بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاریکارى حکومەتى عێراق دەکات لە بەهێزکردنى ئاسایشى ناوخۆدا

2021 March 31

وەزارەتى ناوخۆى عێراقى و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەستان بە پێدانى خولێکى ڕاهێنان لەسەر پلاندانانى ستراتیژى بۆ ئەفسەرە باڵاکان و پسپۆڕان بەمەبەستى بەهێزکردنى توانا دامەزراوەییەکانى وەزارەتى ناوخۆ لە جێبەجێکردنى پرنى ستراتیژى چەندساڵەیدا (2019-2023).

مەبەستى پلانە ستراتیژیەکە بەهێزکردنى ئاسایشى ناوخۆ و پاراستنى سەقامگیرى دانیشتوان و پەرەپێدانى جێبەجێکردنى یاسا و میکانیزمەکانى دژە گەندەڵى و باشترکردن و پەرەپێدانى خزمەتگوزارییەکى پلەبەرزى ئاسایش بۆ دانیشتوان و بنیاتنانى دامەزراوەیەکى لێهاتووى پاراستنە.

ڕاهێنانە نۆ ڕۆژییەکە لە لایەن بەرنامەى کەرتى چاکسازى پاراستن/سەروەرى یاساى سەر بە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانەوە پشتیوانى کراوە و لە بەروارى 9 تاکو 17 ى ئازار لە شارى هەولێر ڕێکخرا و ئەفسەرانى باڵا و شارەزایانى بەشە جیاجیاکانى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى پلان دانان و چاودێرى و ئاژانسەکانى بەڕێوەبردن و دارایى و کاروبارى پۆلیس و ئاژانسەکانى هەواڵگرى ئاژانسى کاروپارى ئاسایشى فیدڕاڵ/بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى و هێزەکانى سنوور و بەڕیوەبەرایەتى پاسپۆرت و نشینگە ئامادەى بوون.

لیوا فارس فالح عەبد، بەڕێوەبەرى گشتى پلاندانان و چاودێرى لە وەزارەتى ناوخۆ، لەوبارەیەوە گوتى: “بەپێویستى دەزانم ئەوپەڕى سوپاسگوزارى خۆمان ئاراستەى بەرنامەى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و هاوپیشەکانمان کە لە بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانى عێراقدا کار دەکەن بۆ هەوڵ و پشتیوانییە مەزنەکەیان بۆ وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتى پلاندانان و چاودێرى. هەڵەکانیان سوودێکى مەزنیان هەبووە لە پەرەپێدانى توانا و بەرزکردنەوەى ئاستى کارامەیى ستافەکەمان.”

هەبوەها بەڕێزیان گوتى: “هەروەها ئەم هەوڵانە بوونەتە پەرەپێدانى زیاترى میکانیزمەکانى وەزارەتى ناوخۆ لە پلاندانان و چاودێرى و هەڵسەنگاندنى پلانى ستراتیژى وەزارەتى ناوخۆ بۆ ساڵى 2019-2023.”

بەشداربووان زانیارییان لەبارەى بەشتنەوەى بوارە تیۆرى و ئەکادیمیەکان بە جێبەجێکردنى بەرجەستەى ستراتیژیەتێکەوە وەرگرت لە عێراقدا بۆ برەودان بە عێراقێکى پارێزراو و سەقامگیر. لە میانى خولەکەدا بەشداربووان زانیارییان لەبارەى پلاندانانى ستراتیژى و دیاریکردنى ئامانج و مەبەست و ئاماژەکان و ئەنجام و چاودێرى و هەڵسەنگاندن و دانانى پلانى کار و ڕاپۆرتى بەرەوپێشچوونى کارەکان وەرگرت. بابەتەکانى خولەکە هەریەک لە پلاندانانى ستراتیژى و هەڵسەنگاندنى ستراتیژى پەیوەندیدار بە مەترسى و هەڕەشە و پلاندانانى سیناریۆیى و پەرەپێدانى سیاسەتى کارى لەخۆگرتبوو.

سوپاس بۆ هاوکارییە دەستکراوەکەى حکومەتى دانیمارک کە وایکرد بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و وەزارەتى ناوخۆ ئەم خولە گرینگە بەئامانج بگەیەنن.