هەرێمى کوردستانى عێراق دیدگاى خۆى بۆ 2030 دادەڕێژێت بە پاڵپشتى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان

2020 February 3

وەزیرى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دکتۆر دارا ڕەشید محمد و نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد. وێنە: كارزان سعدون/ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان/2020

هەولێر، 3 ى شوباتى 2020 – بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵساوە بە واژۆکردنى یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستى پێدانى ڕێوشوێنی ستراتیژى و پاڵپشتى تەکنیکى بەمەبەستى دارشتنى دیدگاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ 2030. ئەو واژۆکردنە کە ل بەروارى  3ى شوباتى 2020 دا ئەنجام درا جەخت لەسەر پابەندبوونى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە بۆ دەستخستنى ئامانجەکانى پەرپێدانی بەردەوام.

وەزیرى پلان دانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دکتۆر دارا ڕەشید محمد، گوتى: “هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستانى عێراقە لە چەند ساڵى ڕابردوودا نەهامەتى زۆریان چەشتووە. و شایەنی ژیانێكی باشترن لەڕوویی باری كۆمەڵایەتی و ئابووریی و ژینگە. ئێمە دڵنیاین کە هاوبەشییەکەمان لەگەڵ بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان کەرەستەى پێویستمان دەخاتە بەردەست بۆ هێنانەدى پەرپێدانی بەردەوام بەشێوەیەک کە ڕەنگدانەوەی چاوەڕوانییەکانى هاوڵاتیانمان بێت”.

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: "ئەجینداى جیهانى 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نابێت کەس پشتگوێ بخرێت. ئەمەش ڕێک ئەو شتەیە کە  لەڕێگەى ئەم هاوبەشییە بەرفراوانەمان لەگەل هەرێمی کوردستانى عێراقدا کار بۆ بەدیهێنانى دەکەین لە عێراقدا. بەردى بناغەى ئەم کارە لە میانى ئەو هەماهەنگییەى پێشوترمان و پشتیوانیمان بۆ دیدگاى حکومەتى هەرێمى كوردستاندا دامەزراوە. تەنها لەڕێگەى پەرەپێدانی بەردەوامەوە هەرێمەکە و عێراق ئاشتى و دادوەرى بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت."

یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە چوارچێوەیەکى کار بۆ بەرەوپێشچوونى هەماهەنگى و جێبەجێکردن و چاودێریکردن دەخاتەڕوو بەرەو بەدیهاتنى ئامانجەکانى پەرەپێدانی بەردەوام لە هەرێمی کوردستاندا وەک بەشێک لە هەوڵێکى بەرفراوانتر لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانى پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا. هەروەها جەخت لەسەر بەهێزکردنى تواناى دامەزراوەیى و هەڵسەنگاندنى لایەنە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرکردنى بەربەستەکانى گواستنەوە لە قۆناغى قەیرانەوە بۆ پەرەپێدانی بەردەوام.

دیدگاى 2030 لەگەڵ پرۆگرامى تازەى حکومەت بۆ  2019 - 2023 بۆ بەدەمەوەهاتنى پێشینەکانى چاکسازى و گەیاندنى خزمەتگوزارى و ئازادییەکان و دیموکراسى و پێکەوەژیان و ئابوورى و دارایى و ئەوانى تردا هاوتەریب دەکرێت.

زانیارى زیاتر لەبارەى ئەجێنداى 2030 بۆ پەرەپێدانی بەردەوام و ئامانجەکانى پەرەپێدانی بەردەوام لەم بەستەرەدا بەردەستە sustainabledevelopment.un.org

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:

موحەمەد ئەلبەهبەهانی ، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان