پلانی ئامادەباشی بۆ دۆخى لەناکاوى بەنداوی موسڵ لە عێراقدا

ناوی پڕۆژە: پلانی ئامادەباشی بۆ دۆخى لەناکاوى بەنداوی موسڵ لە عێراقدا
حاڵەت: بەردەوام
ماوە: 2019-2021
بودجە:  4.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی
ڕوومالی جوگرافی: 3 پارێزگا (نەینەوا، سەلاحەدین، بەغدا)
ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام: ئامانجی 6: ئاوی پاك و پاکوخاوێنی، وئامانجی 11:  شار و کۆمەڵگا بەردەوامیپێدراوەکان
هاوبەشەكان: حكومەتی عێراق

پوختەی بەرنامەکە

بەنداوی موسڵ یەکێكە لە گەورەترین بەنداوەکانى وڵاتە عەربیەكاندا. ئەم بەنداوە لە ساڵانی هەشتاکاندا لەسەر ڕووباری دیجلە بنیادنراوە. ئەم بەنداوە مەترسیەکی گەورە دروست دەکات ئەگەر بڕوخێت، بەهۆی ئەوەی بناغەکەی چینێکی گەچی تێدایە کە زۆر خێرا دەتوێتەوە. زیانلێکەوتنی سامناکی بەنداوەکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروست بوونی بەرزە شەپۆلێك بە بەرزیی 45 مەتر و هەڕەشە لە دانیشتوانی خوارووی شاری موسڵ دەکات لەماوەى 2-4 کاتژمێردا. ئەگەر بەنداوەکە بڕوخێت، ترسی ئەوە هەیە 500,000 کەس لەناوبچن و تەنانەت بەغدای پایتەخت بکەوێتە ژێر لافاوێکی 8 مەترییەوە لە ماوەی 60-70 کاتژمێردا و کاریگەری بکاتە سەر ژیانی 4 بۆ 6 ملیۆن کەس بە درێژایی مەودای ڕووباری دیجلە.

لەڕێی کۆمەکی دامەزراوەی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتییەوە، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان پشتیوانی حکومەتی عێراقى کردووە بۆ داڕشتنی پرۆتۆکۆلی ئاگادارکردنەوەی دۆخی لەناکاو و پەیوەندی کە بۆ ئاگادارکردنەوەی دانیشتوان دیزاینکراوە بە درێژایی مەودای لافاوەکە لەئەگەرى ڕوخانى بەنداوەکەدا. پەیامی ئاڕاستەکراو دروست کراوە و لەسەر چەند سەکۆیەک نێردراوە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاریی لەسەر مەترسی لە ناو کۆمەڵگا دۆخناسکەکاندا، بەرپرسانی عێراقی ڕاهێنانیان پێکراوە لەسەر کردەکانی سەلامەتی بەنداو، بە بەشداربوونیانەوە لە ڕاهێنانی شێوە ڕاستەقینەدا. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق بۆ فراوانکردنی هەوڵەکانی و لەخۆگرتنی ڕێکارەکانی ئامادەباشی بۆ دۆخی لەناکاو و سیستەمی ئاگادارکردنەوەی گشتگیر و ئامادەکاری کۆمەڵگا و ڕۆشنبیری مەترسی و چالاکیەکانی سەلامەتی بەنداویشی لەخۆ گرتبوو.

چالاکیە سەرەکیەکان لەم قۆناغەدا ئەمانە لەخۆ دەگرن

1.     ئەنجامدانی ڕاهێنانی ئامادەکاری خێرا و کەلوپەلەکان بۆ بە کردەکردنی پلانەکانی ئامادەکاری پارێزگاکە.

2.     فراوانکردن و بەهێزکردنی داکۆکیکردن لە مەترسیەکانی کۆمەڵگە دۆخناسکەکان.

3.     ئەنجامدانی ڕاهێنانی شێوە ڕاستەقینە بۆ دڵنیا بوون لە ئامادەباشی و بەهێزکردنی ئامادەباشی بۆ دۆخی کتوپڕ لە هەموو ئاستەکانیدا

4.     بەهێزکردنی کاری تۆڕی خۆبەخشی بۆ ئاگادارکردنەوەی خێراى کۆمەڵگا و چۆڵکردنی کۆمەڵگا.

5.     بەهێزکردنی ئامادەباشی دۆخی کتوپڕ و ڕێکاریەکانی سەلامەتی دەربارەی بەنداوە سەرەکیەکان

6.     پاراستنی دامەزراوە سەرەکیەکان بە درێژایی مەودای ڕووباری دیجلە بۆ خۆ بەدوورگرتن لە ڕوودانی کاریگەری یەک بەدواى یەکەکان.

7.     کەمکردنەوەی مەترسی ژینگەیی لە ڕوودانی پیسبوون بە مادەی ژەهراوی و کیمیایی بە درێژایی ڕووباری دیجلە.

هاوبەشانی جێبەجێکار و سوودمەندبووان

سەنتەری کردە نیشتیمانیەکان لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران و هاوبەشی جێبەجێکاری پڕۆژەیە، لە کاتێکدا پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و سەلاحەدین بەرژەوەندیدارانی سەرەکین لەسەر ئاستی پارێزگا. هەروەها سوودمەندبووە سەرەکیەکانی پڕۆژەکە بریتین لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی و ژینگە کە بەرژەوەندیداری سەرەکین بە جێبەجێکاری چالاکیەکانی ئامادەکاری قوتابخانە و نەخۆشخانەکانن. وەزارەتی سەرچاوە ئاویەکا سوودمەندبوی سەرەیە و بەرژەوەندیداری سەرەکییە بۆ ڕێگریەکان بۆ سەلامەتی بەنداو. چەندان بەرژەوەندیداری سەرەکی تر هەن کە بریتین لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرگری میللی و کۆمپانیاکانی پیشەسازی کەرتی تایبەت.

کۆمەڵگا نێوخۆییەکان و قەزا و ناحیەکان و دەسەلاتدارە نێوخۆییەکان  بە درێژایی ڕووباری دیجلە لە هەر سێ پارێزگاکەدا سوودمەندبووی سەرەکی پڕۆژەکەن.

لایەنە بەرپرسەکان

کۆمەڵگەی مانگی سووری عێراقی - ئەم ڕێکخراوە لایەنی بەرپرسە لە ئامادەکردنی کۆمەڵگا و ڕێکارەکانی ئامادەباشی بۆ پڕۆژەکە کە گەنجان و کۆمەڵگا دۆخناسکترینەکان بە ئامانج دەگرێت. چالاکییە سەرەکییەکان بەرزکردنەوەی هوشیاریش لەخۆ دەگرن لەڕێی چالاکیە ڕووبەڕووەکان و کورتە نامە و ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی - ئەم ڕێکخراوە لایەنی بەرپرسە بۆ ئامادەکاریی نەخۆشخانەکان لە 20 نەخۆشخانەدا لە پارێزگا دۆخناسکەکاندا. چالاکیە سەرەکیەکان ڕاهێنانکردن بە پزیشکان و برینپێچان و ئامادەکردنی پلان بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستیەکان و ڕاهێنانەکان لە خۆ دەگرێت.

سه‌ندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان ( یونیسێف ) - ئەم دەزگایە لایەنی بەرپرسە بۆ ئامادەکاری قوتابخانە و هوشیاری مەترسى تایبەت بە منداڵان لە 100 قوتابخانەدا لە سێ پارێزگاکەدا. چالاکیە سەرەکیەکان پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی نوسراوەکانی هوشیاری و ڕاهێنانکردن بە مامۆستا و هوشیاری قوتابی و ڕاهێنانەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی چەند قوتابخانەیەکی دیاریکراو تا بکرێنە سەنتەری چۆڵکردنی دۆخی کتوپڕ لە خۆ دەگرێت.

 

 

 

تا ئێستا چیمان بەدەستهێناوە

  • زیاتر لە 40 لیژنەی بەڕێوەبردنی کارەسات و بەرگری میللی ناوخۆیی لە پارێزگا و قەزاکاندا دروست کراوە.

  • ڕاهێنانکردن لەسەر ئامادەباشیی لافاو بۆ 100 بەرپرسی پارێزگا و قەزاکان.

  • دانانی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی دۆخی لەناکاو و پەیوەندی بۆ دۆخی لەناکاوى بەنداوی موسڵ، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمیتەی ئاسایشى نیشتمانی. ئەم سیستەمە زامنی ئاگادارکردنەوە دەربارەی مەترسی بە شێوەی زووبەزوو دەکات کە بە خێرایی دەنرێدرێن بۆ بەرزترین ئاستی جێبەجێکار و فەرمانی چۆڵکردن پەخش دەکرێت بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی فیدرالی و قەزایی و ئەو کۆمەڵگایانەى مەترى کەوتنە ژێرئاویان بەسەرەوەیە.

  • پلانی ئامادەباشی لافاو لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین و بەغدا داڕێژرا بۆ خستنەڕووی کاریگەری لافاو.

  • ستراتیژیەتی پاراستنی ژێرخانە گرنگەکان، کە میتۆدی دەستنیشانکردنی ژێرخانە گرنگەکانی تێدایە، کۆتایی پێهێنرا.

  • بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە داڕشتنى پلانی ئامادەباشی دۆخی لەناکاودایە بۆ دە دامەزراوەی سەرەکی لە بەغداد و بەرنامەی بنیادنانی توانست بۆ شارەزایانی حکومەتی عێراق بۆ داڕشتنی پلانی ئامادەباشی دۆخی لەناکاو بۆ دامەزراوەی زیاتر.

  • زیاتر لە 2 ملیۆن بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیامەکانی هوشیاری لافاویان پێگەشتووە.

  • 200 خۆبەخش دەستنیشانکران و ڕاهێنەرانی خۆبەخش ڕاهێنانیان پێکرا بۆ داڕشتنی تۆڕێکی خۆبەخشان بۆ ئامادەباشی مەترسی بە درێژایی ڕووباری دیجلە.

  • 100 قوتابخانە هەڵبژێردران بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری قوتابیان و مامۆستاکانیان.

  • مەنهەج بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەکان دانرا.

  • قوتابخانەکان ئاستیان بەرزکراوەتەوە و کراونەتە ناوەندى چۆڵکردنی لافاو.

  • هەڵسەنگاندن دەربارەی سەلامەتی و ئامادەباشی دۆخی لەناکاو بۆ بەنداوەکانی موسڵ و حەدیسە و دوکان و دەربەندیخان و حەمرین ئەنجامدرا.

  • پلانی کەمکردنەوەی مەترسی بۆ کاریگەری ژینگەیی پیسبوونی کیمایی/ژەهراوی لە بەنداوی موسڵدا لە کاردایە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی.

سەرنج و تێبینی و سکاڵاکانتان دەربارەی پڕۆژەکە بنێرن بۆ:

ئیمەیل:  complaints.MDEPP@undp.org

واتساپ:  07711177227

بۆ زانیاری زیاتر، نامە بنێرن بۆ:

zubair.murshed@undp.org