بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدەن بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان

2023 July 30

 

30 تەموز – هەولێر – لە بۆنەیەکی گرنگدا بە ئامانجی بوژاندنەوەی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، "نەخشەڕێگەی چاکسازیی"یان راگەیاند، کە پلانێکی گرنگە بۆ بوژاندنەوەی گەشتوگوزار لە هەرێمدا.

ئاوكی لوتسما، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەڵێت "رێگە بۆ بەدیهێنانی خۆڕاگریی ئابوری بریتییە لە هەمەجۆرکردن، هەروەها زیادکردنی پاڵپشتییەکان بۆ کەرتی گەشتوگوزار لە ناوچە گەشتیارییەکانی عێراق دەرفەتێکی مەزنە بۆ کۆی وڵات." 

خۆڕاگریی ئابووری لەڕێگەی هەمەجۆرکردنەوە 

هەرێمی کوردستانی عێراق خوازراوترین شوێنی گەشتیارییە لە عێراق، چونکە کەوتۆتە ئەو بەشەی وڵات کە بەهرەمەندە بە سەوزایی و دیمەنیی سروشتی و چیایی. لەم ناوچەیە، کەرتەکانی گەشتوگوزار و میوانداری بوونەتە یەکێک لە بزوێنەرە سەرەکییەکانی گەشەی ئابووری و سەرچاوەی دروستکردنی هەلی کارلە هەرێمدا. 

ئاوكی لوتسما، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق دەڵێت "هەرێمی کوردستان بە شوێنەواری کولتوری دەوڵەمەند و جوانییە سروشتییەکەی، شوێنێکی نایابە بۆ جێبەجێکردنی هەمەجۆرکردن. ئێمە لە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە هاندان و پاڵپشتیکردنی ئەم پرۆژە گرنگە، کە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەردەوامیی گەشتوگوزار، گەشەی ئابووری و هەلی کار." 

نەخشەڕێگەی چاکسازیی، کە داڕێژراوە بە پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، جەختکردنەوەیە لە پابەندبوونی پتەوی هەردوو ئاژانس بە پەرەپێدانی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە ناوچەیەکە دەرفەتی نەقۆزراوەی زۆری هەیە بۆ بەدیهێنانی گەشەی ئابووری بە پێشەنگیی کەرتی گەشتوگوزار. 

ئێلیس جێنسن، بەڕێوەبەری نێردەی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا دەڵێت:" گەشتیاری لە هەر کۆمەڵگایەکدا جێگەی تایبەتی هەیە. هاوکات یارمەتی کۆمەڵگاکان دەدات بۆ پاراستنی میراتی کولتووری خۆیان و هاوبەشکردنی ئەم سامان و جوانییە لەگەڵ جیهانی دەرەوە. ھەرێمی کوردستانی عێراق ساڵانە ملیۆنەها گەشتیار وەردەگرێت. لە ڕێگەی ئەم نەخشەڕێگایەوە کە لەلایەن ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كۆمەكی داریی بۆ دابینكراوە، حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە هەوڵەکانیدا بۆ ئەوەی هەنگاوێکی جددی بەرەو پەرەپێدانی ئەم کەرتە گرنگە بنێت. و لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم نەخشە ڕێگایە گشتگیرە بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری، ئەو ئەو نەخشە ڕێگایە دانراوە كە شانازی دەكات بە کەلەپووری ناوچەکە و هەروەها كاركردنی بەردەوام لەخۆە دەگرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتی گەشتوگوزار لەسەر ئەنجامدانی ئەم دەستپێشخەرییە گرنگە.

نەخشەڕێگەیەک بەرەو سەرکەوتن

"نەخشەڕێگەی چاکسازیی" دەستنیشانی گرنگترین بوارەکان دەکات بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و سەرکەوتووی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستانی عێراق.  وهەروەها ئەم نەخشە رێگەیە جەخت دەكاتەسەر  راسپاردەکانی چاکسازی، کە گەورەترین کاریگەرییان دەبێت لەسەر پیشەسازی گەشتوگوزار، لەوانە: بەیاساییکردن و یاساکان و رێنماییەکانی گەشتوگوزار، بەبازاڕکردن و پەرەپێدانی شوێن و بەرهەمە گەشتیارییەکان. 

نەخشەڕێگەکە رێنمایی پێشکەش دەکات لەسەر چۆنێتی هاندانی وەبەرهێنانی تایبەت لەڕێگەی شێوازە جیاوازەکانی داراییکردنی وەک، هاوبەشیی نێوان کەرتەکانی گشتی و تایبەت بۆ پەرەپێدانی شوێن و بەرهەمە گەشتیارییەکان. هەروەها ئاماژە دەکات بۆ پێداویستی بە یاسا و رێنمایی و پەیکەری دامەزراوەیی گەشتوگوزار و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی کواڵیتی کاری گەشتیاریی بۆ هەرێمی کوردستان، بە رەچاوکردنی ناوکۆیی و دەسەڵاتی سیاسیی خۆجێی. 

هاوکات نەخشەڕێگەکە توێژینەوەیەکی بەراودکاری لەخۆدەگرێت بۆ چوارچێوەی یاسایی کەرتی گەشتوگوزار، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە پەیکەری دامەزراوەیی و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی کواڵیتی لە وڵاتانی تر کە پیشەسازی پێشکەوتووی گەشتوگوزاریان هەیە لە ناوچەکە و لە ئەوروپا، وەرگرتنی ئەم باشترین پیادەکردنانە و بەکارهێنانی لەم ناوکۆییەدا. 

خاتوو ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەرێمی کوردستان کولتور و شوێنەواری دەوڵەمەند و سروشتێکی جوانی هەیە، هەروەها توانای هەیە ببێتە پێگەیەکی سەرەکیی گەشتیاریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئابووریەکی گەشتیاریی چالاک دەبێتە هۆی دروستبوونی دەرفەتی گوزەران، بەتایبەتی بۆ لاوان و ئافرەتان لە هەرێم. ئەم نەخشەڕێگەیە رۆڵێکی زیندووی دەبێت لەم رووەوە." 

راگەیاندنی ئەم نەخشەڕێگە گرنگە نیشانەی هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پیشەسازی گەشتوگوزاری بەردەوامتر و پیشەییتر لە هەرێمی کوردستان و هەموو وڵات. 

 

بۆ زانیاری زیاتر: 

محمد ئەلبەهبەهانی، پسپۆڕی پەیوەندییەکان، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

mohammed.al-bahbahanee@undp.org

 

کرستین کول، بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بەرپرسی تیم / هاوبەشییە ستراتیژییەکان، داکۆكیکردن و پەیوەندییەکان.

christine.cool@undp.org