براوەكانی پێشبڕكێی هونەری پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی

ئەنجامەكان بەم شێوەیەن!

لە كۆتایەكانی وەرزی بەهاری پێشوو، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پێشبركێی هونەری پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی ڕاگەیاند و داوای لە بەشداربووان كرد بۆ پێشكەشكردنی بەرهەمە هونەریەكانیان دەربارەی ئەوەی  چۆن خەڵكی لە عێراق پێكەوە دەبەسترێنەوە ئەمەش لە رێی بەكارهێنانی هونەرێكی بینراو یان كورتە فیلم یان نوسینێك جا چ شعر بێت یا چیڕۆك. لە كاتێكدا كە ئێمە سەرقالێن بە كاریگەریە بەردەوامەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە ئێستادا و لەهەموو كاتێك زیاتر ئەبینین كەوا چۆن پێویستە دەوڵەتان و هەرێمەكان و هەموو جیهان وەكو یەك بەر پێكەوە كار بكەن.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق ئەیەوێت سوپاسی هەموو ئەو كەسانە بكات كە بەشداربوون لە پێشبڕكێیەكەدا. كە زیاتر لە  100 بەشداریمان پێگەیشت، كە هەموو بەشداریەكان بەشێوەكی ورد سەیر كراون بە ڕەچاوكردنی لایەنی داهێنەرانە و ئیلهام بەخشین و لە ڕووی ڕەسەنایەتی بابەتەكە و پێكەوە بەستن. سەرەڕای دەستنیشانكردنی   سێ دادوەر بۆ پێشبڕكێیەكە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان چوار كەسی لە فەرمانبەرانی لە عێراق لە لیژنەكەدا بەشداریپێكرد. تكایە سەردانی پەیجەكەمان بكەن لە فەیسبووك بۆ زانینی دواین زانیاریی دەربارەی پرۆژە و بەرنامەكانی داهاتوومان.

 

براوەكان

بەشەكان: هونەری بینراو

 

پلەی یەكەم: ئەسیل، 11 ساڵان، نەینەوا

وێنەكە دەرخەری خانوو و كۆڵانەكانە لە شاری موسڵی كۆن كە بە شێوەكی سادە و ساكار و دێرین ئەمە نیشان ئەدات كە هیوا بەخشێكە بۆ هێنانەكایەوەی ژیان بۆ باری ئاسایی خۆی.

 

 

پلەی دووەم: سابت، 20 ساڵان، سەڵاحەدین

دیزاینكردن لە ڕێگەی پارچەكانی مەتەڵ كە خۆی یەكتری تەواو ئەكات بۆ ئەوەی نەخشەی عێراق بەرهەم بێنێت و هەر پارچەیەك كەم ببێت لێی ئەوا ناتوانرێت شێوەكەی تەواو بكرێت، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو پێكهاتەكانی عێراق لە ئاین و نەتەوەكان یەكبگرن و هاوكاری یەكتری بكەن بۆ ئەوەی وێنەی عێراق تەواو بێت چونكە عێراق ناتوانێت بە بێ هەركامێك لەم پێكهاتانە بژیت. 

 

پلەی سێیەم: عەلی، 27 ساڵان، نەجەف

دیزانەكە باس لە دابەشكردنی كەل و پەلی خۆراك ئەكات بۆ یەكێك لە خێزانە هەژارەكان بۆ گەیاندنی ئەم نامەیە:

"پێویستە یەكبگرین بۆ زامنكردنی یەكڕێزیی كۆمەڵایەتی."

 

 

بەشەكان: كورتە فیلم

 

پلەی یەكەم: سەفاء، 34 ساڵان

پلەی دووەم: حوزەیفە، 27 ساڵان، نەینەوا

پلەی سێیەم: عەلی، 29 ساڵان، نەینەوا

بەشەكان: نوسینی شیعر

 

پلەی یەكەم: یوسف، 23 ساڵان، هەولێر

 

من ئێوەم

ڕۆڵەی سەڵاحەدینم و بارزانی ئاسامە

جامانەم خوێنی پێشمەرگەی بەسامە

پاكی سپی تێكەڵ ناخم و ئاڵامە

لە بەرەكانی خوێندن چەكدارم بەخامە

 

بەفری سەر لوتكەی چیای هەڵگوردم

من موسوڵمانم مەسیحیم من كوردم

عەرەبێكی خاوەن دۆست و برامە

من ئاڵای شەكاوەی سەر شاخ و گردم

 

من یوسفێكی تازەی نێو میسڕی كۆنم

خۆشمدەوێی ئازیزێكی نێو تەلەفۆنم

ڕقی ناخی من كەمتر لە زەڕە و گرامە

خەنینی لێومت پێشكەش، بپرسیت چۆنم

 

برای حەسەنی كەربەلا و نەوەی ئیسحاقم

كوڕی هۆلاكۆ بەزێنم، شێتی سواری بوراقم

بۆ گۆرانی ئەی رەقیب ئاواز و ئەدامە

بەهەموو ڕەنگێكی شەكاوەوە خەڵكی ئێراقم

 

باخچەی نازەنین و باخی سوورم پێشكەشت

گەر برابین كوا فەرقی هەیە بەشەم و بەشت

شكانی دڵت بێم قەدەغە و حەرامە

بەپێی شەرعی قەشە، مەلا وە زەردەشت

 

بانگ دەكەم بۆ ئاشتی بە دەنگێكی پڕ

بەدەنگم چی دوژمنە خۆی دەبێتن سڕ

ڕاهاتووم بیسەلمێنم كوردی ئازامە

ئێ خۆ كوردبم یان عەرەب دورستبووم لەقوڕ

 

بۆ پێكەوە ژیان دەست لەدەستی هەموانم

ڕێكەوتننامەی ئاشتەوایی و پێكەوە ژیانم

من كوردم و عەرەب خوشك و برامە

با چیتر نەڵێین ئاوارە با بڵێین میوانی گیانم

 

پلەی دووەم: عوبەیدە، 24 ساڵان، نەینەوا

تكایە كلیك لە سەر ئەم لینكە بكە بۆ خوێندنەوەی شیعرەكە بەو زمانەی كە پێی نوسراوە.

تێبینی: شیعرەكان وەرنەگێردراون بۆ پاراستنی كوالیتیەكەی.

 

 

پلەی سێیەم: مەحمود، 53 ساڵان، كەركوك

 

تكایە كلیك لە سەر ئەم لینكە بكە بۆ خوێندنەوەی شیعرەكە بەو زمانەی كە پێی نوسراوە.

تێبینی: شیعرەكان وەرنەگێردراون بۆ پاراستنی كوالیتیەكەی.

دەربارەی بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

بەرنامەی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق چەندین پرۆژە بەرێوە دەبات كە ئامانج لێی باشتركردنی بارودۆخی ئاشتی و ئاشتەوایی و یەكرێزیی كۆمەڵایەتییە لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا. كار لەسەر چەندین بوار دەكات لە خستنە ڕووی چێوەکانی کاری دامەزراوەیی، میکانیزمە ناوخۆییەکان، ميديا و داكۆكى، توانستە دامەزراوەیی و تاکە کەسیەکان، مەنهەجەکانی زانکۆ، پەیوەندیەکانی نێوان گروپ و نێوان هاوڵاتی و حکومەت، وچارەسەری ناكۆكییە هەستیارەكان. وەكو بەشێك لە ئەولەویاتەكانی بەشی ڕاگەیاندن لە بەرنامەكە، چەندین دەست پێشخەری ڕاگەیێنراوە لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ پتەوكردنی یەكڕێزی كۆمەڵایەتی و یەكگرتوویی لە عێراقدا، لەگەڵ دەستپێشخەری ڕابەرانی ئاشتی كە لەلایەن حكومەتی دەنیمارك كۆمەكیكراوە.