پێكهێنانى دەسەڵاتێکی نیشتیمانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ كۆمه‌كى داریی بۆ کەشوهەوای جیهانی و بەڕێوەبردنی ئاستەنگیەکانى گۆڕانکارى له‌ کەشوهەوا و ژینگە

2018 June 27

جێگری وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق دكتۆر جاسم عه‌بدولعه‌زیز له‌ وۆرکشۆپێکی پلە بەرزدا پێكهێنانی دەسەڵاتێکی نیشتیمانی ئاست بەرز وتایبه‌تمه‌ندی ڕاگه‌یاند بۆ یارمەتیدان لە جوڵاندنی کۆمەکی دارایی بۆ کەشوهەوای جیهانی‌. وێنه‌: به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان له‌ عێراق/2018

عەمان- لە حوزەیرانی 2018 دا، حکومەتی عێراق دەسەڵاتێکی نیشتیمانی ئاست بەرز وتایبه‌تمه‌ندنى پێكهێنا بۆ یارمەتیدان لە جوڵاندنی کۆمەکی دارایی بۆ کەشوهەوای جیهانی وه‌ پشتیوانی کردن لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو فشارانەی لەلایەن کۆمەڵێك کێشەی پەیوەندیدار بە ژینگە وگۆڕانکاری کەشوهەواوە دروست بووه‌. ئەمەش ئاماژه‌ى پێدار له‌لایه‌ن بەڕێز جاسم عەبدولعەزیزەوە، جێگر وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە ميانى وۆرکشۆپێکی پلە بەرزدا بۆ ئامادەگی کۆمەکی دارایی کەشوهەوای سەوز بۆ عێراق کە لەم مانگە بەسترا لە عەمان.

بە هاریکاریی داراییەوە لەلایەن کۆمەکی کەشوهەوای سەوز، حکومەتی عێراق دەستی کرد بە بەرنامەیەکی ئامادەگی نیشتیمانی بۆ ماوەی دووساڵ لە 2018 تا 2019.

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان له‌ عێراق وەکو هاوبەشێکی دابینکار کار دەکات بۆ دابینکردنی ئەم هاریکاریە داراییە کە ئامانج لێی بریتیە لە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق لە بەهێزکردنی توانستە نیشتیمانیەکانی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر وکارا بەڕێوەبردن وبەدواداچوون بكات وڕێنمایی داراییکردنی کەشوهەوا ئەنجام بدات لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی تایبەتی لەسەر داواکاریەکانی کۆمەکی دارایی کەشوهەوای سەوز .

نائاسایشی ئاو و خراپبوونی خاك و بە بیابان بوون و لەدەستدانی سەوزای و فره‌جۆرى زینده‌یی وبەخوێ بوون بەشێك بوون لەو ئاستەنگیە ئاڵۆزانەی عێراق دووچاری بۆتەوە و بونەتە ئاستەنگی بەرچاو بۆ وڵاتەکە تا چاکبوونەوەیەکی هەستاوە بەخۆوە ببینێت پاش چەندان ساڵ لە ململانێی چەکدارانە.

حکومەتی عێراق پلانێکی فراوانی ئابووری داڕشتووە بۆ کەمکردنەوەی دەردراوە گازیەکانى (GHG) بە ڕێژەی %14 لەنێوان 2020 تا 2035 دا. بەڵام عێراق لە هەمان کاتدا دووچاری ئاستەنگیەکی ئابوری گەورە بۆتەوە لەدەرەنجامی داڕمانی بازاڕی نەوت لە 2015 دا و کاریگەریە گەورەکەی لەسەر ئابوری نیشتیمانی.

به‌رنامه‌كه‌ش ئاماده‌سازیش له‌ خووه‌ ده‌گرێت له‌ ژێر ڕێنمایه‌كانى پلانى سیاسى ونیشتمانى وه‌ئه‌وله‌ویاته‌كان له‌ عێراقدا، وچاڵاكیه‌كانى ئاماده‌كارى كه‌ دامه‌زراندنى دسته‌ڵاتێكى نیشتمانى تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌م بواره‌ له‌ عێراقدا له‌ژێر چاودێرى وسه‌ركردایه‌تى سه‌نته‌رى هه‌ماهه‌نگاى تایبه‌ت بۆ کۆمەکی کەشوهەوای سەوز.

بەهێزکردنی بەشداریکردنی پشکداران وبەشداریکردنی کاریگەرانە وهاریکاریکردنی عێراق لە پەرەپێدانی بەرنامەیەکی هەستیار بەرامبەر جێندەر لە وڵاتەکەدا وخۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاری کەشوهەوا و كه‌مكردنه‌وه‌ى کاریگەریەکانی لە خۆ دەگرێت کە ئەمانەش هەندێكن لە ئامانجە بنەڕەتیەکانی ئەم بەرنامە ئامادەگیە.

تەواوبوونی چالاکیەکانی ئامادەگی دەبێتە هۆی دانانی بناغەیەك بۆ عێراق بۆ دەستپێکردنی هەنگاوە کردارەکیەکان بەرەو پڕکردنەوەی پێویستیەکی داراییکردنی کەشوهەوا بەشێوەیەکی کاریگەر و هەماهەنگکراو.

باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، سەفیا ئەلسوهەیل ئامادەبوو لە وۆرکشۆپە سێ ڕۆژیەکەدا لەگەڵ جێگر وەزیری تەندروستی وژینگەی عێراق دکتۆر جاسم ئەلفەلاحی وهەروەها کۆمەڵێكی پێکهاتوو لەلایەن وەزارەتەکان وبەڕێوەبەری چەند دامەزراوەیەکی عێراقی، ئامادەبووان بە وردی تاووتوێی ئامادەگی عێراقیان ئەنجامدا بۆ کۆمەکی کەشوهەوای سەوز لەگەڵ ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیەکانی په‌یوه‌ندار به‌ دەسەڵاتێكى تایبه‌تمه‌ندى نیشتیمانی.

بەشداربوانی وۆرکشۆپەکە هاوڕا بوون لەسەر ئەو هەنگاوانەی دەبێت بنرێن بۆ جێبەجێکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ بەشداریبوونى  نیشتیمانی  هه‌ماهه‌نگکە هاوتابێت لەگەڵ ڕێنماییەکان وچوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاریه‌كانى کەشوهەوا.

بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بکە بە:

 اسراء منصور، ياريده‌ده‌ری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان (م): 009647804473336