سیئۆل- سەردانێکی لێکۆڵینەوەی تەکنیکی لە ڕێکخستن و ئامادەکاریدایە لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان لە کۆریا بە پشتیوانی سه‌نته‌رى ڕامیارى سۆل سه‌ر به‌به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان بۆ شاندێکی باڵای کۆمسیۆنی دەستپاکی عێراقی بۆ سوود وەرگرتن لە ئەو ئامڕازە تاقیکراوە چڕوپڕە داهێنەرانەی بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. ئەم چالاکیە بەشێکی گەورەترە لە بەرنامەیەک لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان ڕابەرایەتی دەکرێت بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەم بەرنامەیە وەکو یاداشتنامەی لێك تێگەشتن واژۆکرا لەنێوان به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان وحکومەتی عێراقیدا لە ساڵی 2016 دا.
هەروەها ئەم سەردانە لەژێر هەمان یاداشتنامەی لێک تێگەشتنەوە دێت کە واژۆکراوە لەنێوان کۆمسیۆنی دەستپاکی عێراقی و كۆمیسۆنى مافى مرۆڤ وبه‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سه‌ر به‌كۆریا ئامانجی ئەم سەردانە بریتیە لە سازکردنی کۆمسیۆنی دەستپاکی عێراقیی بە زانیاری تەکنیکی و بیرۆکەی جێبەجێکردنی ئامڕازە ڕێساییەکانی کۆریا، بە تایبەتی هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌ست پێشخه‌رى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى کە لەلایەن کۆریاوە لە ساڵی 2002 ەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ چاودێریکردنی کاریگەر و جێبەجێکردنی ڕێکاریە دژە گەندەڵیەکان لە دامەزراوە گشتیەکاندا. هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌ست پێشخه‌رى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دەستکاری دەکرێت تا بگونجێت لەگەڵ دۆخی عێراقدا بۆ جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی نیشتیمانیی دژە گەندەڵی.
دانیشتنە دەستپێککاریەکە سەرۆکایەتی کرا لەلایەن کۆمسیاری كۆمیسۆنى مافى مرۆڤ وبه‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سه‌ر به‌كۆریا ، بەڕێز هیۆن کیم و وتی :" عێراق یەکەم وڵاتی عەرەبیە کە یاداشتنامەی لێك تێگەشتنی واژۆ کردووە لەگەڵ کۆریادا، هەروەها یەکەم وڵاتە لە هەرێمێکی عەرەبیەوە کە خوازیاربێت سوودمەند بێت لە ئەزموونی کۆریا و ڕێسا داهێنەرەکان و ئامڕازەکانی کە جێگیرکراون و کاریان پێدەکرێت بە شێوەیەکی زۆر گەورە و یارمەتیدەرە لە باشترکردنی ڕێکاریەکانی ڕێگری‌کردن لە گەندەڵی لە کەرتی گشتیدا."
سەرۆکی شاندە عێراقیەکە جۆشی خۆی دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێك تێگەشتنی واژۆکراو لەنێوان کۆمسیۆنی دەستپاکی عێراقی وكۆمیسۆنى مافى مرۆڤ وبه‌رنگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى سه‌ر به‌كۆریا دا لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا. ئەم سەردانە لێکۆڵینەوەیە دەستپێکی هەماهەنگیەکی ماوەدرێژ و بەشداریپێکردنی زانیاری لە نێوان دوو لایەندا هەروەها هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بنیادنانی هاوبەشێتیەکی کاریگەر کە بە هەوڵی پێکەوەیی پشتیوانی دەکرێت لەلایەن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان له‌عێراق وسەنتەری سیئۆل بۆ بەهێزکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا.
بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:
خاتوو ئیسراء مەنسوور، یاریدەدەری پەیوەندیەکان، (م) 009647804473336