یەکگرتن لەڕێى خواردنەوە

یەکگرتن لەڕێى خواردنەوە

2022 June 14

عێراق وڵاتی فرەچەشنی و کولتوورە، شوێنی زۆرێک لە نەتەوە و ئایینەکانە. خواردنی ئامادەکراو لە ماڵەوە یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکانی ژیانی ڕۆژانە کە مرۆڤەکان کۆدەکاتەوە. هەروەها لە عێراقدا، پێکهاتە و شێوازى دروستکردنى خواردنە جیاجیاکان بەشدارییان پێدەکرێت و دەستا و دەست لە نێوان نەوەکاندا گوازراونەتەوە.

یەکگرتن لەڕێى خواردنەوە کتێبێکی گشتگیرە کە لێکۆڵینەوە لە مێژوو و کولتوری خۆراک دەکات لە عێراقدا و تیشک دەخاتە سەر نەریتەکانی یەکە یەکەى پارێزگاکانی عێراق. ئەم کتێبی چێشتلێنانە دەرفەتێکە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی نەریتە دێرینەکانی عێراق بەرز بنرخێنین و دان بە ڕۆڵی گرنگی ئەو شتانەدا بنێین کە عێراقییەکان کۆدەکەنەوە.

ئەم کتێبە پڕۆژەیەکە کە لەلایەن بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی جێبەجێدەکرێت، ئەویش یەکێکە لە پرۆژەکانی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کە لە ساڵی 2020 دا دەستیپێکردووە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگایەکی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر و یەکگرتووتر لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا.