عێراق پابەندبوونى خۆى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشوهەوا لەچوارچێوەى ڕێککەوتننامەى پاریسدا دووپات دەکاتەوە: ڕەشنوسى پەڕاوى بەشداریە نیشتیمانییە دیاریكراوه‌كان ئامادە کرا

Posted 2021 June 5

هەولێر- 3 ى حوزەیرانى 2021- عێراق، لەرێگەى وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراقییەوە و بە پشتبوانى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، هەستاوە بە نوێکردنەوەى پابەندبوونى خۆى بۆ بەرەنگاربوونەوەى گۆڕانى کەشو هەوا لەڕێگەى تەواوکردنى پەڕاوى ڕەشنوسى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان بۆ ڕێککەوتننامەى پاریس و لەگەڵیدا پابەندبوونى خۆى بە کەمکردنەوەى دەرهاویشتەى گازە گەرمەکان دووپات کردەوە.

بەشێوەیەکى شاراوە، دەنگدان لەلایەن نوێنەرانى وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە لەسەر ڕەشنوسى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان بەڕێوەچوو- کە پابەندبوونێکى جیهانییە بۆ کەمکردنەوەى دەرهاویشتەى گازەکان لەلایەن وڵاتان و خۆگونجاندن لەگەڵ کاریگەرییەکانى گۆڕانى کەشوهەوادا- بەمەبەستى بەرزکردنەوەى بۆ ئەنجومەنى وەزیران و بۆ وەرگرتنى ڕەزامەندى کۆتایى لەسەرى. هەرکە ڕەزامەندى لەسەر درا، پەڕاوەکە دەدرێت بە چوارچێوه‌ى رێكه‌وتننامه‌ى نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا.

یەکێک لە ئامانجە هەرە گرینگەکان لە ڕەشنووسى کۆتاییدا پەیوەندى بە کەمکردنەوەى دەرهاویشتەى گازە گەرمەکانەوەهەیە لە لایەن عێراقەوە. لەو سۆنگەیەوە عێراق پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كانەوە لە 2021 تاکو 2030 و بەمەش بڕى1-2٪ى دەرهاویشتەى گزەکانى کەم دەکاتەوە.

گفتوگۆکانى ئەم هەفتەیە لەمیانى کۆڕبەندێکى ڕاوێژکاریدا لە هەولێر سازکرا و نوێنەرانى هەریەکە لە وەزارەتى تەندروستى و ژینگە، بە نوێنەرایەتى جێگرى تەکنیکى وەزیرى تەندرەستى و ژینگە بۆ کاروبارى ژینگە، دکتۆر جاسم ئەل فەلاح و جێگرى وەزیر بۆ کاروپارى ئیدارى و دارایى، بەڕێز دکتۆر کامەران علی حەسەن و بەڕێز عەبدالرحمن سەدیق، سەرۆکى دەسەڵاتى پاراستن و بەرەوپێشبردنى ژینگە لە هەرێمى کوردستان و نوێنەران لە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم کوردستان وەک وەزارەتى پلان دانان و وەزارەتى کارەبا و وەزارەتى نەوت و کەرتى تایبەت و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى ئامادەى بوون.

لە گۆتارەکەیدا لەمیانى ڕاگەیاندنێکدا، بریکارى وەزیرى تەندروستى و ژینگە بۆ کاروبارى تەکنیکى، دکتۆر جاسم ئەل فەلاح گوتى: “بەناوى خواى گەورە و میهرەبان، بەناوى عێراق، ڕەزامەندى لەسەر بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان ڕادەگەیەنم لە لایەن تیمى نیشتیمانى عێراقییەوە. پیرۆزبایى لە خەڵکى خۆمان و نەوەکانى داهاتوو دەکەم بۆ ئەم پەڕاوە، کە نەخشەڕێگایەکە  بەرەو داهاتوو. تەنها ئەوانەى خەون و ئاواتیان هەیە ئەنجامیان دەبێت. هەموومان بەرەو عێراقێکى جێگیر و سەوز.”

نوینەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: عێراق ڕووبەڕووى چەندین بەربەست بووەتەوە کە بەهۆى گۆڕانى کەشوهەواوە کە هەریەکە لە و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و وشکەساڵى زیادبوونى ژمارەى زریانەکانى خۆڵبارین و و کارەساتە پەیوەندیدارەکان لەخۆ دەگرێت و بەهەموویان بەربەستێکیان لەبەردەم بەرەوپێشچوونى هەوڵەکانى پەرەسەندن لە وڵاتەکەدا دروست کردووە. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان سوپاسى ئەو هەوڵە بێپایانانەى حکومەتى عێراق دەکات بۆ چارەسەرکردنى ئەم ئاستەنگیانە لەوەتەى چووەتە نێو ڕێککەوتننامەى گۆڕانى کەشوهەواوە لە ساڵى 2009وە.”

هەروەها بەڕێزیان گوتى: “بەمەبەستى پتەوترکردنى هەوڵەکان و برەودان بە خۆگونجاندن و تواناى خۆڕاگرى دانیشتوانى عێراق بە شێوەیەکى کاریگەرتر، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پشتیوانى حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستانى کردووە بۆ پەرەپیدانى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان کە برەو بە ئابوورییەکى ژینگە پارێز دەدات لە عێراقدا. لێکەوتەى کۆتایى ئەم وۆرکشۆپە برەو بە پابەندبوونى عێراق دەدات بە چاڵاکییە ژینگە پارێزەکان و وەک سیاسەتێک بۆ گۆڕانکارى سەرانسەرى کەشوهەوا لە وڵاتەکەدا کار دەکات. بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنى ئەم هەوڵانە لەکاتێکدا سیاسەتەکان لە چەند ساڵى ئایندەدا جێبەجێ دەکرێن.”

پەڕاوى بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كان یەکێکە لە گرینگترین ئەو پەڕاوانەى بەمەبەستى داڕشتنى شێوازى گۆڕانى ئابوورى داڕێژراون لە جیهاندا کە بوارى ئابوورى ژبنگە پارێزى لەخۆ دەگرێت و جەخت دەخاتە سەر وزەى نوێبووەوە و میکانیزمە خاوێنەکان و هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى جیهان بە بڕى 1.5 پلەى سیلیزى سەروى ئەو پلەیەى بەر لە شۆڕشى پیشەسازى هەبوو لە جیهاندا. بەشداریە نیشتیمانیە دیاریكراوه‌كانى عێراق دەبنە هۆى زیادکردنى دەرفەتى وەبەرهێنان و بەشدارییەکى زیاتر بۆ کەرتى تایبەت دەڕەخسێنێت لە بوارى گۆڕانى کەشوهەوادا.

بۆ پەیوەندیکردن بە بەشى میدیاوە:

محەمەد ئەل بەهبەهانى، پسپۆڕى پەیوەندییەکان،  9647704399222+