دادوەر و لێکۆڵەرانى دارایی عێراقی هێزی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن

2021 December 29

لە تشرینی دووهەمی 2021 دا، ئەنجومەنی دادوەری باڵای فیدڕاڵی عێراق و ئەنجومەنی دادوەری کوردستان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا، بە پشتیوانی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، زنجیرەیەك وۆرکشۆپ بۆ دادوەرانی لێکۆڵینەوە و داواکارانی گشی و لێکۆڵەران و وردبینان و شیکارکارانی دارایی سەرانسەرى عێراقەوە ئامادەى بووبوون ڕێکخست. ئەم وۆرکشۆپانە هاریکاری ئەو دامەزراوە عێراقییانە دەکەن کە لە لێکۆڵینەوەی تاوانی ڕێکخراودا بەشدارن ، بە گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارەشەوە، بۆ ئەوەی ئەم باشتر لێکۆڵینەوەلەم تاوانانەدا بکرێت و دادگایی بکرێن.

وۆرکشۆپەکە یارمەتیدەری هەریەکە دادگا و وەزارەتی ناوخۆ و کۆمسیۆنی دەستپاکی و دەستەی باڵای وردبینیی حکومەتی فیدڕاڵی و کوردستان و نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ساختەکاری و داراییکردنی تیرۆر دەبێت، بۆ پەرەپێدانی بەڵگەی دارایی بۆ بەدواداچوونی ئەو پارانەی لە تاوانەکاندا بەکارهێنراون و دەستنیشانکردنی قازانجە تاوانکارییەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنیان.

ئەم وۆرکشۆپانە بە شێوەیەک دیزاین کرابوون کە هاریکاری لەنێو دامەزراوەکاندا باشتر بکات لەڕێگەی بەشداریپێکردنی زانیاری دامەزراوەیی و ئامڕازەکانی لێکۆڵینەوە و کارامەیی و ئەزموونەکانەوە، لە مانگی کانونی یەکەمیشدا بەردەوام دەبێت و لەتەواوی ساڵی 2022 شدا ئەنجام دەدرێن.

تەغرید محەمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەی کارگێری لە دەستەی باڵای وردبینی حکومەتی فیدڕاڵیدا، گوتی: "ئەم وۆرکشۆپە کار لەسەر بابەتێکی گرینگ دەکات، کە تاوانە داراییەکانە، لەڕێگەی نوێکردنەوەی ڕێکار و ئامڕازەکانی لێکۆڵینەوە و دابینکردنی کارامەیی و ئەزموونى پێویستەوە بۆ دادوەرانی لێکۆڵینەوە و لێکۆڵەران و شیکارکارانی دارایی و وردبینان. هەروەها بەشدار دەبێت لە بنیادنانی پەیوەندی بەهێزتر لەنێوان دەزگا بەشداربووەکان و لێکۆڵەرانی دادوەریدا کە رۆلێکی گرنگیان لەم رووەوە هەیە."

بەدرەدین ئەلبەرزنجی، داواکاری گشتی لە وەزارەتی داد لە هەرێمی کوردستانی عێراق، گوتی: "بەشداربووان دەتوانن کارامەییەکانیان لەسەر کەیسی راستەقینە و تەواوەتی و کردارى جێبەجێ بکەن. لەناو وۆرکشۆپەکەدا هەموو وردەکارییەکانی ئەم کەیسە گفتوگۆی لەسەر کراوە و بە ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە بەراورد کراوە کە لە یاسا نیشتیمانییە عێراقییەکاندا هەن."

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: "سوپاسی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکەین بۆ پشتیوانییەکەیان. ئەم ئالوگۆڕی زانیارییە لەنێوان حکومەت و دەزگا یاسایی و داراییەکان لە عێراقدا زۆر گرینگە بۆ باشترکردنی توانای دادوەران و لێکۆڵەران لە دادگاییکردنی تاوانە ئاڵۆز و ڕێکخراوە داراییەکان لە عێراقدا."