كۆڕبەندی گفتوگۆی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان تایبەت بە یەكخستنەوەی كۆمەڵگە چەند توێژینەوەیەك لەبارەی ڕەهەندی جۆری كۆمەڵایەتیی (جێندەر)ی یەكخستنەوە و ڕێگرییكردن لە توندڕەویی و توندوتیژیی ڕادەگەیەنێت

2022 October 26
UNDP In Iraq

 

هەولێر، عێراق، 26 تشرینی یەكەم 2022- ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كۆتایی هێنا بە دوو ڕۆژ لە كۆڕبەندێكی گفتوگۆ دەربارەی یەكخستنەوە لە عێراقدا، تیایدا زیاتر لە پەنجا كەسایەتیی گرنگ لە نوێنەرانی حكومیی و ڕێكخراوە ناحكومییەكان و هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندییدارەكان لە سەرتاسەری عێراقەوە پێكەوە كۆبوونەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گرنگیی بنیاتنانەوەی تەونی كۆمەڵایەتیی لێكترازاو و جڤاكە عێراقییە لێكدابڕاوەكان.

ئەو كۆڕبەندە گفتوگۆ ئامێزە بەناونیشانی یەكخستنەوەی جڤاكیی لە عێراق: بەرەوپێشچوون و شارەزاییە بەدەستهاتووەكان و ڕێگا بەرەو پێشەوە گفتوگۆیەكی گشتگیری لەخۆگرت لەمەڕ هەوڵەكانی یەكخستنەوە و ئەو شارەزاییانەی بەدەستهاتوون لە سەر ئاستی عێراق و جیهان. ئەمڕۆ، بایەخ دانێكی سەرەكیی گفتوگۆكە ڕەهەندی جۆری كۆمەڵایەتیی (جێندەر)ی یەكخستنەوەی لەخۆگرت، لە نێویدا ئەنجامە سەرەكییەكان لە چەند توێژینەوەیەكی تازەی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدانەوە دەربارەی یەكخستنەوە و ڕێگرییكردن لە توندڕەوەیی و توندوتیژیی لە ڕوانگەگەلێكەوە كە ڕەهەندی جێندەریی ڕەچاوكەن.

ئەو توێژینەوانە كە ئەمڕۆ ڕاگەیەندران و لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن بەناوی، لە نێوان ئەنجامدان و ڕێگرییكردن لە توندڕەویی و توندوتیژیی: لەبەرچاوگرتن بۆ جێندەر و وابەستەبوون لەگەڵ داعش: ئاڵنگارییەكان بۆ گەڕانەوە و یەكخستنەوەی ژنان و منداڵان ڕوانینێكی گشتیی پێشكەش دەكەن لەبارەی ئاڵنگارییەكانی یەكخستنەوە كە زۆر جار بەشێوەیەكی نەگونجاو كاریگەرییان هەیە بۆ سەر ژنان و منداڵان. توێژینەوەكان و گفتوگۆكە بەئامانجی بەشدارییكردنە لە گەڵاڵەكردنی پلانی ئاشتبوونەوەی نیشتمانیی لە عێراق.

بە گوتەی زێنە عەلی ئەحمەد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق:"ماوەی پێنج ساڵ تپەڕیوە لەو كاتەوەی داعش شكستی پێهێنراوە لە عێراق، و لە ئێستادا دەبێت بایەخ بدرێت بە بنیاتنانەوەی تەونی كۆمەڵایەتیی جڤاكەكان لە ڕێی گەڕانەوە و یەكخستنەوەی خێزانەكان كە هێشتا ئاوارەن و ئەوانەی پەراوێزخراون و گەڕانەوە بۆ ئەوان سەخت ترینە. بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لەگەڵ هاوبەشە فرە لایەنەكانمان، هەوڵەكانی یەكخستنەوە لە عێراقدا دەخەینەوە ڕێزی پێشەوەی كارە لە پێشینەكان لە نێویاندا بایەخپێدانێكی چڕكراوە لەسەر ئەوەی ئەمە كاریگەریی چیی دەبێت بۆ سەر ژنان."

سەید ئەلجیاشی، ڕاوێژکاری ستراتیژی، لە نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی رایگەیاند:"عێراق بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی ستراتیژی نیشتمانی بۆ یەكخستنەی کۆمەڵگاكان بە پاڵپشتی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و لەسەر بنەمای ئەزموونە جیهانییەکان لەم بوارەدا، هەروەها حكومەتی عێراق سوود لە دەرەنجامەكانی ئەم كۆربەندە وەردەگرێت بۆ دارشتنی رێباز و پلانەكانی حكومەت لە بواری یەكخستنەوەی كۆمەڵگادا."

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ساڵی 2020 دا بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتیی بەگەڕخست كە ماوەكەی پێنج ساڵە بۆ برەودان بە كۆمەڵگایەكی بەهێزتر و ئاشتیخوازتر وگشتگیرتر لە هەموو عێراقدا.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:

مەریەم پینۆ، ڕاوێژكاری پڕۆژە لەبواری ڕاگەیاندن و داكۆكی، 9647901101982+