بنیادنانەوەی موسڵ لە میانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا

2020 July 23

وێنە: کلێر تۆماس\ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

کەس نەیدەزانی ساڵی 2020 چی پێدەبێت بۆمان، بە تایبەتی دووچاربوون بە پەتایەکی تەندروستیی جیهانی بێوێنە. ئەم پەتایە بۆ موسڵ، بە تایبەتی کە هێشتا کاریگەریەکانی چوار ساڵی حوکمڕانێتی داعشی پێوە دیارە، بووە قەیرانێکی تر بۆ قەیرانە کەڵەکەبووەکانی سەر سەقامگیربوونی شارەکە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان  لەڕیی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە موسڵدا چالاکبووە پێش ئازادکردنیشی، کاری دەکرد بۆ گێڕاندنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاریە گرنگەکان و دابینکردنی دەرفەتی کاری ماوە کورد و بنیادنانی پێکەوە ژیان لەنێو کۆمەڵگە پەرتبووەکانیدا.

بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی و زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی کارمەندان و کۆمەڵگەکان، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بە شێوەیەکی کاتی کارە مەیدانیەکانی ڕاگرت لە ناوەراستی مانگی ئازاردا، بۆ پابەندبوون بە قەدەغەی هاتوچۆ و سنوردارکردنی جوڵەوە کە دانرابوو لەلایەن حکومەتی عێراقی و ڕاوێژی تەندروستیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیەوە.

ئەمڕۆ، کاری گرنگ بۆ بنیادنانەوەی دووهەم شاری عێراق دەستی پێکردەوە، بە پابەندبوونێکی توند بە ڕێکاریەکانی خۆپارێزیەوە وەکو کەلوپەلی پاراستنی کەسی و دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی. بەهۆی قەبارە و کاریگەریی پرۆژەکانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەوە لە موسڵدا، پێویستبوون بە بەردەوامبونی کارە گرنگەکان نەدەکرا زیاتر بوەستێنرێت.

زانکۆی موسڵ: کتێبخانەی ناوەندیی و هۆڵی زانکۆ.

هۆلی شانۆی زانکۆ کە گەورەترین هۆلی ناو زانکۆی موسڵە بە خراپی سوتابوو بەهۆی ئازادکردنی موسڵەوە. ئێستا کارەکان لەبەرەو پێشچووندان چونکە بیست و پێنج کرێکار گەڕاونەتەوە بۆ سەر کار بە پابەندبوون بە دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی و پۆشینی ماسك و دەست کێش و پشکنینی بەردەوامی پلەی گەرمییان.

تالیب، تەمەنی 42 ساڵە و کرێکارە لە هۆڵی شانۆ، دەڵێت:"هەست بە سەلامەتی دەکەین کە گەڕاوینەتەوە سەرکار بەهۆی ڕێکاریەکانی تەندروستیەوە وەکو پۆشینی دەست کێش و ماسك و دورەپەرێزی کۆمەڵایەتی. ڕاگرتنی کار بۆ ماوەی سێ مانگ بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا كە کاریگەریەکی سەختی هەبووە لەسەر خێزانەکانمان  چونکە ئێمە کاری ڕۆژانە دەکەین بۆ پەیداکردنی پێویستیە بنەڕەتیەکانی خێزانەکانمان."

کار کردن لە کتێبخانەی ناوەندیدا کە لەناو زانکۆی موسڵدا دامەزراوە و پایەی سەرەکیی لایەنی ئەکادیمیی زانکۆکەیە، بە تەواوەتی سوتابوو وە چەند موشەکێکی بەرکەوتبوو لە پرۆسە سەربازیەکانی دژ بە داعشدا. ئەمڕۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن دەستی کردۆتەوە بە کارەکانی شیاندنەوە و چل کرێکار گەڕاونەتەوە شوێنی کار. کرێکارەکان کار دەکەن بە پابەندبوون بە ڕێکاریەکانی خۆپارێزیی تەندروستی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە هەردوو شوێنی کارەکە، کۆبونەوەی هەفتانە لەگەڵ تیمەکاندا ئەنجام دەدرێت بۆ زانیاری پێدانیان دەربارەی ڕێکاریەکانی تەندروستی و دڵنیابوونەوە لەوەی ئەم ڕێکاریانە کاری پێدەکرێت.

 نەخۆشخانەی ئیبن ئەلئەسیر

وەکو تاکە نەخۆشخانەی منداڵان لە موسڵدا کە بە خەمڵاندن نزیکەی 500 هەزار بۆ 600 هەزار منداڵ هەیە لە پارێزگای نەینەوادا، زۆرینەی خێزانەکان پشت بەم دامەزراوە گرنگە دەبەستن بۆ گەشتن بە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەم دواییانەدا کاری شیاندنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیبن ئەلئەثیر کردووە لە موسڵدا.

بیست و پێنج کرێکار دەستیان کردەوە بە کار بە پابەندبوون بە ڕێکاریەکانی خۆپاراستن بۆ بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەم نەخۆشخانەیە بە خراپی زیانی پێکەوتبوو لە کاتی ئازادکردنی شارەکەدا و دەبێتە هۆی خستنە سەرکاری 500 کارمەندی پزیشکی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی نەخۆشەکان هەرکات نەخۆشخانەکە بە تەواوەتی خرایەوە کار.

 بینای خوێندنی ئافرەتانی زانکۆی موسڵ

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ماندونەناسانە کار دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی هەموو ژنێك مافی یەکسانی گەشتن بە خوێندنی هەبێت. لە بینای خوێندنی ئافرەتانی زانکۆی موسڵدا، کاری شیاندنەوە لە ئارادایە. سی کرێکار گەڕاونەتەوە سەر کار بە پابەندبوون بە ڕێکاریەکانی خۆپاراستن وەکە پۆشینی ماسك و دەستکێش.

سابت، تەمەنی 30 ساڵە و کرێکارە لە موسڵ، دەلێت " دەستمان کردەوە بە کار تەنها پاش ئەوەی ڕێنمایی پێدرا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان یەوە کە ڕێز لە ڕێکاریە تەندروستیەکان بگرین."

تا ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان 760 پڕۆژەی سەقامگیرکردنی موسڵی ئەنجامداوە و سودی گەیاندوە بە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس. 73 پڕۆژەی تر لە ئارادایە.