیاندنەوە و دامەزراندن تەواو بوو، هەر دامەزراوەیەکی تەندروستی کەلوپەلی پزیشکیی گرنگیان پێدەدرێت وەکو ئامێری هەواگۆڕکێ و ئامێری چاودێریی نەخۆش و ئامێری دەرکێشانی شلە و ئامێری کارەبا لێدان لە دڵ.

هەروەها تاقیگەی ناوەندی لە ئەنبار و دهۆک و هەولێر کەلوپەلی گرنگی پشکنینیان پێدەدرێت کە دەبێتە پرۆسێسکردنی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئاسانکردنی بارگرانی سەر تاقیگەی ناوەندیی لە بەغدا و خێراترکردنی کاتی پشکنینەکان.

دانانی بناغەی ژووری دابڕاندنی نوێ لە عێراقدا

زەویەکە پاککراوەتەوە و تەخت کراوە بۆ ئامادەکاری بۆ دانانی بناغە لە دهۆک. هەرکە چیمەنتۆکە ڕژێنرا، کاری بیناسازیی پەیکەری 20 ژووری دابڕاندن دەست پێدەکات.

دوابەدوای هەڵسەنگاندنی تەکنیکیی ئەندازیارانی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان، دیزاینەکانی شیاندنەوە و دامەزراندنی ژوورەکانی دابڕاندن بەکۆتایی هێنراون و کاری بیناسازی دەست پێدەکات.

لە بەسڕە کاری شیاندنەوە و دامەزراندنی ژووری دابڕاندن دەستی پێکراوە لەناو نەخۆشخانەکەدا.

بە گشتی، 180 ژووری دابراندن دروست دەكرێت كە ڕێگرە لە توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە هەواوە، ئەمەش لە یازدە دامەزراوەی عێراقدا. هەر ژوورێك چەند دەرچەیەکی دەبێت و سیستەمی هەواگۆڕکێی تایبەتی بۆ دادەنرێت، بۆ دڵنیابوون لە ڕێگرتن و پاراستن لە بڵاوبونەوەی پەتاكە بۆ کارمەندانی تەندروستی و نەخۆشەکانی تری نەخۆشخانەکە.

نەخۆشخانەی فێرکاریی فەلوجە

نەخۆشخانەی فێرکاریی فەلوجە یەکێکە لە گەورەترین نەخۆشخانەکان لە قەزاکەدا، وە نەخۆشخانەی سەرەکی شارەکەیە، کە خزمەتگوزاری دابین بۆ 275,000 كەس لە دانیشتوان دابین دەكات. لە 2017 ەوە بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق كاریكردووە بۆ چاككردنەوەی ئەو زیانانەی كە بەر ئامێرو كەلوپەلەكان كەوتوون، و دابینكردنی ئامێری گرنگ كە لە دەستدرابوون بەهۆی ئەو وێرانكاریەی زۆرەی كە بەر نەخۆشخانەكە كەوتبوو لە دەست رێكخراوی "داعش".

ئێستا نەخۆشخانەکە 10 ژووری دابڕاندن هەیە كەدژی بڵابوونەوەی ڤایرۆسە لە رێی هەواوە هەوای تێدایە و چاوەڕێی کەلوپەلی پزیشکیی گرنگە.

کەلوپەلی پزیشکی

هەرکە بیناسازیی دامەزراوەکان تەواوبوون، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەک ئامێری هەواگۆڕکێ و یەك ئامێری چاودێری نەخۆش و یەك ئامێری دەرکێشانی شلەمەنی بۆ هەر یەك لە ژوورە تاك قەرەوێڵەییەکان دابین دەکات، وە یەك ئامێری کارەبادان لە دڵ بۆ هەر دامەزراوەیەک. ئەم کەلوپەلە پزیشکیانە گرنگن بۆ دڵنیابوون لە بایەخپێدانی ئاست بەرز بۆ ئەو نەخۆشانەی نیشانە سەختەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە.

کارمەندێکی نەخۆشانە دەرچەیەکی پارێزراو بەکاردەهێنێت بۆ چونەناو یەکێك لە ژوورەکانی دابڕاندنەوە.

 

کەلوپەلی پاراستنی کەسیی بۆ هەموو کارمەندان

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق هەروەها پشتیوانی دەکات لە دابینکردنی کەلوپەلی پاراستنی کەسیی لە هەر 11 دامەزراوەکەدا وەکو ئامێری هەناسەدان و دەستکێش و چاویلکە و فڵچە و پاکژکاری دەستی و قەڵغانی دەموچاو. کارمەندانی هێلی پێشەوەی تەندروستی ئەو پاڵەوانانەن کە بەدەنگ پەتای جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەچن و سەلامەتیان گرنگە بۆ جەنگان لە دژی پەتاکە.

هەموو ئەو کرێکارانەی کاری شیاندنەوە لە عێراقدا ئەنجام دەدەن کەلوپەلی پاراستنی کەسییان بۆ دابین کراوە وەکو دەستکێش و ماسکی یەكجار بەکارهێنان. تەندروستیی هەموو هاوڵاتیەکی عێراقی گرنگە بۆ چاکبونەوەی گشتی وڵات.

لە سەرەتای هەر پرۆژەیەکدا، کرێکارەکان ڕاهێنانیان پێدەدرێت لەسەر سەلامەتی و ڕێنماییە تەندروستیەکان لەسەر پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پاکژکردنەوەی نەخۆشخانەکان بەردەوامە لە کارەکانی شیاندنەوە و چاککردنەوەدا، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

پشتیوانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان عێراق بۆ شیاندنەوە و دامەزراندنی ژوورەکانی دابڕاندن و دابینکردنی کەلوپەلی گرنگنیی پزیشکی پاڵپشت کراوە بە پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و کۆمەڵگە لەڕێی هەڵمەتەکانی داکۆکی کۆمەڵگە و سەکۆی زانیاری دیجیتالی و چالاکیەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەلگە (وەکو دابینکردنی خۆراك) و چاکبونەوەی ئابوری لەڕیی هەڵسەنگاندن و شیکاری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر کار و گوزەران لە عێراقدا.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، بە پشتگیریەكی باشی حكومەتی بەلجیكا و كەنەدا و دەنیمارك و فینلەندا و فەرەنسا و یابان و هۆلەندا و سوید و ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، پیشتوانی لە بەدەنگەوەچوونی حكومەتی عێراق دەكات بۆ رووبەرووبونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەدەنگەوەچوونی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لەگەڵ پشتیوانیی باشی ژمارەیەك لە بەخشەر پشتیوانی دەكات لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ پەتای جیهانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەموو چالاکیە دیزاینکراوەکان هاوتا لەگەڵ بەدەنگەوەچوونی جیهانیی یەکخراوی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و پلانی بەدەنگەوەچوون و ئامادەکاریی ستراتیژی رێكخراوی تەنردەستی جیهانی لە عێراق لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی تری نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزارەتی تەندروستی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی لەسەر ئاستی پارێزگاکاندا.