چاکبوونەوە و سەقامگیرکردن پێویستیی بە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنە بۆ قەزای الدور و شارۆچکەی مکیشفة لە پارێزگای سەڵاحەدین

چاکبوونەوە و سەقامگیرکردن پێویستیی بە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنە بۆ قەزای الدور و شارۆچکەی مکیشفة لە پارێزگای سەڵاحەدین

2016 August 2

ئەم بەڵگەنامەیە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا تەواوکرا کاتێک پارێزگاری سەڵاحەدین هەستا بە کۆکردنەوەی ئەندامانی یەکەی چاودێری پارێزگا، کە پێکهاتبوو لە بەرپرسەکانی هۆبە جێبەجێکارییەکان و بەرپرسەکانی شارەوانی، وە هەروەها کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ژنان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ هەڵسەنگاندنی زیان و پێداویستییەکانی قەزای الدور و شاروچکەی مکیشفة ی هاوسێ. سەرۆکەکانی شارەوانییەکانی الدور و مکیشفة ڕۆڵێکی بەهێزیان گێڕا لە هەڵسەنگاندنەکەدا.

بە بنیادنان لەسەر چالاکییەکانی سەقامگیرکردن لە قەزای تکریت ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، پارێزگاکە لەفراوانکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردندایە بەرەو ئەو ناوەندانەی دانیشتوانی زۆری تێدایە لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی کەسە گەڕاوەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بەپێی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی IOM، لەکاتی ئازادکردنی قەزاکەوە لەمانگی نیسانی ٢٠١٥دا، نزیکەی ٣٢٠٠٠ کەس گەڕاونەتەوە قەزای الدور و شاروچکەی مکیشفة. سەرەڕای ئەمانە، ئەو زیانەی بەر الدور و مکیشفة کەوتون بەهۆی جەنگی پارێزگای سەڵاحەدینەوە، زیانێکی بەرچاوە. ئەوانەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ڕووبەڕووی کەموکورتیی گەورە دەبنەوە لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکاندا، ئەوەش کە جێی سەرنجە دەستنەگەیشتنە بە ئاوی پاک و کارەبا و خزمەتگوزاریی تەندروستی و پەروەردە و هەروەها خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی وە فڕیدانی خاشاک وەک یەکێک لە دەرەنجامەکانی چەنگ.

خاڵە بەرچاوەکان

  • بەرپرسان پێشینەیان داوە بە شیاندنەوەی وێستگەی سەرەکیی ئاو، و ناوەندە تەندروستییە سەرەکییەکان و قوتابخانەکان و هەروەها چاککردنەوەی کارەبا.
  • تیشک خراوەتە سەر پشتیوانیکردنی گوزەران لەڕێی پلانی کاری گشتییەوە بۆ لابردنی پاشماوەی بینای ڕوخاو و خاشاک وەک کارێکی گرنگ و پێویست.
  • ئەو کۆمەکەی بۆ شەش مانگی یەکەم پێویستە بریتییە لە ٩،٠٥٤،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی و بڕی ١١،٩٧٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی تر پێویستە بۆ ٢٤ مانگی دواتر.