واژۆکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى نوێ: هەنگاوێکى نوێ بەرەو هێنانەدی یەکسانى ڕەگەزی لە عێراقدا

2021 June 10

بەغدا، 10ى حوزەیرانى 2021 - ئەمڕۆ یادشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنى نوێ لە نێوان بەرێوبەرایەتى توانادارکردنى ئافرەتانى سەر بە سکرتاریەتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان واژۆکرا، لە پێناو بەروپێشبردنى یەکسانى ڕەگەزی و توانادارکردنى ئافرەتان لە عێراقدا.

بەلەبەرچاوگرتنى ئەو پێکهاتە و هەوڵە بەردەوامانەى کە لە بوارى لەبەرچاوگرتنى گشتناندنى تێڕوانینى ڕەگەزیدا بەدی دەکرێت، ئەم هاوبەشییە نوێیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی و شیکارى بۆ ئەو لایەنانەى پەیوەندارن بە بەرەوپێشبردنی یەکسانی ڕەگەزی لەعێرقدا، بەجەختکردنەوە لەسەر دیاریکردنى ئەو پێداویستییە تایبەتیانەى ئافرەتان و کچان هەیانە لە عێراقدا. ئەمەش یارمەتی عێراق دەدات بۆ بەدیهێنانی پابەندبوونەکانى دەربارەى یەکسانی ڕەگەزی لەچوارچێوەى ئامانجەکانی پەرەپێدانى بەردەوامدا لە ڕێگەى یەکخستنى تێڕوانینی ڕەگەزی لەسیاسەت و کارو پلانەکانى حکومەتدا .

یەکێک لە چالاکییە لەپێشینەکانى ئەم یادشاتنامەیە، بریتییە لە یارمەتیدانی ڕێکخراوی ناوەندی ئاماری سەر بە حکومەتى عێراق بۆ دامەزراندنی سەکۆیەکى ئەلیکترۆنى بە مەبەستى کەمکردنەوەى بۆشایی داتا ڕەگەزییەکان لەرێی ئاسانکارىکردن بۆ دەستخستنى زانیارى باوەڕپێکراو و تایبەتمەند بە بوارى ڕەگەزییەوە لەنێو دام و دەزگا جۆراوجۆرەکان لە وڵاتدا، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە دارشتن و دانانى شێوازى سیاسەتەکانی حکومەتدا.

سکرتێرى گشتی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێز حەمید ئەلغیزی، ڕایگەیاند : “لە کاتێکدا لە ئافرەتان سەرتاسەری جیهاندا وەک بریکاری بەهێزی گۆڕان بەرەو کۆمەڵگا پێشکەوتوو و بەردەوام و گشتگیرەکان سەیر دەکرێت، ئافرەتانى عێراق ڕۆڵێکی بەرچاویان بینیوە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیران و ئاستەنگیانەى وڵاتەکەیان بەخۆیەوە بینیوە و ڕۆڵ و بەشداری کاریگەريان هەبووە لە دامەزراندنی کۆمەڵگای گشتگیردا. بۆیە ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەم ياداشتنامەیە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی بەهێزکردنی ڕۆڵى ئافرەتان لەم بوارانەدا."

خاتوو زێنە عەلى ئەحمەد، نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، گوتى: " لە کاتێکدا  عێراق هێشتا گیرۆدەى دەستى کاریگەریەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆنایە، کاریگەرییەکى نەرێنى بەسەر ئافرەتان و کچانەوە دروست کردووە، ئەمەش چەندین ئاستەنگى کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی لە ئێستادا زیاتر کردووە. ئەمەش وا دەخوازێت کە هەوڵەکان زیاتر بکرێن بۆ ئەوەى تێڕوانینى جۆرى ڕەگەزی و یەکسانى ڕەگەزی لە عێراقدا بێتەدى. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنى حکومەتى عێراق لە پێناو گشتاندنى لەبەرچاوگرتنى یەکسانى ڕەگەزی و پابەندبوونە نیشتمانییەکانى لەم باریەوە، ئەمەش بەپێى ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام. ئەم یادشتنامەى لێکتێگەیشتنە لەگەڵ سکرتاریەتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیران برەو بە پەیڕەوکردنى سیاسەتی هەستیار و گشتگیردەدات لەبوارى ڕەگەزییدا، هەروەها هەوڵەکانمان پتەوتردەکات بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی ڕەگەزی لە عێراقدا."

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

محەمەد ئەلبەهبەهانى، پسپۆڕى پەیوەندییەکان، 9647704399222+